ڤایبەر
پەرەپێدەر(ان) | راکوتەن ڤایبەر |
---|---|
یەکەم وەشان | کانوونی یەکەم ٢٠١٠ |
ڕەوشی پەرەپێدان | کارا |
نووسراوە بە | C/C++/Python (دێسک تۆپ, using SIP and Qt frameworks), Objective-C (iOS), Java (ئەندرۆید) |
سیستەمی بەکارخەری | ئەندرۆید ، ئایفۆن و ئای پاد ، ویندۆز ، لینوکس ، ماک |
زمانەکان | ١٢ زمان [١] |
جۆر | نووسین و تەلەفۆن و VoIP |
مۆڵەتنامە | نەرمامێری ساماندار |
وێبگە | www |
[٢]ڤایبەر (بە ئینگلیزی: Viber) پڕۆگرامێکی نەرمەکاڵایە تایبەت بە نامەناردن و پەیوەندیی دەنگی، دواتر پەڕەی پێدرا بۆ پەیوەندیی ڤیدیۆش، کە بە خۆڕایی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات لەسەر زۆربەی سیستمی کارپێکردنە باوەکان کە پێویستیشی بە تەلەفۆنێکی کۆمپیوتەری هەیە بۆ کارکردنی، و ڕێگە بە بەکارهێنەرەکانی دەدات کە وێنە، دەنگی تۆمارکراو و ناونیشانی یەکدی بۆ یەکدی بنێرن.
سەرەتا ئەم نەرمەکاڵایە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بە ناوی میدیای ڤایبەر گەشەیی پێدەدرا، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ ڤایبەر لەلایەن کۆمپانیایەکی چەندوڵاتی ژاپۆنی بە ناوی ڕاکوتەن کڕدرا و ئێستاش ئەوان بەڕێوەی دەبەن و ناوەی کۆمپانیاکەیان کردووە بە ڕاکوتەن ڤایبەر و بارەگای سەرەکیشیان لە لوکسەمبورگە .
مێژوو
[دەستکاری][٢] سەرەتا ڤایبەر میدیا لە شاری تێل ئەبیب لە ئیسرائیل لە لایەن دوو هاوڕی بە ناوی ماکرۆ و ماگەزینیک دۆزرایەوە کە لە ناوەندی هێزی بەرگری ئیسرائیلی کاریان دەکرد . ڤایبەر میدیا لە ئیسرائیل پەرەی پێدرا دواتر گوێزرایەوە بۆ وڵاتی بیلاڕوس لەبەر هۆکاری نرخی کرێکار .
لە دوو ساڵی یەکەم ڤایبەر هیچ داهاتێکی نەبوو ، دواتر بەهۆی پەیوەندیە دەرەکیەکانی ڤایبەر ( ViberOut ) و وێنە نامەیەکانی ڤایبەر (ستیکەر sticker ) ڤایبەری توانی داهاتێک بۆخۆی پەیدا بکایت ، دواتر لەلایەن چەن سەرمایەداڕیکەوە پەرەی پیدرا کە ناویان لێنا (هاوڕێ و خێزان ) کە نزیکەی ٢٠ ملیۆنن دۆلاریان تیدا بەکارهێنا و بوونە خاوەنی ١٢٠ فەرمانبەر ئەمە تا ڕێکەوتی مەی ٢٠١٣ .
لە فیبریوەری ٢٠١٤ ڤایبەر میدیا لەلایەن کۆمپانیای راکوتەن کردرا بە بری ٩٠٠ ملیۆن دۆلار و دواتر ناوە کۆمپانیاکەش گۆڕدرا لە ڤایبەر میدیا بۆ راکوتەن ڤایبەر بارەگای سەریکش برایە لوکسەمبورگ .
بەکارھێنەران
[دەستکاری]ڤایبەر ساڵی ٢٠١٠ یەکەم جار لەسەر سیستمی ئایفۆن دەستی بە چالاکی کرد و توانی لە ماوەیەکی کەمدا بەکارھێنەرێکی زۆر بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و دواتر توانی زیاتر لە ٤٠٠ میلیۆن بەکارھێنەری هەبێت.
بەستەر بۆ دەرەوە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Supported Languages». Viber. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 30 January 2014 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەستەری شکاو=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ ئ ا «engWiki».
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤایبەر تێدایە. |