عەزیز مەحموودپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەزیز مەحموودپوور لەدایکبووی شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، نووسەر و وەرگێڕی کوردە. مەحموودپوور وێڕای مامۆستایەتی کردن لە قوتابخانەکانی شاری بۆکان، سەرقاڵی کاری ئەدەبی و نووسین و وەرگێڕانە. چەند کۆمەڵەچیرۆک و کورتەڕۆمان (نۆڤلێت)ی چاپ کردووە. ھەر وەھا چەند بەرھەمێکی ئەدەبیاتی منداڵانەی لە نووسەرانی بیانییەوە کردۆتە کوردی، کە بریتین لە شەش کتێبی نووسەری بە ناوبانگی ئەمریکایی "شێل سیلوێرستاین".[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  1. حەشری ڕەنگەکان، کۆمەڵەچیرۆک
  2. فەرموون چایەکی گەرم[٢]، کۆمەڵەچیرۆک
  3. پیاوێکی ڕیش‌خەنەیی[٣]، کۆمەڵەچیرۆک، ٢٠١٢
  4. خەونی پەپوولەپاییزە[٤]، نۆڤلێت، ٢٠١٥
  5. زەڕافە و نیوێک، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
  6. لافکادیۆ، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
  7. لەتی ون بوو، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
  8. کێ کەرگەدەنی ھەرزان بایی دەوێ، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
  9. دیداری لەتی ون بوو لەگەڵ جەغزی گەورە، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
  10. داری بەخشەندە[٥]، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦

11. سروودێک بۆ ئیبراهیم، ڕۆمان، چاپەمەنیی خانی ، 1400

بەرھەمە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

  1. بەشی دووهەمی کتێبی بووتیقای گێڕانەوە، گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی کاوان محەمەدپوور لەسەر زەمەنی گێڕانەوەیی ڕۆمانی سروودێک بۆ ئیبراهیم نووسراوە

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ http://haje.ir/newsdetails.aspx?itemid=1438
  2. ^ فەرموون چایەکی گەرم، مەحموودپوور، عەزیز. دەزگای ئاراس، ھەولێر: ؟
  3. ^ پیاوێکی ڕیش‌خەنەیی، مەحموودپوور، عەزیز. بڵاوکەرەوەی کۆڵەپشتی، تاران: ٢٠١٢
  4. ^ خەونی پەپوولەپاییزە، مەحموودپوور، عەزیز. بڵاوکەرەوەی گوتار، سەقز: ٢٠١٥
  5. ^ زەڕافە و نیوێک + لافکادیۆ + ...، مەحموودپوور، عەزیز (وەرگێڕ)، شێل سیلوێرستاین (نووسەر). بڵاوکەرەوەی گوتار، سەقز: ٢٠١٦