پێکھاتەی سەرباز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکھاتەی سەرباز
لقیپێکھاتە
بابەتی لاوەکیشەترەنج، chess strategy
وەرزششەترەنج
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://chess.stackexchange.com/tags/pawn-structure

لە شەتڕەنجدا، پێکھاتەی سەرباز و ناسراویشە بە بڕبڕەی سەرباز (بە ئینگلیزی: Pawn structure) ڕێکخستنی سەربازە لەسەر بۆردی شەتڕەنج. لەبەرئەوەی سەربازەکانی ناجووڵۆکترین پارچەی شەتڕەنجە، پێکھاتەی سەرباز بەشێوەیەک لەشێوەکان جێگیر و نابزۆکە بۆیە بەشێوەیەکی بەربڵاو سرووشتی ستراتیژی ھەڵوێستە دیاریی دەکات.

لێنۆڕینی گشتی[دەستکاری]

لاوازیی لە پێکھاتەی سەربازدا، وەک سەربازی دوور، سەربازی سەریەک، سەربازی بەجێماو و ھەروەھا کوون، ھەرئەوەندە درووست بوون، زۆربەی کات دەبنە ھەمیشەیی (تاکۆتایی وا دەمێننەوە). بۆیە پێویستە بەئاگاییەوە مامەڵە بکرێت تا خۆ لەتووشبوونیان دوور بگیرێت (بەڵام ھێشتا ھەڵاودێری ھەیە، بۆ نموونە بنۆڕە کوونی بۆڵێسلاڤسکی لەخوارەوە). لە نەبوونی ئەم لاوازییە پێکھاتییانە، ناتوانرێت پێکھاتەی سەرباز لەدۆخێکی دیاریکراودا وەک باش یان خراپ دیاریی بکرێت -- زۆرتر پشت دەبەستێت بە ھەڵوێستەی پارچەکان. بەھەرحاڵ، پێکھاتەی سەرباز ستراتیژییەتی سەرتاسەریی یاریزان بۆ ماوەیەکی دوورتر درێژ دەکاتەوە، ھەرچەند ئەگەر لە کردنەوەیەکی ناپەیوەندیداریشەوە سەرھەڵبدات. پێکھاتە سەربازییە ھاوتا شاوڵییەکان (بۆ نموونە زەنجیری e5 و زەنجیری d5) ئەشێت فریودانانە لەیەک بچن، بەڵام پێ دەچێت تەواو سیفەتی جیاوازییان ھەبێت بەھۆی ئاماڵیی شا بۆ ماڵکردن لەباڵی شاوە.

پێکھاتە سەربازییەکان زۆرینەی جار دەگوازنەوە بۆ یەکتر، بۆ نموونە ئایزۆلانی دەگوازرێتەوە بۆ سەربازی ھەڵواسراو و ھەروەھا بەپێچەوانەوە. ئەو جۆرە گواستنەوانە پێویستە بەئاگاییەوە چاوییان لێ بکرێت و زۆربەی جار ھێما بۆ تەقلەدان لە ستراتیژییەتی یاریدا دەکات.

پێکھاتە گەورەکانی سەرباز[دەستکاری]

ئاندرو سۆڵتیس، لە کتێبەکەیدا بەناوی Pawn Structure Chess دا پێکھاتە گەورەکانی سەربازی پۆڵێن کردووە بۆ ١٦ پۆل، کە لەخوارەوە باس کراون. پێویستە ئەوە تێبینیی بکرێت کە بۆ ئەوەی پێکھاتەیەک بکەوێتە نێو پۆلێکەوە، پێویست ناکات ھەڵوێستەیەکی سەربازی ھەبێت کە تەواو ھاوشێوە بێت لەگەڵ ھێڵکاریی ھاوپەیوەنددا، بەڵکو دەشێت تا ئەو ڕادەیە نزیک بێت کە سیفەتەکانی یارییەکە و ڕووکارە گەورەکان تێیدا نەگۆڕ بێت. بەگشتی، سەربازەکانی ناوەند دەتوانن زۆرترین کاریگەرییان ھەبێت لەسەر سرووشتی یارییەکە.

ئەو پێکھاتانەی کە سەربازی ھێرشبەری ھاوشێوەیان ھەیە وا وەسف دەکرێن کە گرژییان ھەبێت. ئەوانە بەشێوەیەکی ئاسایی ناجێگیرن و مەیلیان ھەیە بۆ ئەوەیە کە یارییەکە تەقلە پێ بدەن بۆ پێکھاتەیەکی جێگیر لەڕێی پاڵنان بە سەربازەوە یان ئاڵوگۆڕەوە. یاریی زۆربەی جار لەدەوری ئەوە دەسووڕێتەوە کە تەقلەدانەکە ڕوو بدات بەڵام لەبارودوخێکی ویستراودا. بۆ نموونە، لە گامبتی شالیاری پەسەندنەکراودا، ڕەش دەوەستێت تاوەکوو سپی فیلی شای خۆی پەرە پێ ئەدات تاوەکوو لێدانی d5xc4 ئەنجام بدات، کە یارییەکە دەگوازێتەوە بۆ پێکھاتەی سلاڤ (بنۆڕە خوارووتر).

abcdefgh
8
a7 black pawn
b7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
c6 black pawn
e6 black pawn
d4 white pawn
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
پێکھاتەی کارۆ

پێکھاتەی کارۆ[دەستکاری]

کردنەوەکان: سەرەکی: کارۆکان. ھی تر: فەڕەنسی، ئەسکەندەناڤی، گامبتی شالیار.

سیفەت: یاری خێرای خاوکراو.

ڕووکارەکان بۆ سپی: بنکەیەک لەسەر e5، سوود لە بۆشایی باڵی شادا، شکاندنی d4-d5، ئەگەری زۆرینەیی لە باڵی شالیاردا لە کۆتایارییدا (بەگشتی پاش ئاڵوگۆڕکردنی سەربازی d ـی سپی بە سەربازی c ـی ڕەش).

ڕووکارەکان بۆ ڕەش: لاوازیی سەربازی d4، شکاندنی c6-c5 و e6-e5. ئەوەی دواھەمین زۆربەی کات ویستراوە، بەڵام بەدیھێنانی لەلایەن ڕەشەوە گرانترە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Euwe, Max (1968). The Development of Chess Style. David McKay Company. ISBN 0-679-14045-X.
  • Flores, Mauricio (2015). Chess Structures – a Grandmaster Guide. Quality Chess. ISBN 978-1-78483-000-7.
  • Soltis, Andy (1995). Pawn Structure Chess. McKay. ISBN 0-8129-2529-7.
  • Yudovich, Mikhail (1988). Garri Kasparov. Raduga Publishers. ISBN 5-05-001722-X.
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی