ڕۆنی سووتەمەنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی کەشتیە بارهەڵگرەکانی سویەمەنی

ڕۆنی سووتەمەنی (ھەروەھا بە ڕۆنی قورس، سووتەمەنی دەریایی، یان ڕۆنی کوورە ناسراوە) بەشێکە کە لە پاڵاوتنی نەوت بەدەست دەھێندرێت، یان لە پاڵاوتنی ڕۆنەکە دوای لابردنی شتەکان لەناو ڕۆنەکە، لە چەندین بەشی گشتی، ڕۆنی سووتەمەنی کە سووتەمەنی شلەیە کە گەرم دەکرێت لەناو فڕن یان بۆیلەر بۆ بەرھەمھێنانی گەرمی یان بەکاردێت لەناو بزوێنەر بۆ دروستکردنی وزە، بێجگە لەو ڕۆنانەی کە فلاش پۆینتەکەیان بەنزیکەیی ٤٩ پلەی سیلیزییە (١٠٨ پلەی فەھرەنھایتە)، وە ئەو ڕۆنانەی دەسوتێندرێن لەناو سوتێنەری پەمۆ(یان لۆکە). ڕۆنی سوتەمەنی دروست دەکری لە زنجیرەیەک لە ھایدرۆ کاربۆنەکان، زۆر جۆری ھەیە یەکێک لەوانە سوتەمەنی بۆندارە کە ئەم بەشەیان بۆنیکی تیژی ھەیە کە دەگەریتەوە بۆ ڕۆنە بازرگانیە گەورەکان کە دەست دەکەوی لە سوتەمەنی خاو. کە زۆر قۆرسترە لە بەنزین و نەوت.

گەردیلە بچوکەکان وەک پرۆپان، نەوت، بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل لەگەڵ سوتەمەنی فرۆکەی جێت تا ڕادەیەک خاڵی کوڵانی کەمی ھەیە، وە ئەمانە لە سەرەتای کرداری پڵاوتن لا دەبردرێن. وە بەرھەمە قورسەکانی نەوت وەک سووتەمەنی دیزڵ لەگەڵ ئەو ڕۆنانەی کە بۆ چەور کردن بەکاردێن کە ھەڵچونیان کەمە دەکەونە ژێرەوەی تانکیەکان، لە ناو پاڵاوتنی نەوتەکان، وە تەنھا شتێک کە چڕترە لە لە خەڵوزی بەردین کە کاربۆنی ڕەشن یان قیڕاوین کە بۆ قیرتاو کردن بەکار دەھینرێن لەگەڵ جینەکانی مۆرکردن.

بەکارھێنانەکان[دەستکاری]

وێستگەی سوتەمەنی لە سەر ڕووبار
HAZMAT class 3 fuel oil

ڕۆن بەکارھێنانێکی فراوانی ھەیە ھەر وەک لە مالان بەکاردێ تا دەگاتە بەکارھێنانی لە سووتەمەنی بارھەڵگرەکان کەمێک لە ئۆتۆمبێلەکان، وە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە کارەبایی دروست دەکرێ بە دیزل، بەڵام زۆر نرخەکەی گرانترە لە گازی سروشتی. ھەروەھا بەکاردێ وەک سووتەمەنییەکی ھەڵگیراو بۆ بەرزکردنەوەی توانای ڕووەکەکان. وە پێدانی گازە سروشتییەکان بەشێوەی پچر پچرە وەک سووتەمەنی سەرەکی بۆ مۆلیدەیەکی کارەبایی بچووک، لە ئەورووپا، بەکارھێنانی دیزل بە شێوەیەکی گشتی سنووردار دەکرێت بۆ ئوتۆمبێل (بە نزیکەی ٤٠٪)، ئێس یوو ڤی س (نزیکەی ٩٠٪)، و لۆری و پاس (لەسەروی ٩٩٪) بازاڕەکان بۆ گەرم کردنی ماڵەکان کەمتر ڕۆنی سوتەمەنی بەکار دێنن، کونکردنێکی بەرفراوانی گازی سروشتی هەروەها ترئمپای گەرمی. هەرچەندە ئەوە زۆر باوە لە ھەندێک شوێن، وەکوەکە وڵاتە یەکگرتووەکانی باکوری ڕۆژھەڵات.

وە ئەو سووتەمەنییانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ بە کار نەھاتوون بەکارھێنانی کەمتری ھەیە بەھۆی ئەوەی کە لینجیەکی زۆریان ھەیە کە بە یارمەتی سیستەمێکی گەرمی تایبەتەوە گەرم دەکرێن پێش بەکارھێنانیان وە لەوانەیە کەمێک پیسیان تێدابێ ,بەتایبەتی گۆگرد کە دوانە ئۆکسیدی گۆگرد پێک دێنێ لە دوای سووتان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تایبەتمەندیە نەویستراوەی وای کردووە کە ھەرزان بێ و نرخێکی کەمی ھەبێ، لە راستیدا ھەرزانتری جۆری سووتەمەنی شلەیە کە بەردەست بی لەو کاتەی کە پێویست بوو گەرم بکرێ پێش بەکارھێنانی، وە ھەروەھا ڕۆنی بەجێماو نا توانرێ لەسەر شەقام بەکار بھێنرێ، یان لە کەشتی بچووک، وە ھەروەھا ئامرازی گەرم کردنەکە بۆشایەکی باش دەگرێ وە وا لە ماشێنەکان دەکات کیشی زیاتر بێ. وە گەرم کردنی ڕۆنەکە کردارێکی ناسکە وە بێسوودیشە بەھۆی خێرای ماشێنەکان، سەرەرای ئەوەش بۆ بۆ بەھێز کردنی رووەک ڵەگەل کەشتی گەورە بەکاردێ.[١]

سووتەمەنی بەجێماو لە دروست کردنی کارەبا بەکارھێنانی کەمی ھەبووە لە ساڵی ١٩٧٣، کە سووتەمەنی بەجێماو دەبووە ھۆی دروستبوونی کارەبا بە رێژەی ١٦٫٨٪ لە نەتەوە یەکگرتوەکان بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ کەمی کرد بۆ ٦٫٢٪؜، وە لە ساڵی ٢٠٠٥، وە دروست کردنی کارەبای بۆ ھەموو شێوەکانی نەوتی خاو، کە دێزل و سووتەمەنی بەجێماو لە خۆ دەگرێ کە بەرەنجامی نرخی ململانێیەکە کەم بۆتەوە لەگەل گازی سروشتی و سنوەردار کردنی بڵاوکردنەوی گازەکان بە ناو ژینگە دا، بۆ توانای ڕووەکەکانیش، نرخی گەرم کردنی سووتەمەنیەکە. وە کۆنترۆلکردنی پیسیە زیادەکان سەرەرای ھێشتنەوەیان کە پێویستە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو کە نرخێکی کەمیان ھەیە سووتاندنی ڕۆنی سووتەمەنی، بەتایبەتەی سووتەمەنی بەجێماو کە دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی زۆر دروست دەکات بە بەراورد لەگەل گازی سرووشتی.[ژێدەر پێویستە]

سوتەمەنی کەشتی[دەستکاری]

دەستەواژەی عەمباری سوتەمەنی یان سوتەمەنی کەشتی پەیوەندیەکی بەھێزی ھەیە لەگەڵ ھەڵگرتنی بەرھەمەکانی بەنزین لە ناو تانک (لەنێو شتەکانی تر، بەواتای بڵاوکردنەوە). ئەومانایە وردە کەدەتوانرێ تایبەت ماندیەکانی قوڵتر بکرێ بە پشت بەستن بەو چوارچێوەیە. لەوانیە زۆربەیان، چەبدین شوێنی کۆکردنەوەی تایبەتیان ھەبێ کە ئمەش دەگەرێتەوە بۆ بەلەمە پڕەکانی بازرگانی و کارپێکردن. کارگەکانی سوتەمەنی کەشتی دەکەوێتە بەندەرەکانەوە، کە ھەڵگرتنی سوتەمەنیەکانی کەشتی لە خۆدەگرێ لەگەل پێدانی دەفرەکانی سوتەمەنی.[٢]

لەلایەکیترەوە «سوتەمەنیەکانی کەشتی» کە لەوانەیە بخرێتە سەر تەختەی بەلەمەکە بۆ بارکردنی سوتەمەنیەکە و بڵاوکرنەوەیان بە درێژایی ھەڵگرە سوتەمەنیە ڕێگە پەدراوەکان (لە ناو تانکی سوتەمەنیەکان).[٣]

لە کۆتاییدا. لە چوارچێوەی پیشەسازیەکانی ڕۆن لە نێجیریا، سووتەمەنی کەشتی[٤] ھاتوون کە ئاماژە بۆ لادانی نا یاسایی نەوتی خاو بکان (زۆر جار سووتەمەنیەکەینان پووخت دەکرد بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی کێشی سووکتر بێ بۆ گواستنەوە) کە زۆر جار بەشێوەی قاچاخ ئەو بۆریانەیان کون دەکردو بۆ گواستنەوەی نەوتەکان بە بۆڕی، کە زۆر جار بە خاوی و پرمەترسیەوە وە دەبوە ھۆی ڕژان.

تا ساڵی ٢٠١٨، نزیکەی ٣٠٠ میلیۆن تەن لە سووتەمەنی بەکاردەھێنرێ بۆ عەمبارەکانی کەشتی لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی٢٠٢٠چەندین ڕێنمایی دادەنرێ لەلایەن رێخراوی دەریای نێودەوڵەتی (UN) کە ھەموو دەفرەکانی کەشتێ دەریایەکان داوای بەکارھێنانێکی کەمتری سووتەمەنی گۆگرد دەکەن (کە لە ٠٫٠٥٪ گۆگرد یان سیستەمێکی پاکردنەوەی گازەکان دابمەزرێنێ بۆ پاکردنەوەی ئەو دوانەئۆکسایدی گۆگردە زیاد لە پێویستە) وە ئەم ڕێنمایە نوێیانە دادەنرێن تا بەرەنگاری ئەو گازانە ببنەوە کە لەو خانووانە دا ھەیە کە ڕووکەکانی تیادا گەشە دەکات. ھەرچەندە چاوەڕێ دەکرێ کە زیاد لە پێویست ھەرزانتر بکرێ وە ھێشتا ئەم سووتەمەنیە پیسانە لەوانەیە ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ بازارەکان کە ئەمەش شوێن گۆرینی ھەندێک لەو وزە درووست کەرانەی کەناری دەریایەکان لە خۆ دەگرێ لە ناوچە ھەژارەکان.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Mayor Bloomberg Presents an Update to PlaNYC: a Greener, Greater New York". NYC.gov. 2010-03-22. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2 February 2017. لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  2. ^ "Bunkering". Maritime and Port Authority of Singapore (MPA). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 7 January 2015. لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  3. ^ MOHIT (19 October 2010). "Bunkering is Dangerous: Procedure for Bunkering Operation on a Ship". Marine Insight. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 31 December 2015. لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. Site seems to require enabling of cookies. 
  4. ^ Jon Gambrell and Associated Press (20 July 2013). "Oil bunkering threatens Nigeria's economy, environment". Washington Post. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 9 March 2016. لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  5. ^ "Power sector's thirst for fuel oil after IMO low sulfur cap shifts bunker demand - Hellenic Shipping News Worldwide". www.hellenicshippingnews.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 16 May 2018. لە ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە. 

سەرچاوەکان[دەستکاری]