کلیدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کلیدەر(بە فارسی: کلیدر)، ڕومانێکی دە بەرگیە کە بە زمانی فارسی لە لایەن نووسەری فارس مەحموود دەوڵەت ئابادیەوە نووسراوە. کلیدەر یەکێک لە ناسراوترین داستانە درێژەکانی زمانی فارسیە و بە زمانی ئاڵمانییش وەرگێڕدراوە.

ناوەرۆک[دەستکاری]

کتێبی کلیدەر بە باسی ژیانی بنەماڵەیەکی ڕەوەندی کوردی خوراسانی دەس پێدەکات کە لە سەردەمی دوای شەڕی جیھانیی دووەمدا دەژین. لە دوایی دا ئەم بنەماڵە کە بە تایەفەی "کەلمیشی" ناسراون، لەگەڵ کۆمەڵێک لە خەڵکدا دژ بە خانەکانی شاری سەبزەوار شۆڕشێک ساز دەکەن. دەوڵەت ئابادی لە کلیدەردا بە باشی ھەژاری و بێدەسەڵاتیی خەڵکی ئێرانی ئەو سەردەمە و نەبوونی ئازادیی لە نێوان کۆمەڵگادا نیشان داوە. گەلێک وتار و یادداشت لە لایەن لێکۆلەران و خاوەن ڕایانەوە لە سەر ئەم ڕۆمانە نووسراوە. کتێبی "بیست سال با کلیدر" (بە کوردی: بیست ساڵ لەگەڵ کەلیدەر) کۆمەڵێک لەو وتارانەی لە خۆ گرتووە. چیرۆکی ئەم شۆڕشەی کوردانی کەلمیشی لە بنەڕەت‌دا ڕاستە و تەنانەت تا ئەو ساڵانەی دوایی چەند کەسێک لە کاراکتەرەکانی ئەم ڕۆمانە مابوون. بەڵام بەپێی پێویست و نیاز دەوڵەت‌ئابادی ڕەنگ و بۆی وێژەیی پێ‌داوە و لک و پۆپی لێ زیاد کردووە. گوڵ‌محەممەد پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانەکەیە و لە واقیع‌دا شۆڕش‌ھەڵایسێنەکە بووە و کاتی خۆی لە ئاکام‌دا شەھید دەکرێ و ئەمنیەکانی دەوڵەت لەگەڵ تەرمی بێ‌گیانی وێنە دەگرن و لە ڕۆژنامەیەکی ئەو سەردەمەدا بڵاو دەبێتەوە. دەوڵەت‌ئابادی دەڵێ کە یەکەم جار ئەو وێنەیەم دیت شڵەژام و ھەموو شتێک لەوێوە سەری گرت.

وەرگێڕان بە کوردی[دەستکاری]

ڕومانی کلیدەر بە زمانی کوردی و شێوەزاری سۆرانی وەرگێڕاوەتە و بە ناونیشانی خوارەوە بە چاپ گەیشتووەتەوە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کلیدر، محمود دولت آبادی، تاران: فرھنگ معاصر، چاپی ھەڤدەم، ۱۳۸۴.