کارێزما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کاریزماەوە ڕەوانە کراوە)

کارێزما وەک پێناسەیەک بۆ تاکەکان وشەیەکی یۆنانی کۆنە بە مانای دیاریی یا بەخششی خودایی یا توانا و فەزڵی کەسانێکی خاوەن بەھرەی پڕ سەرنج و ئەکادیمیی دێت،[١] کە لە سەروو داھێنانی ھێزە شاراوەکانی ناخ یا پەی پێ بردنی شاز و دەگمەن و شیکاری پێشبینی ھەڵسەنگێندراوە نھێنییەکان و توانای لە ڕادە بەدەری کەسانێکی ھێوور لە بڕیار و لە قەناعەت پێ کردنی بەرامبەر لە زۆر بوواردا و حزوورێکی ھەمیشە زۆر جێی متمانەی بەھێزیان لە بەڵانس کردنی زمانی جووڵەی جەستە و زمانی وتار و فیکر بە پرۆگرام و مێشک بەنج کردنی گوێگران و دەیان بەھرەی تری گرنگی ئەم کەسایەتییە کارێزمایی و لێ ھاتووانە لە کارکردنە سەر ھزر و بیری دەیان بیرمەند و سیاسەتمەدار.

لە چۆنێتیی جڵەو کردن و شوێن خۆ خستنی ئەوان و ھەزاران کەسانی بیر و بۆچوون ساکاری تر، یەکەم بیرمەند کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا توانیی موستەڵەح و فەلسەفەی کارێزما لە ناو فەرھەنگی فەلسەفیی و مەعریفییەوە بگوێزێتەوە بۆ ناو قامووسی سیاسەت بریتی بوو لە پرۆفێسەری یاریدەدەری ئەمریکی ماکس ڤێبەر.[٢] ماکس یەکەم کەس بوو ڕەفزی بوونی سەرکردە و شەخس پەرستیی تاک ڕەوی کرد و بە کۆمەڵگاکانی جیھانی وت، ئەگەر کتێبەکانی من و لیژنەکەم بخوێننەوە ئەوا ئەو ھەقیقەتەتان بۆ دەر دەکەوێت کە ھەر یەک لە ئێوە بە بێ جیاوازیی تەمەن سەرکردەیەکن بۆ دووا ڕۆژ و بە پێچەوانەشەوە ئەگەر ھەر چاوەڕێی ڕێکەوت و قەزا و قەدەری ڕیفۆرمبن ئەوا بە دڵنیایی یەک ھەنگاو چییە لە جێی خۆتان نابزوێن و وەک گۆمێکی قەتیس ماو ڕۆژ لە دووای ڕۆژ زیاتر بۆگەن دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Joosse, Paul (2014). "Becoming a God: Max Weber and the social construction of charisma". Journal of Classical Sociology. 14 (3): 266–283. doi:10.1177/1468795X14536652. S2CID 143606190.
  2. ^ Sohm, Rudolf. Kirchenrecht. Leipzig: Duncher & Humblot, 1892.