ڕێپێوان
ڕێپێوان یان ڕێڕۆیشتنی سەربازی ئاماژەیە بۆ ڕۆیشتنێکی ڕێکخراوە، یەکپۆشی و جێگیر بەرەو پێشەوە؛ بە شێوەیەکی گشتی، ئاماژەیە بۆ جووڵەی ھێزی وشکانیی سەربازیی و یەکە سەربازییەکان لەژێر فەرمانێکدا.[١] زۆرجار ڕێپێوان بە مۆسیقای ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە نمایشی ئاھەنگی سەربازی و مەدەنییەوە ھەیە. بەشێکی سەرەکییە لە مەشقی بنەڕەتی سەربازی لە زۆربەی وڵاتان، و بەزۆری سیستەمێکی فەرماندەیی مەشق و ڕاھێنان لەخۆدەگرێت.
مەبەست
[دەستکاری]زۆرێک لە ئیمپراتۆرییەتەکانی کۆن سەرەتا پەرەیان بە ڕێپێوان داوە وەک ڕێگەیەک بۆ گواستنەوەی سەربازەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بەبێ ئەوەی تێکەڵ بە سەربازەکانی تر ببن.[٢] سەربازێک کە فێری ڕێپێوان دەبێت بۆ تەپڵ لێدان و مۆسیقای جەنگی و فەرمانەکانی تر، بە توخمێکی سەرەکی فێرکراویی ھونەریی سەربازی دادەنرێت.
لە ھێزی دەریایی ئەمریکادا، مەشقی ڕێکخستنی نزیک بۆ ڕێپێوان بەکاردەھێنرێت بۆ پێشخستنی وەرزشکاری، گوێڕایەڵی فەرمانەکان، ورە، متمانە، و سەرکردایەتی.[٣]
نمایشەکان
[دەستکاری]بۆ ھەندێک لایەن ڕێپێوان ڕێوڕەسمێکی سەرەکی ورەبەخشە. بۆ نموونە لە ئێرلەندای باکوور ساڵانە سەدان ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. زۆرجار ڕێپێوان وەک ھێمای کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی دیاریکراو سەیر دەکرێت و زۆرجار وەک چالاکییەکی خێڵەکی یان ھۆزێکی تایبەت سەیر دەکرێت.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "March Definition & Meaning | Britannica Dictionary". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
- ^ Military.com (2021-03-31). "The Importance of Drill". Military.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-11.
- ^ Marine Corps Drill and Ceremonies Manual (PDF). ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Dominic Bryan (2000). Orange Parades: The Politics of Ritual, Tradition and Control. Pluto Press. ISBN 0-7453-1413-9.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێپێوان تێدایە. |