بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەفیق سابیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەفیق سابیر لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٠ لە قەڵادزێ، شاعیرێکی کوردی ھاوچەرخە کە شیعرەکانی بە زاراوەی سۆرانییە. ڕەفیق سابیر بە ھاوشێوەی عەبدوڵڵا گۆران لەڕووی نوێخوازییەوە لە شیعری کوردیدا پێناسە دەکرێت.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

دیوانی شێعر

  1. پشکۆکان دەگەشێنەوە، ۱۹۷۶
  2. ڕێژنە، ۱۹۷۹
  3. سووتان لە بەر باراندا، ۱۹۸۵
  4. وەرزی سەھۆڵبەندان، ۱۹۸۷
  5. لاوکی ھەڵەبجە، ۱۹۸۹
  6. کاروانسەرا، ۱۹۹۰
  7. وەرزە بەردینە، ۱۹۹۲
  8. ئاوێنە و سێبەر، ۱۹۹۶
  9. ژوانی ڕووناکی، ۱۹۹۷
  10. ڕوونبوونەوە، ۲۰۰۱
  11. ڕاز و گومان، ۲۰۰۶ (كۆی بەرهەمە شێعرییەکان لە دوو بەرگدا)

بەرھەمی تر

  1. کولتوور و ناسیۆنالیزم، ۲۰۰۸
  2. ڕوانین لە بوولێڵدا، ۲۰۱۵
  3. ئیمپراتۆریای لم، سوێد: پەخشخانەی ڕابوون، ١٩٩٨؛ سلێمانی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ٢٠٠٣؛ سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٤.
  4. "لە ستاییشی ژیاندا"، ٢٠٢٣

ھۆنراوەیەکی ڕەفیق سابیر

[دەستکاری]

لاوکی هەڵەبجە

[دەستکاری]
بەتە‌نیا جێی مە‌ھێڵن
ئە‌مشە‌و زریان دە‌یچێنێت
تە‌مومژ دایدە‌پۆشێت
مانگە‌شە‌و دە‌یڕفێنێت
...
گە‌رووی بە گزنگ تە‌ڕ کە‌ن
زامە‌کانی بە شیلان
بە گۆرانی دایپۆشن
یان بە سە‌وزیی دارستان
سە‌ری بە شە‌پۆلان کە‌ن
با ئە‌م شە‌وە ڕایژێنێت
باڵای لە ھە‌ور بگرن
بروسکە‌ و – با – دە‌چێنێت
بەتە‌نیا جێی مە‌ھێڵن
منداڵێکی لاسارە
شار بە‌ردە‌باران دە‌کات
مانگ دە‌کات بە کۆلارە
سوارە‌، چ شۆڕە‌سوارێک
ئە‌سپی ھە‌تاو زین دە‌کات
بە گۆرانی‌ و تیشک‌ و ماچ
سە‌رزە‌مین بە‌رین دە‌کات
با کە‌ژاوە‌ی لە گوڵا بێت
یان لە پە‌لکە‌زێڕینە
زە‌ماوە‌ندی خوێن دە‌گرێت
ئە‌م شە‌و پاشای ئە‌ڤینە
ئاشقێکی لاسارە
بروسکە‌ و – با – دە‌چێنێت
بەتە‌نیا جێی مە‌ھێڵن
مانگە‌شە‌و دە‌یفڕێنێت

سەرچاوە

[دەستکاری]