ژاپۆن دوای داگیرکردن
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ژاپۆن دوای داگیرکردن (بە ئینگلیزی: Postwar Japan) قۆناغێکە لە مێژووی ژاپۆن کە لە دوای داگیرکردنی ژاپۆن لەلایەن ھاوپەیمانانەوە دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٥٢ کۆتاییی ھات. لەو سەردەمەدا ژاپۆن وەک زلھێزێکی ئابووری و سیاسی جیھانی خۆی جێگیر کرد. دەستووری ژاپۆن لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ پەسەند کرا و لە ٣ی ئایاری ١٩٤٧ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم یاسایە مادەی ٩ی دەستووری ژاپۆنی لەخۆگرتبوو کە ژاپۆنی سنووردار دەکرد لە ھەبوونی ھێزی سەربازی و بەشداریکردن لە شەڕدا؛ بەڵام لە ساڵی ١٩٥٤ەوە ئەم وڵاتە ھێزی بەرگری خۆپارێزی ژاپۆنی (سوپای ژاپۆنی)ی ھەیە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا مانای مادەی نۆیەم بە شێوەیەکی جیاواز لێکدراوەتەوە، بەو پێیەی ئێستا ئەمریکا داوای لە ژاپۆن دەکات کە ئاسایشی خۆی کۆنترۆڵ بکات و زیاتر ھاوتەریب بێت لەگەڵ ستراتیژی سەربازی ئەمریکا. پارتی لیبراڵ دیموکرات (ژاپۆن) دەیەوێت دەستوور و مادەی نۆ ھەموار بکاتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Postwar Japan»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |