ژمارەی ئۆکتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژمارەی ئۆکتان یانن ئۆکتانە ژمارە یانیش ڕێژەی ئۆکتان (بە ئینگلیزی:octane rating, or octane number ) رێژەیەکی ستانداردە بۆ ئەوەی توانای بزوێنەر یان رێژەی سوتانی بە نزینەکە بزانین تاژمارەی ئۆکتانمان زیاتربێت ئەوە (کۆمپریشیۆن رەشۆ )مان زیاترە پێش سوتانەکە ئەو بە نزینانەی کە ژمارەی ئۆکتان توانای باشترە لە بزوێنەری گاز وە ئەو بزوێنەرانەی گازن (کۆمپریشیۆن رەشۆ )یەکی زیاتریان پێویستە بە پێچەوانەوەش ئەگەر بەنزین ئۆکتانە ژمارەی  وە ژمارەی سوتینەکەی زیاتربێت ئەوە بزوێنەرێکی نمونەییە وە بۆ بزوێنەری گاز لەبەر ئەوەی بزوێنەری گاز(ھەروەھا بە وە باس دەکرێت کۆمپریشیۆن رەشۆ بۆ سوتان )پەستان لە بە نزینەکە ناکات بە ڵام زیاتر پەستانەکە تەنھا لەسەر ھەوایەکە یە پاشان بە نزینەکە دەچێتە ناو ھەوا کە کەوا گەرم کراوە بە پەستان بزوێنەری گازۆلین بەندە بەسەر سوتانی ھەواو بە نزینە کەوا پێکەوە کە تێکەڵاو دەکرێن کەوا لە کۆتایی پرۆسەی سوتانەکە دەسوتێن کەوا چەرخەکە بەکاردەھێنین لەبەر ئەوەی بەرزی رێژەی پەستاندن ھی بەنزینە کە بەندە لەسەر بزوێنەری گازۆلین ئەگەر گازۆلین بەکاربھێنین بە رێژەیەکی کەمی ئۆکتان ئەوا لەوانەیە توشی چەند کێشەیەکمان بکات لەوانە دەنگی بزوێنەر ببین.

بنەمای زوو سوتان و دەنگە دەنگ[دەستکاری]

لە سوری ئۆتۆدا سپارک پلاکدا ھەوا و بەنزینەکە تێکەڵ دەکرێت لە ئەنجامی کە پەستان دەخرێتە سەر پاشان چەرخەکە بۆ ئەوەی بسوتێت بە خێرایی لە کاتی ئەو پرۆسەی پەستانەدا ئەگەر ھەر بەشێک لە بەنزینەکە نەسوتابوو ئەوە لە ناو ژووری سوتان دا ئەوا گەرم دەکرێت و پەستانی دەخرێتە سەر گەلێک زۆر ئەو بەشانەی ماونەتەوە خۆیان گڕ دەگرن پێش ئەوەی ئاگرەکە بگات بە بەشانەی  کە نەسوتاوەکە شەپۆلی بەرکەووتن دروست دەبێت لە ئەنجامی ئەو پرۆسەیە ئەمەش دەبێتە ھۆی دروست کردنی پەستانێکی زۆر لەسەر پارچەکانی بزوێنەرەکە دروست کراوە وە بۆی دیزاین کراوە بۆی (دەبێتە ھۆی دەنگە دەنگ لە بزوێنەرەکەدا کە ئەو دەنگە دەنگەش دەکرێت زۆر زیان بە بزوێنەرەکە بگەیەنێت ئەگەر زۆر بێت

ئەو جۆرەی کەوا زۆر باوە لە بەرێوەبردنی سیستەمی بزوێنەردا ئەوەیە کەوا ھەستیاری دەنگە دەنگ دادەنرێت کەوا ئاماژە پێدەکات و ئاگادارمان دەکاتەوە بە ھۆی سوتانی بەنزینەکەوە لە ،لە بزوێنەرە پێشکەووتوەکاندا کە بەھۆی کۆمپیتەرەوە کۆنترۆڵ کراوە ئەوا کاتی سوتانی بۆ دانراوە راستەوخۆ بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاگادارمان دەکاتەوە لە لایەن بەرێوەبردنی بزوێنەرەکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو دەنگە دەنگە بۆ رێژەیەکی گونجاو.

وێنەی[بەستەری مردوو] کیمیای سوتەمەنی کە ئۆکتانە ژمارە دیار دەخات

ڕێگاکانی پێوانەکردن[دەستکاری]

وێستگەی[بەستەری مردوو] بەنزین کە پێنج جۆری جیاواز لە ئۆکتانە ژمارە دەخاتەڕوو

لێکۆڵینەوە لەسەر ئۆکتانە ژمارە[دەستکاری]

زۆربەی جۆری رێژەی ئۆکتان لە جیھاندا پێی دەگوترێت (لێکۆڵینەوە لەسەر ژمارەی ئۆکتان )پێوانە دەکرێت بەو بەنزینەی کەوا تاقی دەکرێتەوە لەناو بزوێنەرە بە رێژەی پەستانی جیاواز لە ژێر بارودۆخێکی کۆنترۆڵ کراو وە ھەروەھا بەراوردی ئەم  ئەنجامانە دەکرێت لە رێگەی (izo,hepetun) ئۆکتان ئەم  رێژەی پەستانە جیاوازە لەکاتی تاقی کردنەوەکاندا بۆ ئەم رێژەی ئەو ئاڵانگەریە مان نیشاندەدات بۆ رێژەی بەنزینە بۆ دژە دەنگ کاتێک زیاد دەبێت لە حاڵەتی پەستاندا وە ھەروەھا چانسی دەنگیش زیاد دەبێت .

ئۆکتانە ژمارە لە ماتۆردا[دەستکاری]

جۆرێکی تر لە پێوانەی ئۆکتان پێی دەگوترێت(MoN)ئەم جۆرە دیاری دەکرێت لە ٩٠٠rpmخێرایی ماتۆر لە بری ٦٠٠rpmبۆ (RoN) تاقیکردنەوە (MoN)ھەمان تاقیکردنەوەیە کە بۆ (RoN)دەکرێت بەڵام پێشەکی تێکەڵەی بەنزینەکە گەرم دەکرێت تا رێژەی خێرایی بزوێنەرەکە زیادترە وە دەگۆرێت لەگەڵ کاتی سوتانەکە بۆ ئەوەی پەستان بخرێتە سەر بەنزین بۆ رێگری کردن لە دەنگەکەی پەیوەستە لەسەر ئەو پێکھاتەیەی بەنزینەکە (MoN) لە گازۆلین پەمپی مۆدیرن دا نزیکە لە ٨-١٢ ئۆکتان ژمارەی کرمترە لە (RoN)بەڵام ھیچ پەیوەندیەکی راستەوخۆ لە نێوان (RoN)و (MoN) دانیە وە گازۆلین پەمپ  تایبەتە بە بۆ دیاریکردنی کرمترین (RoN)و کرمترین(MoN).

جیاوازی نێوان AKI وMoNوRoN[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی جیاوازی ٨-١٢ی ژمارەی ئۆکتانمان ھەیە کە پێشتر ئاماژەمان بۆ کردبوو ئەوا AKI لە کەنەدا و ئەمریکا ٤-٦ژمارەی ئۆکتانی کەمترە لە جیھاندا بەرامبەر بە ھەمان بەنزین ئەو جیاوازیەی نێوان RoNوMoN وە پێی دەگوترێت تایبەتمەندی بەنزینەکە وە ئەم جۆرە زۆریش بڵاونەکراوەتەوە لە نێوان وڵاتاندا.