ڕێژەی پەستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزوێنەری[بەستەری مردوو] چوار ھەنگاو ھەر چوار ھەنگاوی پستنەکە پیشاندەدات، لەگەڵ ھاتنی سووتەمەنی و دەرچوونی دوکەڵ.

لە بزوێنەری سووتاندا، ڕێژە پەستانی جێگیر ھەژمار دەکرێت بەھۆی قەبارە ڕژێەیەکانی لە ناو ژووری سووتان و سلندەرەکە. کە ئەمە بنچینەیەکی دیاریکراوە بۆ بزوێنەرەکانی سووتان. ڕێژە پەستانی جووڵەدار ھەژمارکارییەکەی زیاتر تۆکمەیە، کە ئەمەش حسابی ئەو گازانەی دێن و دەردەچن لە سلندەرەکەدا لە ماوەی پەستاوتندا دەکات. زۆربەی بزوێنەرەکان، ڕێژە پەستانێکی جێگیر بەکاردەھێنن. ھەرچەندە بزوێنەری ڕێژە پەستانی گۆڕاو توانای ڕێکخستنی بڕی ڕێژە پەستانی ھەیە لەو کاتەی بزوێنەرەکە کاردەکات. یەکەم بەکارھینانی بزوێنەر بە ڕێژە پەستانی گۆڕاو لە ساڵی ٢٠١٩ بوو.

ڕێژە پەستانی بەرز پەسەند ترە چونکە وا لە بزوێنەرەکە دەکات وزەی میکانیکی زیاتری ھەبیت لە تێکەڵەیەکی دیاریکراوی ھەوا و سووتەمەنی بەھۆی چوستییە گەرمییە بەرزەکەیەوە. ئەمە ڕوودەدات چونکە بزوێنەری سووتانی ناوەکی بزوێنەریکی گەرمییە، و ڕێژە پەستانی بەرزتر ڕێگە بە گەیشتنی ھەمان پلەی گەرمی سووتان دەدات بە سووتەمەنییەکی کەم. ئەمەش لەکاتی خولێکی فراوانبوونی درێژتر و لەکاتی توانای میکانیکی زیاتر وەلەکاتی پلەی گەرمییەکی نزم لە گازی دوکەڵ.

بزوێنەرەکانی گازۆلین (بەنزین)[دەستکاری]

لە (٢٠) ساڵی ڕابردوودا، بزوێنەرەکانی گازۆلین دروستکراوە. کەڕێژە پەستانەکەی بەشێوەیەکی تایبەتی لە نێوان (٨ تاوەکو ١٢) دایە. چەندین بزوێنەر ڕێژە پەستانی بەرزییان بەکارھیناوە لەوانە:

ئۆتۆمبیڵێەکانی ساڵانی نێوان (١٩٥٥ تاوەکو ١٩٧٢) کە وا دیزاین کرابوو بۆ گازۆلینی ئۆکتان بەرز بەھۆی قوڕقوشمەوە، کە ئەمە ڕێگە بە ڕێژە پەستانی بەرز دەدات تاوەکو (١٣).

ھەندێ لە بزوێنەرەکانی جۆری مادەی سکای ئەکتیڤ کە لە ساڵی (٢٠١٢) و دروست کرا بوون ڕێژە پەستانیکی بەرزییان ھەیە بڕەکەی(١١)یە. ئەم بزوێنەرەی سکای ئەکتیڤ ڕێژە پەستانێکی لەم جۆرە بەدەست دەھێنێت بەبی بوونی (قوڕقوشم) یش لەناو گازۆلینەکە.

و ئۆتۆمبێڵی فیراری (٤٥٨)ی سپیشەڵ ڕێژە پەستانەکەی ئەویش بڕەکەی (١٤)یە. کاتێک سیستمی ڕاکیشانی بەزۆر (بۆ نموونە سیستمی سووپەرجارجەر یاخود سیستمی تۆربۆجارجەر کە ھەر دووکیان کاریان ئەوەیە کە ھەوا بەزۆری ڕابکێشنە ناو سلندەر) بەکارھات، ڕێژە پەستانەکە زۆربەی کات بچووکترە لە بزوێنەری بەسروشتی چوونەژوورەوەی ھەوا. ئەمە بەھۆی ئەوەوەیە کە سووپەرجارجەر و تۆربۆجارجەر ھەمیشە ھەوا دەپەستێون پێش ئەوەی ھەواکە بچێتە ناو سلندەرەکان. بزوێنەرەکان بەشێوەیەکی تایبەت بە بەکارھێنانی (فرە دەرگای چوونەژوورەوەی سووتەمەنی) کاردەکەن بە پەستانە ھاندراوی کەمتر و ڕێژە پەستانی کەمتر لەو بزوێنەرانەی سیستمی تێکردە ڕستەوخۆیان ھەیە، ئەمەش بەھۆی ئەوەوەیە کە فرە دەرگای چوونەژوورەوەی سووتەمەنی وادەکات تیکەلَەی ھەوا و سووتەمەنی پێکەوە گەرم ببن. بەڵام بەپێچەوانەوە، ئەو بزوێنەرانەی کە سیستمی تێکردە نا ڕاستەوەخۆیان ھەیە کاردەکەن بە پەستانە ھاندراوی بەرز چونکە ھەوای گەرمکراو ناسووتێت بەبێ سووتەمەنییەکی ئامادەکراو.

و لەو بزوێنەرانەی ڕێژە پەستانیان بەرزە، ئەو کاتەی سووتەمەنییەکی ژمارە ئۆکتان نزمی تێدا بەکاربھێنریت، بزوێنەرەکە تەقە تەق دەکات. ئەم حالَەتەش دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی چووستی بزوێنەرەکە یان لە کارکەوتنی بزوێنەرەکە خۆی کاتێک ھەستەوەری تەقە تەقی بزوێنەرەکە کێشەکە پیشان نەدات بۆ چاککردنی کاتی سووتانەکە لەناو بزوێنەرەکە.

بزوێنەرەکانی دیزڵ[دەستکاری]

بزوێنەرەکانی دیزڵ ڕێژە پەستانیکی بەرزیان ھەیە بە بەراورد بەوەی کە بزوێنەرەکانی گازۆلین ھەیانە، چونکە نەبوونی پریشکەدار واتای ئەوەیە کە دەبیت ڕێژە پەستان پلەی گەرمی ھەوا زیاد بکات تا ئەو ڕادەیییەی کە پویستە بۆ سووتانی سووتەمەنی. ڕێژە پەستانەکە بەزۆری لە نێوان (١٢تاوەکو ٢٣)یە، بۆ ئەو بزوێنەرانەی دیزڵ کە تێکردنی ڕاستەوخۆن. بەڵام بۆ ئەو بزوێنەرانەی دیزڵ کە تێکردە نا ڕستەوخۆن لە نێوان (١٨ تاوەکو ٢٣)یە.

ئەو بزوێنەرانەی کە سووتەمەنی تر بەکاردەھێنن[دەستکاری]

ڕێژە پەستان لەوانەیە بەرزبێت لەو بزوێنەرانەی کە بەگازی LPG یان CNG کاردەکەن، کەئەمەش بەھۆی ئۆکتانە ژمارە بەرزەکەیانەوەیە.

بزوێنەرەکانی نەوتی سپی بەشێوەیەکی ئاسایی ڕێژە پەستانەکەیان (٦٫٥)ە یان نزمترە.

بزوێنەری گازۆلین-پارافین جۆری فیرگسن(TE20) بۆ تراکتۆر ڕێژە پەستانەکەی (٤٫٥) ئەگەر ھاتوو بزوێنەری جۆری (TVO)ی کە ژمارەی ئۆکتانەکەی لە نێوان ٥٥ تاوەکو ٧٠ یە.

بزوێنەری ئۆتۆتۆمبێڵی وەرزشی[دەستکاری]

بزوێنەرەکانی ئۆتۆمبێڵی وەرزشی بەزۆری کاردەکەن لەسەر ژمارە ئۆکتانی بەرز، بەم جۆرە دەتوانن ڕێژە پەستانێکی بەرزییان ھەبیت بۆ نموونە ١٤٫٧ و ئەمە شتێکی باوە بۆ دۆزینەوەی (کڕینی) ئۆتۆمبیڵێکی وەرزشی بەھۆی ڕێژە پەستانەکەیەوە کە بەرزترە لە ١٢. و وا دیزایین کراون بۆ سووتەمەنی ژمارە ئۆکتانی ٨٦ یا ٨٧. بزوێنەرەکانی (F1) ڕێژە پەستانەکەیان نزیکە لە ١٧ کە ئەمەش گرنگە بۆ گەورە کردنی چوستی (قەبارە/سووتەمەنی) لە دەورووبەری (rpm 1800)ی خو ڵنەوەی بزوێنەرەکە. (Rpm: خولانەوە بەپێی خولەک)

ئیسانۆڵ و میسانۆڵ ڕێژە پەستانێکی زیاتر لە بەنزین دابین دەکەن، ئۆتۆمبێڵێ پێشبڕکێ ئیسانۆڵ و میسانۆڵ بەکاردەھێنن چونکە ڕێژە پەستانەکەی (١٤ تاوەکو ١٦)یە.

یاسای ڕێژە پەستان[دەستکاری]

لە بزوێنەریکی پستندا، ڕێژە پەستانی گۆڕاو(Cr) دەکاتە ئەو ڕێژەیەی نێوان قەبارەی سلندەرەکە و ژووری سووتان کاتێک سلندەرە کە لە نزمترین خاڵی بێ جوڵە(BDC), و کاتێکیش دەگاتە بەرزترین خاڵی بێ جوڵە کە دەکاتە قەبارەی ژووری سووتان. کە ئەمە بەم یاسایە دەردەبڕدرێت:


لەکاتێکدا: Vd: قەبارە ھەنگاوە، کە ئەمە قەبارەی ناوەوەی سلندەرەکەیە کە بڕاوە لەلایەن پستنەکە لەسەرەتای ھەنگاوی پەستان تاوەکو کۆتایی ھەنگاوەکە.

Vc: قەبارەی ڕوونکەرەوە، کە ئەمە بۆشایییەکە لە بەرزترییین خاڵی بێ جوڵە.

و Vd دەتوانرێت بدۆزرێتەوە بەم ھاوکێشەیە:

لەکاتێکدا:

B: تیرەی سلندەرەکەیە.

S: درێژی ھەنگاوی پستنەکەیە.