بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کاتژمێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کاژێرەوە ڕەوانە کراوە)
کاتژمێری ئەنەلۆگ (کاتژمێری دیوار)

کاتژمێر یان دەمژمێر یان سەعات ئامێرێکە بۆ دیاریکردن و زانینی کات. کاتژمێر یەکێکە لە ھەرە داھێنانە کۆنەکانی مرۆڤ، لە بەناوبانگترین کاتژمێرەکانی جیھان کاتژمێرەکەی بیگ بێنە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا.

مێژووی کاتژمێر

[دەستکاری]
کاتژمێرێکی لمی، لە کۆندا بەکارھاتووە.

لەپێشوودا بەھۆی خۆرەوە لەبارەی کاتەکانی ڕۆژەوە دەیانزانی کە ئەو جۆرەش لەئێستادا بەناوی کاتژمێری خۆر ناودەبردرێت و دواتر لەسەدەی نۆزدەھەم کاتژمێری کارەبایی داھێنرا بەڵام لەئێستادا بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە کاتژمێری خۆر و کارەبایی بەکارناھێنرێت بەڵکوو لەزۆربەی ئامێرەکانی سەردەم وەک مۆبایل و ئۆتۆبێل و جگەلەوەش ئامێری تایبەت بە کاتژمێر ھەن وەک کاتژمێری دیوار و کاتژمێری دەست لە وڵات دەفرۆشرێن

کاتژمێرەکەی باخی شار، ھەولێر