بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان یان RMMK یان ر.م.م.ک پێکھاتەیەکی ناسیاسی و نا ئایینیە کە لە ٩ی ئاپریلی ٢٠٠٥ (٢٠ی نەورۆزی ١٣٨٥ ھەتاوی) لە کوردستانی ئێراندا دامەزرا. ناوەندی ئیداری ئەم ڕێکخراوە لە شاری تارانە. ئەم ڕێکخراوە تێدەکۆشێ بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ بەتایبەت لە کوردستاندا لە پێناوی ئیعلانی جیھانی مافی مرۆڤدا.[١]

ر.م.م.ک. پاش دامەزرانی، لە ماوەیەکی کورتدا توانی دەیان چالاکی مافی مرۆڤ لە خۆ کۆبکاتەوە و بۆ یەکەم جار، بە شێوەیەکی سیستماتیک، دەست بە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان بکات. ڕێکخراوەکە، دامەزرێنەر و ئەندامانی، ھەر لە سەرەتاوە کەوتە ژێر ھەڕەشە و گووشاری ناوەندە ئیتلاعاتی و ئاسایشییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئەو کاتەی کە گووشارەکان بە گیرانی بەشێک لە ئەندامانی چالاکی ناو ڕێکخراوەکە و دواتر بە دەستبەسەرکرانی کەبوودوەند گەیشتە لوتکە.[٢]

ئەگەرچی چالاکییەکانی ر.م.م.ک. پاش گیرانی کەبوودوەند و کۆچی بەشیک لە ئەندامانی بەرەو تاراوگە، تا ماوەیەک لە سفر نزیک بۆوە بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەم ساڵانەی دواییدا ڕێکخراوەکە ھەوڵی داوە کە درێژە بە چالاکییەکانی بدات.

موحەمەدسدێق کەبوودوەند دامەزرێنەری ئەم ڕێکخراوەیە کە لە ھاوینی ٢٠٠٦ەوە لە زیندانە و لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بڕیاری ١٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوە. کەبوودوەند، کە بە "باوکی مافی مرۆڤ" لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناسراوە، لە زینداندا، تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی وەک پڕۆستات، ھەوکردنی سییەکان، چڵکی ریخۆڵە و ھتد بووە.[٣]

بەستەر بۆ دەرەوە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ http://masoudmanaf.wordpress.com/2014/04/09/1-2017/
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.