ڕێژوو شێرێش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێژوو شێرێش

لەدایکبوون (١٨٩٩-١١-0٣) ٣ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩
مەرگ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨(١٩٦٨-٠١-١١) (٦٨ ساڵ ژیاوە)
پیشەئاوازدانەر و پیانۆژەن
چالاکبوون١٩٢٥–١٩٦٨

ڕێژوو شێرێش (بە مەجاری Rezső Seress) پیانۆژەن و ئاوازدانەرێکی مەجارستانی بوو. لە ھەندێک لە سەرچاوەکاندا ناوی لەدایکبوونی «ڕۆدۆلف (ڕوودی) سپیتزر» ناو براوە. ڕێژوو شێرێش زۆربەی تەمەنی لە بوداپێست لە ھەژاریدا بەسەر برد؛ بەھۆی جوولەکەبوونی لە ئۆردووگای کار لەلایەن نازییەکانەوە لە شەڕی جیھانی دووھەمدا گیرابوو و لە بەندیخانەدا بوو، ڕێژوو لە ئۆردووگای نازییەکان ڕزگاری بوو و دوای ئەوەی کە لە شانۆ و سیرک دامەزرا، ھەوڵی خۆی دا و لەسەر ئاوازنووسین و گۆرانیبێژی چڕ بۆوە. شێرێش دوای ھەوڵێکی زۆر توانی بە یەک دەست پیانۆ بژەنیت. شێرێش زۆر ئاوازی داناوە، لەوانە: Fizetek főúr (گارسۆن، ڕەسیدی حیسابەکەم بھێنە)، Én úgy szeretek részeg lenni (شەیدای مەستبوونم)، و ئاوازێک بۆ جەژنی کۆمۆنیستی مەجارستان. یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی Szomorú Vasárnap یەکشەممەی دڵتەزێنە، کە لە سەرانسەری دونیا سەدان کەس بەھۆی ئەم ئاوازە خۆیان کوشت. ئەم گۆرانییە زۆرتر لە حەفتا جار، لەلایەن گۆرانیبێژیی جیاوازەوە و بە زمانەکانی تر خوێندراوەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]