ڕەزمی ئەلباب
ڕەزمی ئەلباب | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی ناوخۆییی سووریا |
بابەتی لاوەکی | شەڕی ناوخۆییی سووریا |
وڵات | سووریا |
جێ | ئەلباب |
پۆتانی شوێن | ٣٦°٢٢′٢١″N ٣٧°٣١′٤″E |
کاتی ڕوودان | ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٣ی شوباتی ٢٠١٧ |
ڕەزمی ئەلباب ڕەزمێک بوو بۆ شاری ئەلباب لە پارێزگای حەلەب کە بریتی بوو لە ھێرشی سەربازی لەلایەن گرووپە یاخیبووەکانی سووریا (لەوانەش گرووپەکانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا) و ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە باکووری ئەلباب، کە ھێرشی جیاوازی ھێزەکانی سووریای دیموکراتە لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای شارەکە و سێیەم ھێرشی سوپای سووریا لە باشووری شارەکەوە. ھێزەکانی باکوور بە سەرۆکایەتی تورکیا ھەوڵیان دەدا ئەلباب کۆنترۆڵ بکەن و لە چنگی داعش بسەننەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە سووریا.
پاشان
[دەستکاری]لە ٢٤ی شوباتدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی سووسیان لە باکووری ڕۆژاوای ئەلباب ٥ چەکداری یاخیبوو و ٣٥ ھاووڵاتی مەدەنی کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون. دوای ماوەیەکی کەم لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەلباب لەلایەن ھێزەکانی یاخیبووانی سەر بە تورکیاوە، ھێزەکانی تورکیا لە شارۆچکەی تادێف لە باشووری ئەلباب دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی ھێزەکانی داعش. ھاوکات ھێزەکانی پڵنگ گوندی مەنازیر ئەلجوورفیان لە دەستی داعش ڕزگارکرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «معركة الباب»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.