بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کارڵ جۆنسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کارڵ جۆنسن (بە ئینگلیزی: Carl Johnson) کارەکتەرێکی خەیاڵی و کارەکتەرێکی سەرەکییە کە دەتوانرێت یاری پێبکرێت لە کایەی گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل: سان ئەندریاس کە لەلایەن سام ھاوسەر و دان ھاوسەرەوە دروست کراوە. ئەم کارەکتەرە لەلایەن یۆنگ مایلای کە ڕاپەرێکی ئەمریکییە کاری دەنگی پێدەدرێت.[١] ئەو ئەندامێکی ڕەشپێستە لە بنەماڵەی جۆنسن کە ئامانجیان یارمەتیدانی ڤێکتەرە بۆ ڕێکخستنی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داون. ھەروەھا ئەندامی گرووپی گرۆڤ سترییت گانگستەرە.[٢][٣] لە سان ئەندریاس جگە لە یارمەتیدانی براکەی، دەیەوێت تۆڵەی دایکی و براکەی لە بالاس و (C.R.A.SH) و واگۆرس بکاتەوە و لە کۆتایی یارییەکەدا سەرکەوتوو دەبێت؛ بەڵام لە ناوەڕاستی یارییەکەدا بۆی دەردەکەوێت کە دوو ھاوڕێی بە ناوەکانی بیگ سمۆک و ڕایدەر خیانەتیان لێکردووە و پەیوەندییان بە گرووپی بالاسەوە کردووە و بە ھاوکاری پۆلیسە گەندەڵەکان ئەو کەسانە ھەڵدێن کە بوونەتە ھۆی مردنی دایکی و براکەی.[٤][٥]

چیرۆک

[دەستکاری]

کارل جۆنسن کەسێکی ئەفریقی ئەمریکییە و لە شاری لۆس سانتۆس لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٨٧ واتە ٥ ساڵ پێش ڕووداوەکانی یارییەکە، برای کارل بە ناوی برایان جۆنسن لەلایەن دەستەی بالاسەوە دەکوژرێت.[٦] لە بەشێکی یارییەکەدا کارل باس لەوە دەکات کە دەیتوانی یارمەتی برایان بدات، بەڵام بەھۆی ھەندێک بارودۆخەوە ڕەتیکردەوە ئەو کارە بکات، ئێستاش خۆی بە ھۆکاری مردنی براکەی دەزانێت. دەستبەرداری ژیانی چەتەگەرییەکەی دەبێت و دەچێتە شاری لیبرتی سیتی، لەوێ بۆ کوڕی سالڤاتۆر لیڤنی (سەرۆکی مافیا) کاردەکات.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Young Maylay RiotSound interview». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. «Young MayLay Speaks (07/06/05)». Planet Grand Theft Auto. GameSpy. ٦ی تەممووزی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. «Grand Theft Auto San Andreas». PlayStation: The Official Magazine. ژمارە 86. United States: Future plc. تشرینی دووەمی ٢٠٠٤.
  4. «Grand Theft Auto: Favorite Badasses». IGN. ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٨. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  5. «Grand Theft Auto: 8 Things San Andreas Does Better Than Any Game In Rockstar's Franchise». Game Rant. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. Tamburro، Paul (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «Top 10 Most Memorable GTA Characters». PlayStation Beyond. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  7. Cooper، Matthew (١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «GTA V - Top 10 Greatest Characters In Grand Theft Auto History». Sabotage Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  8. Meli، Marissa (١٩ی تەممووزی ٢٠١١). «Video Game Characters Who Need Their Own Movies». UGO Entertainment. IGN Entertainment. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.