کاریگەریی درۆست
کاریگەریی درۆست (بە ئینگلیزی: The Droste effect)، کە لەناو ھونەردا وەک نموونەی mise en abyme ناسراوە، ئەو کاریگەریی وێنەیەکەیە بە شێوەیەکی دووبارەبووەوە لەناو خۆیدا دەردەکەوێت، لە شوێنێکدا کە بە شێوەیەکی ڕاستیی چاوەڕوان دەکرێت وێنەیەکی ھاوشێوە دەربکەوێت. ئەمەش زنجیربار (واتا دووبارە بوونەوەی شتێک خودکارانە) بەرھەم دەھێنێت کە لە ڕووی تیۆرییەوە دەتوانێت بۆ ھەمیشە بەردەوام بێت، بەڵام لە پڕاکتیکدا تەنھا تا ئەو شوێنە بەردەوام دەبێت کە ڕوونی وێنەکە ڕێگەی پێدەدات.
کاریگەرییەکە بەناوی Droste ەوە ناونراوە کە مارکەیەکی ھۆڵەندییە لە کاکاو، وێنەکەی لەلایەن جان میسێت لە ساڵی ١٩٠٤ دیزاین کراوە. لەو کاتەوە کاریگەریی درۆست لە پاکەتکردنی بەرھەمی جۆراوجۆر دووبارەبووەتەوە. جگە لە ڕیکلام، کاریگەرییەکە لە کۆوێنەی چاپی بەردگرافی ھونەرمەندی ھۆڵەندی ئێم سی ئێشێر لە ساڵی ١٩٥٦دا بەدی دەکرێت، کە کۆوێنە نیشان دەدات کە خۆی وێنا دەکات. کاریگەرییەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر بەرگی کتێبی کۆمیکییەکان بەکارھێنراوە، بە شێوەیەکی بەرچاو لە ساڵانی چلەکانەکان.
کاریگەری
[دەستکاری]کاریگەریی درۆست بە ناوی ئەو وێنەیەی لەسەر قوتوەکانی تۆزی کاکاو درۆست ھاتووە کە پەرستارێک سینییەکی پێیە کە لەسەری کوپێک شوکولاتەی گەرم و سندوقێک بە ھەمان وێنەی دانراوە، کە لەلایەن جان میسێتەوە دیزاین کراوە. ئەم وێنە لە ساڵی ١٩٠٤ ناسێندرا و بۆ دەیان ساڵ بە گۆڕانکارییەکی کەم لە ساڵی ١٩١٢ لەلایەن ھونەرمەندان لەنێویاندا ئەدۆلف مۆرۆن پارێزگاریان لێکرد. شاعیر و ستوونینووس نیکۆ شیپماکەر لە کۆتایییەکانی حەفتاکان بەکارھێنانی بەرفراوانتری ئەم زاراوەیەی ناساند.[١]
بیرکاری
[دەستکاری]دەرکەوتنی زنجیرگەراو: وەشانی یەکەم وەشانی دوای خۆی تێدایە بەڵام بە وێنەی بچووکتر بەم شێوازە دووبارە دەبێتەوە.[٢] تەنیا لە ڕووی تیۆرییەوە دەتوانرێ ئەمە بۆ ھەمیشە بەردەوام بێت، وەک چۆن فراکتاڵەکان دەیکەن؛ بە شێوەیەکی کرداری، تەنھا تا ئەو کاتەی کە ڕوونی وێنەکە ڕێگەی پێدەدات بەردەوام دەبێت، کە تاڕادەیەک کورتە، لەبەرئەوەی ھەر دووبارەکردنەوەیەک بە شێوەیەکی ئەندازەیی قەبارەی وێنەکە کەمدەکاتەوە.[٣][٤]
ھونەری سەدەی ناوەڕاست
[دەستکاری]کاریگەریی درۆست لەلایەن جیۆتۆوە لە سەرەتای سەدەی ١٤دا تێبینی درا، لە کتێبی (ستیفانێسکی تریپتیک) دا. تابلۆی قوربانگاکە لە ناوەندیدا کاردیناڵ جیاکۆمۆ گایتانی ستیفانێسکی نیشان دەدات کە خۆی سێ قاتەکە پێشکەش بە سانت پیتەر دەکات.[٥] ھەروەھا چەندین نموونە لە سەردەمی سەدەی ناوەڕاستەوە ھەیە کە خودی کۆوێنەکان وێنای کۆوێنەکانی تێدایە یان پەنجەرەکان لە کڵێساکاندا کۆپی بچووکتری خودی دیزاینی پەنجەرەکە وێنا دەکەن.[٦]
-
سەرەتای سەدەی ١٤ ستیفانیسکی (وێنەی سێ تەختەییی لەپاڵ یەکەوە). لە ناوەندی وێنە تەختەیییەکەدا شێوەی چۆکدادانی پایەبەرزترین قەشەی ستیفانێسکی ھەیە ...
-
وێنە وسێ تەختەیییەکی بەدەستەوەیە.
ئێم سی ئێشێر
[دەستکاری]ھونەرمەندی ھۆڵەندی ئێم سی ئێشەر لە کاریگەریی درۆست لە ساڵی ١٩٥٦دا کەڵکی وەرگرتووە لە کۆوێنەی چاپی لیتۆگرافیدا، کە کۆوێنەیەک نیشان دەدات کە چاپێکی تێدایە کە کۆوێنەکە وێنا دەکاتەوە، ھەر جارێک کە دووبارە دەبێتەوە بچووکراوەتەوە و ھەم دەخولێتەوە، بەڵام بۆشایییەک لە ناوەڕاستی وێنەکەدا بەدی دەکرێت. ئەم کارە سەرنجی زاناکانی بیرکاری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە لەنێویاندا ھێندریک لێنسترە. ئەوان شێوازێکیان داڕشت بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییی ناوەندی کارە ھونەرییەکە لە بەکارھێنانێکی زیادەی کاریگەریی درۆستدا بە خولانەوەی یەک لە دوای یەک و بچووککردنەوەی وێنەیەکی کارە ھونەرییەکە.[٢][٧]
ڕیکلام
[دەستکاری]لە سەدەی بیستەمدا کاریگەریی درۆست بۆ بەبازاڕکردنی بەرھەمی جۆراوجۆر سودی لێ وەرگیرا. لە پاکەتەکانی کەرەی لاند ئۆلەیکسدا ژنێکی ڕەسەنی ئەمریکیی تێدابوو کە پاکەتێکی کەرەی بەدەستەوەیە و وێنەی خۆی لەسەر بوو.[٢] مۆرتن سالت بە ھەمان شێوە سوودی لەم کاریگەرییە وەرگرتووە.[٨] لە بەرگی ئەلبوومی ڤینێل Ummagumma لە ساڵی ١٩٦٩ لەلایەن پینک فلۆیدەوە بە دیاردەکەون ئەندامانی تیپەکە لە شوێنی جیاوازن و دانیشتوون، وێنەیەک لەسەر دیوارەکە ھەمان دیمەنی تێدایە، بەڵام تەشکیلەی ئەندامانی تیپەکە گۆردراوە یان خولاوەتەوە.[٩] لۆگۆی مارکەی پەنیری The Laughing Cow وێنەی مانگایەک بە گوارەوە. لەکاتی سەرنج دانی وردتردا تێبینیی دەکەیت کە ئەمانە وێنەی پاکێجی بازنەییی پەنیری بڵاوکراوەن، ھەریەکەیان وێنەی خودی ماسکووەتەکەیانی لەسەرە.[٢] کاریگەریی درۆست بابەتێکە لە ڕۆمانی منداڵانی ڕوسیل ھۆبان، مشک و منداڵەکەی، کە لە شێوەی لیبێڵێکدا لەسەر دەبەیەکی "خۆراکی سەگی بۆنزۆ" نیشان دەدات کە خۆی وێنا کردووە.[١٠][١١]
-
بەرگی دادوەر(گۆڤار) ،
١٩ کانوون دووەم ١٩١٨ -
بەرگی ئازادای (گۆفار)،
١٠ی ئایاری ١٩٢٤ -
پاودەری نانخواردنی شاھانە، سەرەتای سەدەی بیستەم
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Droste, altijd welkom». cultuurarchief.nl.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ Merow، Katharine. «droste effect». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Nänny، Max (2001). The Motivated Sign: Iconicity in Language and Literature. John Benjamins. p. 37. ISBN 978-90-272-2574-0.
- ^ Juola، Patrick (2017). Six Septembers: Mathematics for the Humanist. Zea Books. p. 116. ISBN 978-1-60962-111-7.
By putting a picture inside a picture, you get a progression of successively smaller, but self-similar images (the box of Droste cocoa has a picture of a woman holding a box of Droste cocoa...). In theory, this nesting could go on forever into infinite detail, but in practical terms, the resolution of the image limits how it's actually drawn.
- ^ «How a Dutch cocoa tin was inspired by a medieval altarpiece--Aleteia». Aleteia — Catholic Spirituality, Lifestyle, World News, and Culture (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە.
- ^ See the collection of articles Whatling، Stuart. «Mise en abyme» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ de Smit، B. (٢٠٠٣). «The Mathematical Structure of Escher's Print Gallery» (PDF). Notices of the American Mathematical Society. 50 (4): 446–451.
- ^ Barr، Jason (2014-05-15). The Language of Doctor Who: From Shakespeare to Alien Tongues (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield. ISBN 978-1-4422-3481-9.
- ^ «The Droste Effect | OtherFocus». web.archive.org. 2015-11-24. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە 2024-12-01 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «The Mouse and His Child by Russell Hoban: moving metaphysics for kids | Books | The Guardian». web.archive.org. 2017-11-14. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە 2024-12-01 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Bonzo Canned Dog Food | BEACH». web.archive.org. 2017-11-14. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە 2024-12-01 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاریگەریی درۆست تێدایە. |