وتووێژ:ڤاکسین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە کوردی بۆ ڤاکسینکردن (کە بە ئینگلیزی دەڵێن Vaccinate و ناوەکەی Vaccination) کوتان وتراوە. وا بزانم ئیتر ئەمە ڕوونە. جا نازانم من کوردی نازانم یان ھەڵەم بەڵام کوتاو دەبێتە ڤاکسینکراو (بە ئینگلیزی Vaccinated و بە فەڕەنسی Vacciné و بە فارسی واکسینە). یانی ئەو کەسەی ڤاکسین کراوە. ئێستا نازانم کۆتاو چۆن بۆتە ڤاکسین؟!
بۆ ڤاکسین لە کتێبە پزیشکییەکاندا دوو بەرامبەرم دیوە. یەکیان «پێکوت/پێکوتە» کە ئەویش فکری لێ دەکەمەوە باش نییە. پێکوت یانی ئەو شتەی پێی دەکوتی (وەکوو پێنووس یانی ئەو شتەی پێی دەنووسی). زیاتر ئاماژە بە ئامرازە. ئەوی تریش وشە «ماکوتە»یە. ئەوەم پێ خراپ نییە. ماکوتە ماک+کوتە-یە. ماک یانی ماددە. یانی ماددەی کوتان. ئەمە تەواوە. ئەگەر ئێوەش پێتان باشە بیگوێزینەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٦، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک بە کەسێک کە ڤاکسین کراوە دەوترێت کوتراو نەک کوتاو، لێرە گەر ھەر ئەمە بێت تێکەڵی دروست نابێت. من کێشەیەک لە کوتاو نابینم، گەر بڕیاریش بێت شوێنگرەوەیەکی ھەبێت وشە ئینگلیزییەکە (ڤاکسین)م پێ چاکترە تا وشەی نوێ. | سەرچیا‏١٧:٥٣، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برای من کوشتوو و کوژراو فەرقیان چییە؟! ھەر دووکیان (صفتی مفعولی)ن. ٥ کوشتوومان ھەیە یانی ٥ کوژراومان ھەیە. بۆ دروستکردنی صفت مفعولی لە کوردیدا دوو ڕێگا ھەیە. یەکیان ڕەگی ڕابردوو + و. وەکوو کوشتوو (کوشت + وو) گۆڕاو (گۆرا + و). ئەوی تر ڕەگی داھاتوو + راو. وەکوو کوژراو (کوژ+راو) بینراو (بین+راو). کوتاو بە ڕیگای یەکەم دروست بووە (کوتا + و) کوتراو بە رێگای دووەم (کوت + راو). ھەر دووکیان صفتی مفعولین. جارێک لە وتووێژێکدا وتمان گۆڕاو دەبێتە changed. دەی ئەگەر گۆڕاو دەبێتە changed ئاشکرایە کوتاو دەبێتە vaccinated. خۆ ئێوە دەبێ رێزمانتان خوێندبێ.
وشەی نوێشم دانەناوە لە سەرچاوەکاندا گەڕاوم. کاتێک بۆ فیعلێک بەرامبەرمان ھەیە چ پێویست نییە بۆ لقوپۆپەکانی وشەی بیانی بخوازینەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٩، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تۆ ئەمە لەسەر نموونەیەکی دی دەخەیەڕوو، ڕاستە ھەردوو شێوەکە ھەن، بەس بۆ ھەموو وشەیەک؟ خەڵک دەڵێن گۆڕاو بەس ناڵێن کوتاو. ئەو ڕێگەیەش (ڕەگی ڕابردوو + و) کەم بەکاردێت، و زیادتر ھەر ئەوەی دووەمە. نازانم ناوگۆڕینیش ئەوەندە ئاسان نییە، گەر برادەرانی تریش ڕایان بڵێن خراپ نییە. | سەرچیا‏١٩:١٦، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برای من چ پێوەندی بە کەم بەکارھاتن ھەیە. کەم بەکارھاتن خۆ مانای وشە ناگۆڕێ. من سەیری ھەموو سەرچاوە پزیشکییەکانم (سێ چوار کتێب) کرد ھیچیان کوتاویان تێدا نەبوو ھەتا من بیگۆڕم. وا بزانم ئەم وشەیەش دەبێ لە شاکارەکانی وەزارەتی پەروەردە بێ. وشە ھەڵە بوو نابێ دانرێ پاشان کتێب ھەڵەکانی وەزارەتی پەروەردە تەنیا سەرچاوە و پێوەری ئێمە لێرە نین.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٩، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاک ڕاست دەکات. کوتاو زۆر نابارە. لەگەڵ ئەوە ھەم کە کوتان بۆ بەرامبەری ڤاکسیناسیۆن دابنێین، چون زۆر باوە. بەڵام کوتاو نازانم چۆن ڕێی تێ دەچێت بۆ ناوی ئەم وتارە! ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢١، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێک لەبیرم نەبوو؛ پێموابێ شێوازی دروستبوونی ئەم وشەیە وایە (کوت + ئاو = ڕەگی کار + ناو) نەک ئەو شێوەی باستان کرد. ھەرچۆنێک بێت، گەر ھەر دەگوازرێتەوە با ڕای برادەرانی لەسەر بێت. | سەرچیا‏١٧:١٧، ١٨ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من کوتاو هەڵەیە و ماکوتەم پێ باشتر و دروستترە. مادیوتووێژ ‏١٨:٢٩، ١٨ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوتان کردارەکەیە و کوتاو دەرمانەکەیە بۆیە دەکرێت بکرێتە کوتان و باسێکیشی بکرێت دواتر باسی کوتاو بکرێت لە وتارەکە . سوپاس Hazhir10 (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ١٨ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: ئەگەر کوتاو لە «ڕەگی کار + ناو» پێکھاتبێ دیسان ھەڵەیە. لە زمانی کوردیدا ھیچ وشەیەک بەم ڕێگایەوە دروست نابێ. وشەیەکی تریش وا بەم ڕێگایەوە (ڕەگی کار + ناو) دروست بووە و تەواو ھەڵەیە وشەی «زانکۆ»یە. جا بۆ لێکدانەوەی زیاتر سەیری ئەم وتارەی د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف بکەن بە جوانی لێکی داوەتەوە بۆ چی ئەمە ھەڵەیە. ئەگەر «ئاوکوت» بوایە «ناو + ڕەگی کار» بەڵێ دروست بوو. ماکوت و ماکوتەش ھەر ئاوا دروست بووە کە دەڵێم دروستە. کێشە ھەڵە و راستبوونە؛ ئەمە نییە من حەز لە ماکوتە دەکەم لە کوتاو ناکەم!--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وتووێژە زۆری بەسەر تێپەڕیوە. باشترە جارێ بیکەینە ڤاکسین، کە ئێستاش ھەر ئەوە زۆرتر بەکاردێت. گەر ناوی دیکەش ھەبوون، دەکرێت درێژە بە وتووێژ بدرێت. سەرچیا‏٢٠:٣٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]