ڤیتالی میکۆلینکۆ
ڤیتالی سێرھیۆڤیچ میکۆلینکۆ (بە ئۆکڕانی؛ Міколенко Віталій Сергійович) (لەدایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئۆکڕانیایە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری باڵی چەپ لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی ئێڤەرتۆن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا[٢]
کاروانی یانە
[دەستکاری]داینامۆ کیڤ
[دەستکاری]میکۆلینکۆ لە چەرکاسی لەدایکبووە و بەرھەمی قوتابخانەی وەرزشی لاوانی داینامۆ کیڤ.[٣]
بۆ یانەی داینامۆ یاری دەکرد لە پێکھاتەی دووەمی خولی نایابی ئۆکرانی و لە ئابی ٢٠١٧ بەرزکرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم. میکۆلینکۆ یەکەمین یاری خۆی لە خولی نایابی ئوکراینا ئەنجامدا بۆ یانەی داینامۆ کیڤ لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٧دا، لە یارییەکی سەرکەوتوودا بەرامبەر ستال کامیانسکێ.[٤] لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، میکۆلینکۆ یەکەمین یاری خۆی لە خولی ئەورووپا ئەنجامدا، لە بردنەوەی داینامۆ ٢–١ بەرامبەر ڕینس لە پارکی ڕواژۆن بە شێوەی سەرەکی.[٥]
لە وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩، میکۆلینکۆ بە باشترین یاریزانی لاو ھەڵبژێردا لە خولی نایابی ئوکراینا.[٦]
ئیڤەرتۆن
[دەستکاری]لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، مایکۆلێنکۆ گواسترایەوە بۆ یانەی ئێڤەرتۆن بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو تا حوزەیرانی ٢٠٢٦ بە بڕە پارەیەکی ئاماژە پێ نەکراو.[٧] یانەکە درێسی ژمارە ١٩ی پێبەخشی.[٨] لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٢، وەک نیشانەی پیشاندانی چاکە، مایکۆلینکۆ بە کاپتنی ئێڤەرتۆن دانرا بۆ یاریی قۆناغی پێنجەمی جامی ئێف ئەی (جامی یەکێتی ئینگلتەرا) بەرامبەر بۆرھام وۆد بەھۆی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیا.
لە ئازاری ٢٠٢٢، میکۆلینکۆ لە پۆستێکی ئینستاگرامدا ئاماژەی بە کاپتنی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا، ئارتیم زیوبا کرد و پرسیاری لێ کرد بۆچی دزیوبا و ھاوڕێیانی لە ھەڵبژاردەی ڕووسیا بێدەنگ بوون لەکاتێکدا کەسانی مەدەنی دەکوژرێن لە ئوکراینا لە داگیرکاری ڕووسیا لە ئوکراینادا لە ٢٠٢٢.[٩]
لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢، میکۆلینکۆ یەکەم گۆڵی بۆ ئێڤەرتۆن تۆمارکرد،[١٠] کە لێدانێکی سەرنج ڕاکێش بوو لە دووری ٢٥ یاردەوە لە بردنەوەی ٢–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر لیستەر سیتی لە یارییەکی پریمەرلیگ دا.[١١]
کاروانی نێودەوڵەتی
[دەستکاری]میکۆلینکۆ نوێنەرایەتی ئوکراینای کردووە لە ھەموو ئاستەکانی تۆپی پێی لاوان. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا ئەنجامدا، لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر تورکیا، وەک یاریزانێکی سەرەکی.[١٢] ھێشتا دەیتوانی یاری بکات بۆ ئاستی تۆپی پێی لاوان، میکۆلینکۆ لە بردنەوەی جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵانی ٢٠١٩ دوورکەوتەوە و دانرا لە تیمی براوەی ئوکراینا بۆ تۆپی پێ، بەڵام پاش چەند ڕۆژێکی تر ناچار بوو لە پێشبڕکێیەکە دووربخرێتەوە بەھۆی پێکان.[١٣][١٤]
ئاماری کاروانی وەرزشی
[دەستکاری]یانە
[دەستکاری]یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | جامی خول | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
داینامۆ کیڤ | ٢٠١٧–١٨ | خولی نایابی ئوکراینا | ٥ | ٠ | ٢ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٧ | ٠ | |
٢٠١٨–١٩ | خولی نایابی ئوکراینا | ٢٣ | ٠ | ١ | ٠ | - | ٨ | ١ | ٠ | ٠ | ٣٢ | ١ | ||
٢٠١٩–٢٠ | خولی نایابی ئوکراینا | ٢٣ | ٣ | ٤ | ٠ | - | ٨ | ١ | ١ | ٠ | ٣٦ | ٤ | ||
٢٠٢٠–٢١ | خولی نایابی ئوکراینا | ٢٢ | ٢ | ٣ | ٠ | - | ١١ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣٦ | ٢ | ||
٢٠٢١–٢٢ | خولی نایابی ئوکراینا | ١٥ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٥ | ٠ | ١ | ٠ | ٢١ | ٠ | ||
کۆی گشتی | ٨٨ | ٥ | ١٠ | ٠ | - | ٣٢ | ٢ | ٢ | ٠ | ١٣٢ | ٧ | |||
ئێڤەرتۆن | ٢٠٢١–٢٢ | پرێمیەرلیگ | ١٣ | ١ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ١٦ | ١ | ||
٢٠٢٢–٢٣ | پرێمییەرلیگ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ٦ | ٠ | |||
کۆی گشتی | ١٩ | ١ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ٢٢ | ١ | ||||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١٠٧ | ٦ | ١٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣٢ | ٢ | ٢ | ٠ | ١٥٤ | ٨ |
نێودەوڵەتی
[دەستکاری]تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئوکراینا | ٢٠١٨ | ١ | ٠ |
٢٠١٩ | ٧ | ٠ | |
٢٠٢٠ | ٣ | ٠ | |
٢٠٢١ | ١٠ | ٠ | |
٢٠٢٢ | ٥ | ١ | |
کۆی گشتی | ٢٦ | ١ |
نازناوەکان
[دەستکاری]داینامۆ کیڤ
- خولی نایابی ئوکراینا: ٢٠٢٠–٢١
- جامی ئوکراینا: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢٠–٢١
- جامی سوپەری ئوکراینا: ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠
تاکەکەسی
- بەھرەی زێڕینی ئوکراینا (لە خوار ١٩): ٢٠١٨
- بەھرەی زێڕینی ئوکراینا (لە خوار ٢١ ساڵ): ٢٠١٩، ٢٠٢٠
- باشترین یاریزانی لاوی خولی نایابی ئوکراینا: ٢٠١٨–١٩
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Vitaliy Mykolenko: Overview». Premier League. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Миколенко Віталій Сергійович» [Mykolenko Vitaliy Serhiyovych] (بە ئۆكراینی). Ukrainian Premier League. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ВІТАЛІЙ МИКОЛЕНКО (بە ئۆكراینی). FC Dynamo Kyiv Official Site. ٢٤ی ئابی ٢٠١٧.
- ^ Чемпіонат УПЛ. 6 тур. Матч № 36 (بە ئۆكراینی). UPL Official Site. ٢٤ی ئابی ٢٠١٧.
- ^ «Vitaliy MYKOLENKO on the Europa League debut». fcdynamo.kiev.ua. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Миколенко - лучший молодой игрок, Цыганков - лучший футболист прошлого сезона УПЛ». campeones.ua. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Everton Sign Mykolenko». Everton F.C. 1 January 2022. لە 4 January 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Mykolenko's Everton Shirt Number Revealed». www.evertonfc.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Ukraine's Vitaliy Mykolenko calls out 'b****' Artem Dzyuba and slams Russia's 'silent' footballers». Eurosport. ٢ی ئازاری ٢٠٢٢.
- ^ «Vitaliy Mykolenko stays at Everton». Iraqbet.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Everton beat Leicester to move out of bottom three». BBC Sport (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Turkey v Ukraine game report». ESPN. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.
- ^ «ЧС-2019 (U-20): ПРЕДСТАВЛЯЄМО ЗБІРНУ УКРАЇНИ — УНІКАЛЬНУ КОМАНДУ ОЛЕКСАНДРА ПЕТРАКОВА» (بە ئۆكراینی). Football Federation of Ukraine Official Website. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Vitaliy MYKOLENKO to miss U-20 World Cup». FC Dynamo Kyiv official website. ١٧ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ڤیتالی میکۆلینکۆ لە ساکروێی
- ^ «Vitali Mykolenko». WorldFootball.net. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Vitaliy Mykolenko - national football team player». EU-Football.info. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Vitaliy Mykolenko - National Football Teams». National Football Teams. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیتالی میکۆلینکۆ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی سکریپتی زمانی ئۆكراینی بەکاردێنن (uk)
- Pages using infobox3cols with undocumented parameters
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئینگلستان
- یاریزانانی تۆپی پێی ئوکراینی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٩٩
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا
- یاریزانانی پرێمیەرلیگی ئوکراینی
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤