بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژگارێکی تەمەنم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژگارێکی تەمەنم
نووسەرزەینەب غەزالی
سەردێڕی سەرەکیأیام من حیاتی
وەرگێڕڕزگار کەریم
وڵاتمیسر
زمانعەرەبی
چەشنژیاننامە
بڵاوکەرەوەکتێبخانەی گەشە
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٩٩
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
٢٠٢١
جۆری کتێببەرگی ڕەق
لاپەڕەکان٣٣٧

ڕۆژگارێکی تەمەنم (بە عەرەبی: أيام من حياتي) کتێبێکی زەینەب غەزالییە کە دوای ئازادبوونی لە زیندان نووسیویەتی، کە تێیدا باس لە ئەشکەنجەدانی خۆی دەکات لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە سەردەمی جەمال عەبدولناسردا. کتێبی (ڕۆژگارێکی تەمەنم) نوێنەرایەتی مێژووی سەردەمی دەسەڵاتی جەمال عەبدولناسر سەرۆکی میسر دەکات، بەتایبەتی ماوەی کاتی نێوان ساڵانی ١٩٦٤ و ١٩٧١. شایەنی باسە کە کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر مامەڵەکانی عەبدول ناسر لەگەڵ ئەندامانی ئیخوان موسلمین لە میسر لە ناو زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن، چ مەدەنی و چ سەربازی، و “سەرکوتکردنی ھەرچی ئیسلامییە''، لە لایەنی مێژوویی ئەم کتێبەوە، ناوی زۆرێک لە پێشەنگەکانی داکۆکیکردنی ئیسلامی لە میسر و ئەشکەنجەدانیان لەلایەن ڕژێمی عەبدولناسرەوە لەخۆدەگرێت. سەبارەت بە لایەنی ئایدیۆلۆژیش، نووسەر لە خستنەڕووی بابەتی کتێبەکەیدا بەتەواوی ئامادەبووە ئەمەش لەبەرئەوەی ژیاننامەی خۆی دەنووسێت، تیشک دەخاتە سەر (بەتایبەت لە پێشەکی کتێبەکەدا) وێنەی خۆڕاگربوون لەسەر بنەما ئیسلامییەکان لە بانگخوازانی سەردەم. کتێبەکە لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن دەزگای دابەشکردن و چاپ و بڵاوکردنەوەی ئیسلامییەوەدار التوزيع والنشر الإسلامية چاپ و بڵاوکراوەتەوە.[١][٢]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «أیام من حیاتی». Goodreads (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «أیام من حیاتی، زینب الغزالی - افتکار» (بە عەرەبی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]