کاڕان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

قەلاس، کاڕان، جۆکێویلە یان جۆورچ (بە ئینگلیزی: Oat) (ناوی زانستی: Avena sativa) گیایەکی یەکساڵەی لەتیرەی (قومامی یەکانە -گیا گەنمی یەکانە) لە یەکێک لە دانەوێڵەکان ئەژمار دەکرێت، تۆوەکەی لەخۆراکی مرۆڤ وئاژەڵدا بەکاردێت بەتایبەتی پەلەوەر و ئەسپ وماین وەکایەکەشی لەتەویلە وگەوڕەکاندا بۆ ژێر ووڵاخ بەکاردێت.

دەوڵەمەندە بە پرۆتین وترشەئەمینی یەکانی وەکو ئەرگنین وئەلیسین وتربتوفان و ڤیتامین (بی ١)، وەکانزاکانی وەکو ئاسن وفۆسفۆری تیایە و نیشاستەی تێدایە.

بنکەکانی بەرھەمھێنان[دەستکاری]

قەلاس (کاڕان) قەلاسی ئاسایی (باو) زیاتر بۆناوچە ساردو تەڕەکان (شێدارەکان) گونجاوە لە ھەندێ ناوچەی جیھان وەکو باکوری ئەورووپا و ئەمریکا وباشوری کەنەدا، لەکاتێکدا (سورەقەلاس) (Red Oat) لەناوچە فێنکەکان سەرکەوتوو ترە جۆری قەلاسی ئاسایی سەرکەوتوو نابێت لەناوچە فێنکەکانی وەکو (ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست و ئوسترالیا وئەفریقیا).

روسیا یەکەمە لە بەرھەمھێنانی دا لەپاش ئەو ئەمریکا و ئینجا کەنەدا وئوسترالیا، پێوانەی کێڵراو بە قەلاس ساڵانە لە جیھاندا دەگاتە (٢٦٬٥ میلیۆن ھیکتار)، کە (٤٤) میلیۆن تەن بەروبومی دەبێت.

بەکارھێنان[دەستکاری]

  • قەلاسی پاکراو (لەدوای لێکردنەوەی توکڵەکەی) وەکو دانەوێڵە (تەنکە قەلاس) لەبەیانیان دا دەخورێت.
  • چایی لێدروست دەکرێت بکرێت بەتێکردنی (٢٥٠ ملتر) ئاو ی کوڵاو، پاش ساردکردنەوە وپاڵاوتن دەخورێت.
  • بەشێوەی ھاڕاو چێشتی لێدروست دەکرێت.
  • کێک وپسکیت وخواردنی مناڵی لێدروست دەکرێت.
  • نانی لێدروست دەکرێت بەتێکەڵ کردنی ئاردەکەی لەگەڵ ئاردی گەنم.
  • کەلەدروست کردنی مادەی فیۆرفۆراڵ دا بەکاردێت کەتوێنەرەوەیە ولە کرداری تواندنەوەی خوێیەکانی ڕۆنی چێشتی ڕووەکی و توێنەرەوەی ڕەنگەکانە (بۆیەکان).

نیشتیمانی یەکەم[دەستکاری]

تا ئێستا نەزانراوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە کەنیشتمانی یەکەمی قەلاسی چێنراو کوێ یە، لەوانەیە لە قەلاسی ناسراو بە ناوی (Avena byzantina) کە ئەویش لە قەلاسی جۆری (Avena sterilis) گەشەی کردوە، وەبەڵگەلەبەردەستادا یە کەلەدێر زەمانەوە قەلاس ناسراو بووە لەباکوری ڕۆژئاوای ئەورووپا، پاشان تەشەنەی کرد بەرەو ڕوسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (کوردستان وووڵاتی شام وتورکیا لەو لاشەوە گەیشتە ئەمریکا. چەند دانەوێڵەی لێدۆزراوەتەوە کەمێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (٢٠٠٠) ساڵ پێش زایین لە سویسرا وئەڵمانیا ودانیمارک وفەرنسا، وە لە میسر وھند و چینش چێنراوە.

بەڵام قەلاسی سپی ئاسایی کە ئێستا دەچێنرێت نیشتمانی یەکەمی ئەفریقایە، لەکاتێکدا (فافلۆف) وای بۆ دەچێت کەنیشتمانی یەکەمی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە. وە زۆربەی بەروبومی قەلاسی چێنراو لەجیھاندا ئێستا لەم جۆرەیە، وائەزانرێت کەلە جۆری قەلاسی کێویلە وە گەشەی کردوە Avena fatua - Huges and Henann 1964.

کەشوھەوای لەبار[دەستکاری]

قەلاس یەکێکە لەو ڕووەکانەی حەزی بەسەرما وتەڕی یە تێیدا بەباشی گەشەدەکات، بۆیە قەلاسی ئاسایی لەناوچەکانی باکوری ئەمریکا وکەنەدا وباکوری ئەوروپادا باش گەشەدەکات، لەکاتێکدا سورە قەلاس پێویستی بەگەرما زیاترە بۆیە لەناوچەکانی وەکو ناوچەی دەریایی سپی ناوەڕاست و باشوری ئەمریکاو باشوری ئەورووپا وئەرجەنتین وئوسترالیا وە سورە قەلاس توانای بەرگە گرتنی گەرمای زۆر وزوقم و نەخۆشی یە کەڕوی یەکانی ھەیە.

سیفەتە ڕووەکییەکانی قەلاس[دەستکاری]

قەلاس ڕووەکێکی یەک ساڵەیە، درێژی (٥٠ بۆ ١٧٠) سانتیمەترە، لەڕەگەزی کاڕانەکانە (Avena) یە و لەتیرەی گیاگەنمی یەکانە Aveneae کەسەر بەخێزانی (قومام) یەکانە Poaceae. ڕەگەکانی زۆر وبچوکە داپۆشراوە بە مولولەی ورد کەتاقوڵای گڵ ڕۆ دەچێت لەگەڵ تەمەن کردندا درێژ دەبێتەوە ھەندێ جار دەگاتە یەک مەتر.

درێژی لاسکەکەی (قەدەکەی) (٦٠ بۆ ١٥٠ سم) پێکھاتوە لە ٤ بۆ ٥ (پەنجە قالۆرەی) ناو بۆش، کەبە پەنجەقالۆرەی سەروو ناودەبرێت کەگوڵە قەلاسەکانی ھەڵگرتوە Peduncle لەکەشوھەوای ئاسای دا(٤ بۆ ٥)لق لێدەدات لەبنەوە.

خۆراکی[دەستکاری]

یەک کوپ لە قەلاس کە دەکاتە (١٥٦گرام)، بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکی ئەم زانیاریانەی (بەھا خۆراکیان) ەی تێدایە:

  • گەرمۆکە: ٣٠٠
  • چەوری: ١٠٫٧٦
  • تێرەچەوری: ١٫٨٩
  • کاربۆھیدرات: ١٠٣٫٣٨
  • ڕیشاڵ: ١٦٫٥
  • پرۆتین: ٢٦٫٣٥
  • کۆلیسترۆڵ: ٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ناسێنەری کتێبخانەی کەلەپوری ھەمەچەشنی زیندەوەرزانی، (معرف مکتبة تراث التنوع البیولوجی): http://biodiversitylibrary.org/page/358098 — دانەر : کارلۆس لینیوس — ناونیشان : Species Plantarum — بەرگی: ١ — لاپەڕەی : 79