ڤی ڤی تی-ئای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تێڕوانینێک[بەستەری مردوو] بۆ بزوێنەری زمانە (دەمەوانە) ی گۆڕاوی زیرەک بەپێی کات، لە بزوێنەری (ZR) دا …

ڤی ڤی تی-ئای (VVT-i) دەمەوانەی گۆڕاوی زیرەک بەپێی کات، ئۆتۆمبێلی دەمەوانەی گۆڕاوی زیرەک لەلایەن کۆمپانیای تویۆتاوە پەرەی پێدرا یان گەشەی سەند. کۆمپانیای تویۆتا سیستەمی پێشکەوتوی دەمەوانەی زیرەکی گۆڕاوی لەجیاتی سیتەمی دەمەوانەی گۆڕاوی کاتی دانا.

لەسەرەتاکانی ساڵی ١٩٩١دا، ئەم سیستەمە نوێیەیان لەسەر بزوێنەرێکی (٥)دەمەوانە لەیەک لولەک دا دانا بەناوی

(4A-GE).

سیستەمی (ڤی. ڤی. تی. ئای). لە ساڵی ١٩٩٦دا بزوێنەری (1JZ-GTE/2JZ-GTE engine) پێشکەشکرد، کە کۆنترۆڵی بەشی ھاتنە ژورەوەی ھەوا دەکات بەدرێژای کامشەفتەکە واتە (کار لەسەر ھەموو دەمەوانەکان دەکان) و پەیوەندییەکی داینامیکیان ھەیە لەگەڵ کەم شەفت بەھۆی قایش یان (زنجیر)، و بەشی (actuator) لە توانی داھەیە گۆرانکاری لەکردنەوەی ھاتنە ژوورەوەی ھەوا بکات بۆ ناو ژووری تەقینەوە بە گۆشەی (١٥)پلە لەسەر (cam lob) دەکات بۆ دواخستن و پێش خستنی ئەم دوا خستنە یان پێشخستنە کاریگەرییەکی زۆری ھەیە بۆ بزوێنەرەکەمان کار لە چوستی بزوێنەرو ھێزی بزوێنەرو خێرای بزوینەر دەکات

و ئەم سیستەمە کاری گەری لەسەر ئاوێتەکان ھەیە کەلەناو ژووری تەقینەوەکە بەرھەم دێت وادەکات زیاتر بسوتێن بەشێوازێی زۆرتر سودیان لێوەربگرین وەیەم سیستەمە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کار ئاسانییەکی کردوە بۆ کەم بوونەوەی ئەو گازانەی لە ئەکزۆزی ئۆرۆمۆبیل دێتەدەروە چونکە وادەکات ڕێژەیەکی زیاتر بسوتێت بۆ بەرھەمھێنانی وزە بۆ ئۆتۆمبێلەکەمان

پاشان بزوێنەرەکە پەستانێک دەکاتە سەر ڕۆنی ناو بزوینەرەکە ئاڕاستەی بەشی(actuator)، دەکات ئەم بەشە دەبێتە ھۆی زوو کردنەوە و زوو داخستنی دەمەوانەکان بەھۆی ڕۆنی ناو مەکینەکە دەتوانین بلێین سیستەمەکە بەھۆی پەستانی ڕۆنەوە کاردەکات. ڕۆنەکە لەڕێگەی مۆتۆرێکەوە بە ناو کام شەفتدا ڕۆن ڕەوانەی actuator(بەشی خولاوە) دەکات.

پاشان بەشی ناوەوەی actuator کەلەسەر کامشەفت بەندە دەسوڕێتەوە گۆڕانەکە ڕوو دەدات

سیستەمی دەمەوانەی گۆراو بەپێی کات دەبێتە ھۆی زیاد بوونی چووستی بزوێنەر،

دەبێتە ھۆی زیاد بوونی (performance)ی بزوێنەر، و زەبری زیاتر لە خێرای کەم دا، دەبێتە ھۆی بەر ھەم ھێنانی خێرای زۆرتر بۆ ئۆتۆمبێلەکە، ەادەکات ھەوایەکی زۆرتر ڕوانەی ژوری تەقینەوەکە بکرێت کاری گەری ھەیە بۆ (fuel economy)، پاشەکەوتی سوتەمەنی،

لەبەشی خوارەرەدا بە کورتە ڤیدۆیەک ڕونکرنەوەی زیاترم دەوە.

سیستەمی دەمەوانەی گۆڕاو بەپێی کات چەند جۆرێکی ھەیە، لەوانە

(VVTL-i, Dual VVT-i, VVT-iE, VVT-iW)لەگەڵValvematic

ئێمە لەم ڕاپۆرتەدا باسی جۆرەکانت سیستەمەکە دەکەین بە شێوازێکی سادە…

جۆری (VVTL-i).[دەستکاری]

VVTL-i (دەمەوانەی گۆڕاوی زیرەیکی بەرزکەرەوە بەپێی کات).

ھەروەھا ھەندێک جار بە شێوازی (VVT-iL) دەنوسرێت یان دەمەوانەی گۆڕاوی زیرەیک بە کات ی بەرز کەرەوە)

کەدەتوانێت گۆڕانکاری بکات لە کردنەوە و دەخستنی دەمەوانەکان بە بەرزکردنەوە، وەکوو لە بزوێنەری ١٦ دەمەوانەی https://en.wikipedia.org/wiki/Toyota_ZZ_engine#2ZZ-GEدا بەکار ھاتووە، لە جۆری دوو کامشەفتی سەر دەمەوانەکانە کە بۆ ھەردوو ھاتنەژوور و چونە دەرەوە کارایە، و ھەر لولەکێک ٤ دانە دەموانەی ھەیە ٢ بۆ ھاتن ٢ بۆ چون پێچەوانەی دیزاینی بزوێنەری کۆن ھەر کام شەفتێک دوو (lobe) (لوو) ی ھەیە لەسەر ھەر لولەکێک (سیلیندەر) یەکێکیان بەکار دێت بۆ (rpm)نزم و و دانەکیان بەکار دێت بۆ (rpm)ی بەرز لەبزوێنەردا،

ھەر دەمەوانەیەک کۆنتڕۆڵ دەکرێت لەلایەن(rocker arm)بە زمانی کوردی پێی دەوترێت (شیش تابت) کە گەیەنراوە بە کەم شەفتەکەمان، پاشآن ھەر شیش تابتێک لەسەر (lobe camshaft)، بەندە کار لە داخستن و کردنەوە دەکات. کاتێک بزوێنەر کاردەکات لەژێر ٦٠٠–٧٠٠ خول لە دەقەدا، ئەم ڕێژەکاردنە دەوەستێت لەسەر تەمەنی بزوێنەر و بەشی کۆنترۆڵی بزوێنەرەکە، لوپە (lobe)نزمەکە کار دەکات لەسەر دەمەوانەکە و شیش تابتەکە

دەبڵ سیستەمی دەمەوانەی گۆڕاو بەپێی کات Dual VVT-i[دەستکاری]

BEAMS[بەستەری مردوو] 3S-GEپێنجەم نەوەی بزوێنەرە کە بە سیستەمی Dual VVT-iکار دەکات

سیستەمی دەبڵ دەمەوانەی گۆڕاو بەپێی کات سیستەمێکە بەکارە بۆ ھەردوو ڕێڕەوی دەمەوانەکان واتە

بۆ کام شەفتی ھەتنە ژوورەوەو چونەدەرەوە بەکارە، وەیەکەم بەرھەمی لە ساڵی ١٩٩٨ بەناوی بزوێنەری RS200 Altezza's 3S-GEبەرھەم ھێنا…

ئەم سیستەمە نوێیە بەدەست دەکەوێت لەنەوە نوێیەکی ئۆتۆمبێلی توئۆتا لە بزوێنەری ٦ لولەک یان سلیندەر ی٣٫٥لیتر بەناوی 2GR-FE بەردەستە لە ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆن٢٠٠٥ بەردەستە، و لە نەوە نوێیەکانی بەردەستە.

ھەمان کاری گەری سیستەمەکەی تری ھەیە بەڵام ئەم بەشێوازێکی زیاتر بەکار دێت لەپلەی گەرمی نزمدا..

نموونەشبۆ ئەم جۆرەی بزوێنەر LR engines (V10کەلە ئۆتۆمبێلی Lexus LFAبەکارە وەکە ئەم نمونانەUR engines (V8), GR engines (V6), AR engines (large I4), ZR engines (medium I4), and NR engines (small I4)

جۆری VVT-iE[دەستکاری]

یەکەم[بەستەری مردوو] بزوێنەر ی بەکار 1UR

یەمسیستەمە ھاوشێوەی سیستەمەکەی ترە تاکە جیاوازی ئەوەیە ئەم لەڕێگای مۆتۆرێکی کارەبایەیەوە کۆنترۆڵ دەکرێت

لەم بەشدا مۆتۆڕەکە ھەل دەستێت بە کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی کام شەفتمان لەڕێگەی زەبرەوە کاتێک زەبرێک دەکرێتە سەر کام شەفت دەبێتەوە ھۆی دواکەوتنی کاتی کردنەوەو داخستنی دەمەوانەکان لەسەر سلیندەر

مۆتۆڕە کارەبایەکە کەلەسەر (actuator) بەندە و کار لەسەر کامشەم فت ی ھێنانە ناوەوەی ھەوا دەکار واتە کەم مۆتۆرە لەسەر کامشەفتی ھاتنە ژورەوە بەندە و ھەمان خێرای کام شەفتەکەی ھەیە کاتێک دەیەوێت کاتەکە دوابخات پاڵدەنێتە actuator و کاتەکەی دوا دەخات.

Valvematic[دەستکاری]

سیستەمی ڤاڵڤ ماتیک یەکێکە لەسیستەمەکانی تر کە پێشکەوتنێکی بەرچاوی تێدا بەدی دەکرێت

ئەم سیستەمە بە نزیکی کاری ھەوشێوەی دەمەوانەی گۆڕاوی بەرزکەرەوەیە

ھەندێک زانیاری زیاترم دانەوە[دەستکاری]

  1. Variable valve timing
  2. Variable valve lift

سەرچاوەی زانستی[دەستکاری]