کاترینا ساکیلارۆپولو
کاترینا ساکیلارۆپولو | |
---|---|
Αικατερίνη Σακελλαροπούλου | |
لەدایکبوون | ٣٠ی ئایاری ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ) سەلانیک |
زانکۆ | |
پیشە | دادوەر، دادوەر، سەرۆک کۆمار |
شوێنکار | |
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | President of Greece (٢٠٢٠–) |
کاترینا ساکیلارۆپولو (بە Greek: Κατερίνα Σακελλαροπούλου) خانمە پارێزەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و سیاسەتوانی یۆنانییە.[١] ئەو لەوەتەی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ سەرۆکی یۆنانە، ئەو شوێنی سەرۆکی پێشوو پرۆکۆپیس پاڤلۆپۆلۆس گرتەوە. پێشتر ئەو لەماوەی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ تاکوو ١١ی شووباتی ٢٠٢٠، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی یۆنان بوو. کاترینا یەکەم ژنە سەرۆکە لە مێژووی یۆنان.[٢][٣]
کاترینا لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠، لە ڕۆژی بوونی بە سەرۆکی وڵات، مێدالیای ڕێزلێنانی (Order of the Redeemer) پێدرا، بەر لەوەش سێ مێدالیای دیکەی وەک ڕێزلێنان لە دەوڵەتی یۆنان وەرگرت بوو. کاترینا لە بەشی یاسای زانکۆی ئەسینا خوێندوویەتی، دواتر لە زانکۆ پاریسی دووەم خوێندنی لە یاسای گشتی درێژەپێداوە.
ئەو لە توێژینەوە و بابەتە زانستییەکان بەشداری کردووە، وەک نووسەر لە کتێبی قەیرانە ئابوورییەکان و ژینگەی پارێزگاریکردن لە یاسای وڵات (بە یۆنانی: Οικονομική κρίση και προστασία του περιβάλλοντος στη νομολογία του Συμβουλίου της Επικρατείας) کردووە.[٤]
ژیانی تاکەکەسی
[دەستکاری]ئەو ئێستا لەگەڵ خۆشەویستەکەی پابلۆس کۆتسۆنیس دەژی،[٥] هاوژینەکەی پارێزەرە. کاترینا منداڵێکی هەیە لە مێردی پێشووی.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Katerina Sakellaropoulou: first-elect female President of the Hellenic Republic – International Alliance of Women» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Πρόεδρος της Δημοκρατίας εξελέγη η Αικατερίνη Σακελλαροπούλου, του Γιώργου Σ. Μπουρδάρα | Kathimerini». kathimerini.gr. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. «Greece elects Katerina Sakellaropoulou as first woman president | DW | 22.01.2020». DW.COM (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Αικατερίνη Σακελλαροπούλου». biblionet.gr. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Το προφίλ της Σακελλαροπούλου: Λάτρης της φύσης, των ταξιδιών και των γατών». star.gr. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Smith، Helena (2020-01-16). «Progressive judge to become Greece's first female president». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2020-01-22 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاترینا ساکیلارۆپولو تێدایە. |