بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ژینگەکوژی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژینگەکوژی یان ئیکۆساید (بە ئینگلیزی: Ecocide، پێکھاتوو لە وشەی یوونانیی oikos- بە واتای ماڵ و ژینگە و وشەی لاتینی cadere بە واتای کوشتن) بە واتای لەناوبردنی بەکۆمەڵی سرووشت لەلایەن مرۆڤەوەیە.[١] ژینگەکوژی ھەموو جەماوەرە مرۆڤییەکان کە بۆ پاراستنی ژینگەکان و دڵنیابوون لە توانای ئەوانە بۆ ئابوورکردن بۆ نەوەکانی داھاتوو پشت بە سەرچاوە سرۆشتییەکان دەبەستن لە مەترسی دەخات.[٢][٣][٤] «پانێڵی سەربەخۆی پسپۆڕان» بۆ پێناسەی یاساییی ژینگەکوشی وەکوو: "کردەوەی نایاسایی یان نەخوازراوی کە بە زانستنی ئەوە ئەنجام دەدرێت کە ئەگەرێکی زۆری ھەیە کە بەھۆی ئەو کردەوانەوە زیانێکی توند، یان بەربڵاو، یان درێژخایەن بە ژینگە بگەیەنێت" وەسفی دەکاتەوە.[٥][٦]

ئەم زاراوەیە کاتێک بەناوبانگ بوو کە ئولۆف پاڵمەوە لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگەی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٧٢دا ئەمریکای بە ژینگەکوژی تۆمەتبار کرد.[٧][٨] نموونەکانی ئاشکرای ژینگەکوژی کە ئاماژەیان پێدەکرێت بریتین لە؛ بڕینی دارستانەکان لە کاتی شەڕی ڤیێتنام، لەناوبردنی ژینگە لە کاتی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا، دارستانبڕین لە ئیندۆنیزیا و دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن، پیسبوونی نەوت لە دەلتای نیجێر و کارەساتی چێرنۆبڵ. ھەروەھا ھەندێک سەرچاوە لە بەڕێوەبردنی پێڵانەکانێک بۆ ژینگەکوژی لە کوردستان لەلایەن حکوومەتەکانی تورکیا و ئێران باس دەکەن.[٩]

لە ئێستادا ھیچ تاوانێکی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێ کردنی ژینگەکوژی لە کاتی ئاشتیدا نییە، تەنیا لە کاتی جەنگدایە کە پەیماننامەی ڕۆما دەیگرێتەوە.[٣][١٠]

وتارە پەیوەندیدارەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Mehta، Jojo؛ Jackson، Julia (٢٤ی شوباتی ٢٠٢١). «To stop climate disaster, make ecocide an international crime. It's the only way». the Guardian (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Crook، Martin؛ Short، Damien (٣ی نیسانی ٢٠١٤). «Marx, Lemkin and the genocide–ecocide nexus». The International Journal of Human Rights. ١٨ (3): ٢٩٨–٣١٩. doi:١٠.١٠٨٠/١٣٦٤٢٩٨٧.٢٠١٤.٩١٤٧٠٣. ISSN ١٣٦٤-٢٩٨٧. S2CID ١٤٥٧١٦٩٧٧.
  3. ^ ئ ا Eichler، Lauren (٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Ecocide Is Genocide: Decolonizing the Definition of Genocide». Genocide Studies and Prevention. ١٤ (2): ١٠٤–١٢١. doi:١٠.٥٠٣٨/١٩١١-٩٩٣٣.١٤.٢.١٧٢٠. ISSN ١٩١١-٠٣٥٩. S2CID ٢٢٥٢٩٨٩٨١.
  4. ^ Crook، Martin؛ Short، Damien؛ South، Nigel (2018). «Ecocide, genocide, capitalism and colonialism: Consequences for indigenous peoples and glocal ecosystems environments». Theoretical Criminology (بە ئینگلیزی). ٢٢ (3): ٢٩٨–٣١٧. doi:١٠.١١٧٧/١٣٦٢٤٨٠٦١٨٧٨٧١٧٦. ISSN ١٣٦٢-٤٨٠٦. S2CID ١٥٠٢٣٩٨٦٣.
  5. ^ «LEGAL DEFINITION OF ECOCIDE». Stop Ecocide International. لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری AutoS8-9 نەدراوە
  7. ^ Watts، Johnathan (٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩). «Make environmental damage a war crime, say scientists». The Guardian. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 627:attempt to compare two nil values.
  9. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ژینگەکوشی لە کوردستان (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.
  10. ^ White & Heckenberg. Green Criminology: An Introduction to the Study of Environmental Harm, Routledge, 2014, pp 45-59.