ڕۆژی جیھانیی پشیلە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕۆژی جیھانیی پشیلە
ڕۆژی جیھانیی پشیلە
ڕێکەوت٨ی ئاب

ڕۆژی جیھانیی پشیلە (بە ئینگلیزی: International Cat Day) ڕۆژێکە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە لایەن سندوقی نێونەتەوەیی خۆشبژیویی گیانلەبەران دیاری کراوە و ساڵانە لە ٨ی ئابدا ئاھەنگ بۆ ئەم ڕۆژە دەگێڕدرێت.[١][٢] لە حاڵیکدا کە لە زۆربەی وڵاتان ئەم پشووە ناڕەسمییە لە ٨ی ئاب بەڕێوە دەچیت، لە ڕووسیە ڕۆژی جیھانیی پشیلە لە یەکی ئازار ئاھەنگ دەگێڕدرێت[٣][٤] و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم بە ناوی ڕۆژی جیھانیی پشیلە ناونراوە.

ڕۆژی جیھانیی پشیلە ڕۆژێکە بۆ بڵاوکردنەوەی وریاکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی خەڵک سەبارەت بە پشیلەکان و بەدەستخستنی زانیاری سەبارەت بە ڕێگاکانی یارمەتیدان و پاراستنی ئەوان.[٥][٦] ڕۆژی پشیلە ڕۆژێکی پشووی نافەرمیی تری پشیلەیە کە دەسپێکەکەی دەگەڕێتەوە ٢٢ی شوبات لە ژاپۆن. ئەم ڕۆژە وردە وردە لە ھەموو جیھاندا گەشەی سەند و خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە سەراسەری جیھان وێنە و فیلمی پشیلەکانی خۆیان ھاوبەش دەکرد.[٧][٨]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "INTERNATIONAL CAT DAY: How we help cats in Playa del Carmen - IFAW - International Fund for Animal Welfare". www.ifaw.org. لە ڕێکەوتی ١٠ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  2. ^ Green، Treye (9 August 2014). "International Cat Day 2014: Cat Lovers Worldwide Celebrate Feline Obsession". International Business Times. IBT Media Inc. لە ڕێکەوتی ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  3. ^ https://www.slavorum.org/russian-cats-and-the-national-cat-day-in-russia/
  4. ^ Blasi، Giulia (30 April 2012). "World Cat Day?". Vogue Italia. لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  5. ^ https://www.holidaysmart.com/holidays/daily/cat-day
  6. ^ https://www.bbc.com/news/world-asia-35628239
  7. ^ https://www.holidaysmart.com/holidays/daily/cat-day
  8. ^ https://www.bbc.com/news/world-asia-35628239

سەرچاوەکان[دەستکاری]