ڤۆیجر ١
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
گەشتکەر ١ (بە ئینگلیزی: voyager 1) کەشتیەکی گەردوونیە (لەنێو بۆشایی ئاسمان) لە چارچێوەی بەرنامەی گەشتکەر، رووەکەی جوان پۆشەکرایە لەلایەن (Jet Propulsion Laboratory) تاقیگەی پاڵنەرەکانی جێت (ھەوا) کە کوورتکراوەی (JPL) کە سەر بە دەزگای ناسا ی ئەمریکییە.
درێژەی کارەکانی ئەو ئامێرە
[دەستکاری]ناردنی کەشتیەکە
[دەستکاری]ئەو ئامێرە لەلایەن ناساوە دروستکراوە، و لەلایەنی تاقیگەی جوولاندنی ھەوا جوان پۆش کرایە…
لە ٥ ئەیلولی سالی ١٩٧٧ ناسا ئامێری گەشتکەر١_ voyager1, ناردە دەرەوەی زەوی.
لە ناو دڵی مووشەکی تیتان-٣ ئەی سنتاوەر(Titan IIIE) رەوانی کرد.
دوو ھەفتە پێش گەشتکەر١_voyager1، ناسا ئامێری گەشتکەر٢_voyager2, ی رەوەنەی دەرەوەی زەوی کردبوو.
کە گەشتکەر ئەو کات لۆ زوحەل و مووشتەری رەوانەکرابوو و دواتریش چوونە دەرەوە لە کۆمەلەی خۆر.
ناسا ھێزی رۆیشتنی ئەو مووشەکەی بە ٩ کیلۆمەتر لە یەک چرکە دانابوو بەلام لۆ ئەوەی ئەو کەشتیە ئاسمانیە زووتر نێوانی ئەستێرەکان ببرێت یان بگاتە نێوانی ئەستێرەکان کە دەرەری کۆمەڵەی خۆرە دەبوایە خێرایەکەی زیادی بکا و زیادیشی کرد لۆ ١٩ کیلۆمەتر لە یەک چرکە لەسەر زەوی…
ھێزە ئەتۆمیەکەی
[دەستکاری]گەشتکەر١ بە سێ مۆلیدە کاردەکا کە لە کار کەوتنیان دیار نیە، وە لە ھەر مۆلیدەیەک ١٤ بەش ھەیە لە ئۆکسیدی پلاتۆنیۆم_٢٣٨ ی نوێ و کەپس، وە ھەر مۆلیدەیەکیش ٤٨٠ وات کارەبا بەرھەم دەینیتن لە یەک کاتدا، وە ئەو ھێزە کارەباییەش بەرھەمدەینیتن لە رێگەی وەرگرتنی گەرمیەک، کە سەرچاوەکەی شیبوونەوەی تیشکی پلاتینۆمە-٢٣٨ کەیە، وە وە ھێزە گەرمیەکەی دەگوازێتەوە بە ھۆکاری گەرمی دوو رووی(گەرمی دوورووی:ئامێرێکە کە پلە و گۆرانی گەرمی رێکدەخا)، پلاتینیۆم-٢٣٨ تەمەنی دەگاتە ٨٧ ساڵ و ٧ مانگ وە پشبینی دەکرێ ھەر پلاتینیۆمی تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام بێ...
بەرامبەری مووشتەری:
یەکەمین وێنەی مووشتەری کە ئامێری گەشتکەر١ گرتی لە ساڵی ١٩٧٩ بوو، گەیشتە نێزیکترین خالی مەودا (٣٤٩٫٠٠٠ کیلۆمەتر) ھەسارەی مەریخ لە ٥ مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٩، وێنەی جوان و رێک و خەیاڵی مانگ و ئەڵقە قەشەنگە جوانەکەی مووشتەری و وێنەی مووشتەریشی گرت، گەشتەکەی لەلایان ھەسارەی مووشتەری کۆتای ھات و بەرەرو زووحەل بەرێکەوت، کوشتی ئاسمانی گەشتکەر١ تانی بازنەکانی کەیوان (مووشتەری) ئاشکرا بکا، وە تانی چۆنیەتی بوورکان لەسەر مانگی کەیوان (مووشتەری) ئاشکرا بکە کە مانگی ئایۆ یە، کە پێشتر ئامێرەکانی (پیوونێر١٠_پیونێر١١) نەیان تانی ئاشکرای بکەن…
وێنەکانی کەیوان (مووشتەری)
[دەستکاری]-
پەڵەی قاوەی کەیوان کە بە چاووی گەشتکەر١ گیرایە
-
رەنگی جیاوازی کەش و ھەوای ھەارەی کەیوان
-
بوورکان لەسەر مانگی ئایۆ
-
رووی مانگی جانیمید (یەکێکە لە مانگەکانی کەیوان) لە دووری ٢٥٣٫٠٠٠ ھەزار کیلۆمەتر کەشتی ئاسمانی گەشتکەر گرتیتی
-
کاتێک گەشتکەر١ لە ھەسارەی کەیوان نێزیک بۆوە
بەرانبەر ئۆرانووس (زوحەل)
لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٠ گەیشتە ھەسارەی زووحەل، رۆژەک پاش گەیشتنی وێنەی مانگی تیتانی نارد کە مانگێکی ھەسارەی زوحەلە و ئاشکرای کرد کە گازی میسان ھەیە لەسەر مانگەکە، دواتر دەست بە وێنە گرتنی مانگەکانی (میماس و دیون و رەھیا) و وێنەی بازنە نایابەکانی گرت، ئاشکرای کرد کە ئەو بازنانە لە یەک ئاست نینە ھەموو کات…
وێنەکانی زوحەل
[دەستکاری]-
زوحەل لە دووری ٥، ٣ میلیۆن کیلۆمەتر
-
وێنەیەکی روونی بازنەکانی زوحەل
-
مانگی زوحەل کە ناوی (میماس) ە
-
مانگی (تیتان) و پشتێنەی کەش و ھەواکەی
-
کەشتی ئاسمانی گەشتکەر١ و گەشتکەر٢ لە خوولگەی زوحەل
دەرچوون لە کۆمەلەی خۆر
[دەستکاری]لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠ گەشتکەر نیزبویەوە لە خالی کۆتای دەرچوون لە کۆمەڵەی خۆر، ناسا رایگەیاند کە گەشتکەر١ زۆر نزیک بوە لە پشتێنەی ئەستێرەی خۆر و بەو خێرایەی ئێستا دوای ٤ ساڵی دیکە لە پشتێنەی خۆر دەردەچێ و دەچێتە دەرەوەی سیستەمی ئەستێرەی خۆر و دەکەوێتە ناوچەی نێوان ئەستێرەکان.
داھاتووی گەشتکەر١: لە ئابی ساڵی ٢٠١٠ گەشتکەر گەیشتە ناوچەی (ھلیوسھیث) پشتێنەی کۆمەلەی خۆر، دوای دەچێتە ناوچەی (Oort cloud) کە ناوچەیەکە بە ھەزاران پاشکۆی ھەسارەکانی لێیە (نەیزەک) ئەوەش سنووری کۆمەڵەی خۆرە، ھێزی ھیدرایزن کە بەکاردێت لۆ کەل و پەلە کیمیایەکان و کشتووکاڵ و مووشەک بەکاردێ، تواناکەی تا ٤٠ ساڵە، بەس ئامێری زەخیرکردنی نەوەویەکە بەردەوامی بە گەشتکەر١ دەدا…
گەشتکەر١ و گەشتکەر٢ لە ساڵی ٢٠١١
[دەستکاری]دوای تەقاندنیان ھەتا سالێ ٢٠١١ کە لە ساڵی ١٩٧٧ەوە تەقێندرا، لەو کاتەوە ھەتا ساڵی ٢٠١١ دەکاتە ٣٤ ساڵ ھەردوو گەشتکەر١ و گەشتکەر٢ بەرێگەوەن لە نێو سیستەمی کۆمەڵەی خۆر، کە بنامەی دروستکردن و ناردنیان لۆ کۆمەڵەی خۆر ناردنیان بوو لۆ ھەردوو ھەسارەی (مووشتەری، زوحەل) وە ھەردوو ھەسارەی (ئۆرانۆس، نیپتۆن)، کەشتی ئاسمانی گەشتکەر٢ گەیشتە بەرانبەر ھەسارەی نیپتۆن لە ساڵی ١٩٨٨، بەڵام گەشتکەر١ ناردرابوو لۆ لێکۆڵینەوە لە مانگەکەی زوحەل، مانگی تیتان،
گەشتکەر١ زۆۆر دوورکەوتبۆوە لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ گەشتکەر١ (١٨) میلیارد کیلۆمەتر لە زەوەیەوە دوور بوو، کاتەک نامەی ئەنارد لە ٤ ھەتا ١٣ کاژێری پێویست بوو ھەتا دەگەیشتەوە سەر ھەسارەی زەوی، وە پێوانەش لەسەر سالەکان گەشتکەر١ ساڵانە نێزیکی ٥٣٠ دوورکەوتیتەوە، وە نزیکە لە پشتێنەی خۆر بە ١٩ میلیارد کیلۆمەتر.
بەڵام گەشتکەر٢ دوورکەوتنەوەکەی کەمتر بوو لە گەشتکەر١، بە نێزیکی ١٤ میلیارد کیلۆمەتر دوورکەوتبۆوە.
گەشتکەر١:دوورترین ئامێرە لە زەوی خۆمان و تا ئێستا بە ٤ ساڵی رووناکی لێمان دوورکەتیتەوە کە بە خێرای ئێستای ٦١٫٠٠٠ کیلۆمەتر لە کاژێردا.
رووپۆشە زێریەکەی گەشتکەر
[دەستکاری]زانایان ھەستان بە درووستکردنی رووپۆشێکی وەکوو (سی دی) کە زانیاری دەربارەی زەوی لەسەر بوو لەسەر ھەردوو کەشتی ئاسمانی (گەشتکەر١، گەشتکەر٢) دانران، وە رووپۆشەکە دروستکرابوو لە زێر لۆ ئەوەی ژەنگ و تێکچوونی تێدا روونەدا،
درووستکردنی رووپۆشەکە لە دەستی زانا جەیمس لی
لەو رووپۆشە زانیاری دەربارەی:زەوی، مرۆڤ، گەردوون ھەیە لەگەل ھەبوونی ١١٦ وێنە و وێنەی (دی ئێن ئەی) مرۆڤ و وە نامەیەکی دەنگی بە نزیکەی ١٥٠ زمان، کە بە شێوەیەک وێنەی لاشەی مرۆڤ و کێش وە ئاماژەدان بە خۆری خۆمان و دوا ئەوەش ئاماژەدان بە زەوی، واتا لەسەر رووپۆشەکە نەخشەی گەلەستێرەی خۆمان و کۆمەلەی خۆری خۆمان دا ھەیە و ئاماژەی بە ئەستێرەی خۆر واتا خۆری خۆمان کردیە و دواتریش ئاماژی بە ھەسارەی زەوی، لۆ ئەوەی ئەو کەشتیە بگات بە بوونەوەرێکی زیندووی تێگەیشتوو بە جۆرێک لەو نەخشانە بگات و بەرێبکەوێت و پەیوەندیمان پێوەبکەن و بکەن بە ئیمە، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ گەشتکەر١ (٢٠) میلیارد کیلۆمەتر دوورکەوتبۆوە وە ناساا رایگەیاند کە گەشتۆتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، بە خێرای ٦١٫٠٠٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا وە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە لە رێگەی خێرای رووناکی بە ٤ ھەتا ١٨ کاژێر دەگاتەوە بە ئێمە…
وە گەشتکەر٢:دورکەوتیتەوە بە ١٦ میلیارد کیلۆمەتر و پەیوەندیەکانی بە ١٥ کاژێر دەگاتە زەوی)
-
رووپۆشە زێریەکە لەسەر کەشتی ئاسمانی گەشتکەر
-
زانایان لە کاتی بەستنی رووپۆشە زێرینەکە بە کەشتی ئاسمانی گەشتکەر
-
کۆپیەک لەو شریتەی کە دەنگی مرۆڤی تێدایە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- لاپەرەی پرۆژەی گەشتکەر١ لە مالپەری ناسا
- داتاکان لەگەر مێژووی روودانی
- دووری گەشتکەر١ ھەتا ئێستا ھەموو چرکەیەک داتای نوێ ھەیە تیمێکی تایبەت سەرپەرشتی دەکا و چرکە بە چرکە داتاکان دەژمێردرێ
- گەشتکەر١ گەشتە کۆتای کۆمەلەی خۆر _ رۆیتەرز
- زاناکان دلنیای ئەکەنەوە کە گەشتکەر١ چوویتە ناوچەی نێوان ئەستێرەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤۆیجر ١ تێدایە. |