ئێدوارد جێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێدوارد جێنێر پزیشکێکی ئینگلیزی بووە و یەکەم کەس بووە کە کوتانی نەخۆشی دڕکە و مێکوتەی دۆزیوەتەوە، لە ١٧ مایۆیی ساڵی ١٧٤٩ لە بیرکلی لەدایک بووە. لە کۆتایەکانی سەدەی ھەژدەھەم ئێدوارد جینەر خوێندنەوەی بۆ حاڵەتی خاتوو سارە نیلمسی مانگا دۆش کردووە کە پێشووتر دووچاری نەخۆشی دڕکە و مێکوتە بۆتەوە و بۆی دەرکەوتووە کە وەرگرتنی چەند مادەیەکی ناو لەشی ئەو نەخۆشەی دووچاری دڕکە و مێکوتە بۆتەوە و گواستنەوەی بۆ ناو لەشی نەخۆشێکی دیکە کە دووچاری ھەمان نەخۆشی بۆتەوە بۆ ھەتاھەتایە تووشی ئەو نەخۆشیە نابێتەوە، دوای ھەوڵ و ماندوبونێکی دوورودرێژیش دەستی کردووە بەھەڵمەتی کوتاندنی نەخۆشی دڕکە و مێکوتە و بەردەوام بووە لەم ھەڵمەتەشی تاکو لەساڵی ١٩٨٠ ڕێکخروای تەندروستی جیھانی تۆبڕکردنی نەخۆشی دڕکە و مێکوتەی لەجیھاندا ڕاگەیاندووە. ئەو کوتانانەی لەیەکەم مانگی لەدایک بوونێوە دەدرێت بەمنداڵان لەزۆر نەخۆشی دەیان پارێزێت، چیرۆکی ئەم کوتانانە دەگەڕێتەوە بۆ شاری برکلی لەبەریتانیا لە کۆتایی سەدەی ھەژدەھەم و سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم، کاتێک کە ئێدوارد جینەر گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە تووشبون بە ڤایرۆسی دڕکەومێکوتەی مانگا مرۆڤ دەپارێزێت لەئاکامە خراپەکانی تووش بوون بەنەخۆشی دڕکەو مێکوتە کە بەمەترسیردارترین نەخۆشی دادەنرا لەو کاتەدا. یەکەم بەشی چیرۆکی کوتانن لە ساڵی ١٧٩٨ دەستی پێکرد کاتێک ئافرەتێک بەناوی تستشیر ھات بۆ لای ئێدوارد جینەر و پێی ووت توشی نەخۆشیەک بومە ئەویش لێی پرسی تووشی دڕکە و مێکوتە بویتە ئەویش لەوەڵامدا ووتی کە ھەرگیز تووشی دڕکەومێکوتە نابێت چونکە تووشی درکەومێکوتەی مانگا بووە ئیتر کەوتە سەودای ئەم نھێنییەوە و مانگاکەی خۆی بەکارھێناوە و نەخۆشی دڕکەومێکوتەی مانگاکەی لە ڕێگای دەرزیەوە گواستۆتەوە بۆ کچەکەی کە چیتر دووچاری نەخۆشی دڕکەومێکوتە نەبۆتەوە. ئەم سەرەتای دۆزینەوەی کوتان بووە کە دواتر بەدەیان کوتان داھێنراوە و تاکو گەیشتونەتە زانستێکی بێکەموکوڕی لەبواری کوتانا و ناویان ناوە (علیم المناعە) بەڵام سەرجەم ئەو زانیاریانەی پێی گەیشتونە لەڕوی کوتانەوە دەستپێشخەرێکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئێدوارد جینەر. ئێدوارد جینەر خاوەنی بڕوانامەی زانکۆی لەندەن بووە لە بەشی زانست و بە دۆزینەوەی کوتانی دڕکەومێکوتە ناوبانگی دەکردووە و لە ٢٦ یەنایری ساڵی ١٨٢٣ لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا لەشاری بیرکلی زێدی باوباپیرانی کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی