یەکشەممەی دڵتەزێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکشەممەی دڵتەزێن یان یەکشەممەی خەمھێنەر (بە ئینگلیزی: Gloomy Sunday)، کە بە ناوی ئاھەنگی خۆکوژیی مەجارستانیش ناسراوە، لەلایەن پیانۆژەن و ئاوازدانەری مەجارستانی ڕێژوو شێرێش لە ساڵی ١٩٣٣ سازکراوە و ھەر لەو ساڵەیشدا بڵاو کراوەتەوە.جیھان بەرەو لەناوچوونە (Vége a világnak) سەردێڕی سەرەکی شێعرەکە بوو و ھەروەھا باسی بێھیوایی لێکەوتووە لە شەڕ دەکات، و لە کۆتاییدا نزا بۆ خۆشبوون لە تاوانەکانی خەڵکی. شاعیر لازلۆ جاڤۆر شێعرەکانی بە ناوی ئاھەنگی یەکشەممەی خەمھێنەر (Szomorú vasárnap) ھۆنیوەتەوە کە لەو ھۆنراوەدا کەسایەتی سەرەکی دەیھەوێت دوای مردنی خۆشەویستییەکەی خۆ بکوژێت،[١] ھەندێ شێعری نوێتریش بۆ ئەم ئاھەنگە بڵاو کرا کە لایەنگرانی زۆرتری بەدەستھێنا لە ھەمبەر میوزیکە پێشووەکە کە کەم کەم لەبیر کرابوو، ئەم ئاھەنگە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٣٥ بە زمانی مەجارستانی لەلایەن پال کالمار سازکرا، یەکشەممەی دڵتەزێن بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٣٦ بە ئینگلیزی لەلایەن ھال کەمپ بە شێعرەکانی سام لوییس تۆمار کرا.

وەرگێڕانی ھۆنراوەی جاڤۆر[دەستکاری]

یەکشەممەیەکی دڵتەزێنە، ساتەکانم سەرڕێژە لە بێخەوی.

خۆشەویستترینم، ئەو سێبەرانەی لەگەڵ مندا دەژین بێ‌ ئەژمارن،

ھیچکاتێ گوڵەچکۆلە سپییەکان ھەڵتناسێنن،

نە لەو جێگەیەی کە وێنەخودای ڕەش لە خەم ئەتۆی گرتووە.

فریشتەکان بیر لە گەڕاندنەوەی تۆ ناکەن،

ئاخۆ ئەگەر من بیر لەوە بکەمەوە بێمە لای تۆ، تووڕە دەبن؟

یەکشەممەی دڵتەزێن

یەکشەممە و سێبەرەکانی خەمھێنەرن، و من ھەموو ئەمانە تێ دەپەڕێنم.

من و دڵم بەڵێنمان داوە کە ھەموو شتێک تەواو کەین،

بە زوویی مۆمەکان و نزاگەلێکی پەشێوکەرەوە لێرەدا دەبن.

مەھێڵە بناڵێنن، با بزانن کە من بەم ڕۆیشتنەوە شادم.

مردن خەیاڵ نییە بۆ ئەو کەسەی کە مردووە، بە مردنم ئەتۆ لە ئامێز دەگرم.

بە دوایین ھەناسەی ڕۆحم، ئەتۆ خاوێن دەکەمەوە.

یەکشەممەی دڵتەزێن خەیاڵ بوو، بەس من خەیاڵم دەدیت.

ھەستام و تۆم لە خەودا دیت کە لەناخی دڵمدا جێگەت ھەیە.

خۆشەویستەکەم، بەھیوام کە خەیاڵم قەت ئازارت نەدا،

دڵم بە تۆ دەڵێ کە چەندە خۆشم دەوێی. [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sheet music : Gloomy Sunday (442×694)". Mutablesound.com. Archived from the original (JPG) on 5ی Marchی 2016. Retrieved 2016-07-26. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "یەکشەممەی خەمھێنەر". Archived from the original on 19ی Octoberی 2018. Retrieved 13ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)