ژیان جوانە (فیلم)
ژیان جوانە | |
---|---|
دەرھێنەر | ڕۆبێرتۆ بێنیگنی |
بەرھەمھێنەر | Gianluigi Braschi ئێلدا فێری |
نووسەر | ڕۆبێرتۆ بێنیگنی ڤینزینۆ چرامی |
ئەکتەران | ڕۆبێرتۆ بێنیگنی Nicoletta Braschi Giorgio Cantarini Giustino Durano Horst Buchholz |
مۆسیقا | نیکۆلا پیۆڤانی |
وێنەگری سینەمایی | تۆنیۆ دێلی کۆلی |
مۆنتاژ | سیمۆنا پاگی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | میریماکس فیلمز |
دەرچوون | ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧ |
ماوەی فیلم | ١١٦ خولەک[١] |
وڵات | ئیتالیا |
زمان | ئیتالی ئەڵمانی ئینگلیزی |
تێچوون | $٢٠ میلیۆن[٢] |
داھات | $٢٢٩٫٢ میلیۆن |
ژیان جوانە (بە ئیتالی: La vita è bella) فیلمێکی ئیتالی ١٩٩٧ـە لەجۆری دراما و کۆمێدیا، کە لەدەرھێنان و نواندنی سەرەکی ڕۆبێرتۆ بێنیگنی ھەروەھا ڕۆبێرتۆ بەھاوبەشی ڤینزینۆ چرامی کاری نووسینی فیلمەکەیان کردووە. فیلمەکە وێڕای ئەوەی لەجۆری کۆمێدییە بەڵام باسی تراژیدیا و کۆمەڵکووژی جووەکان دەگێڕێتەوە لەلایەن نازیییەکان.
فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندکرا و چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیشی بردەوە کەتێیدا سێ خەڵاتی ئەکادیمیا (ئۆسکار)ی بردەوە کە لەنێوییان ڕۆبێرتۆ بێنیگنی بووە باشترین ئەکتەر بۆ ئۆسکاری ١٩٩٩ وە فیلمەکەش بووە باشترین فیلمی بیانی. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٨ لە فێستیڤاڵی فیلمی کان خەڵاتی گەورە (Grand Prix)ی بردەوە.
چیڕۆک
[دەستکاری]لەساڵی ١٩٣٩ لە شانشینی ئیتالیا، لاوێکی جوولەکە بەناوی گویدۆ دەکەوێتە خۆشەویستی ژنێکی دەوڵەمەند بەناوی دۆرا و ھاوسەرگیری دەکەن و منداڵییان دەبێت بەڵام تراژیدیای دژی جولەکەکان لەلایەن نازییەکانەوە ئەم خێزانە بەختەوەرە لەیەکتری جیادەکاتەوە بۆ کەمپە زۆرەملێیەکانی ئەڵمانیا و لەکۆتاییدا گویدۆ لەپێناو سەلامەتی خێزانەکەی ژیانی خۆی بەخت دەکات.
پەڕاوێزەکان
[دەستکاری]- ^ «LA VITA E BELLA (LIFE IS BEAUTIFUL) (12A)». Buena Vista International. British Board of Film Classification. ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Box Office Information for Life is Beautiful». The Wrap. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.