ڕۆدریک
ڕۆدریک | |
---|---|
![]() Roderic de وەک یەکێک لە «شەش پاشا» لە فرێسکۆیەکی دەوڵەتی ئەمەوی لە قەسر عەمرە، ئوردنی مۆدێرن، لە نێوان ساڵانی ٧١٠ بۆ ٧٥٠ وێنا کراوە.[١] ڕۆدریک فیگەری دووەمە، ڕوخساری بە تەواوی ون بووە، تەنھا نوکی کڵاوەکەی و عەباکانی دیارە.[٢] | |
پاشای ڤیزیگۆتەکان | |
فەرمانڕەوایی | ٧١٠ ز-٧١١ ز |
پێشوو | غیتشە |
جێگر | ئاچیلای دووەم |
ھاوسەر | ئێگیلۆنا |
مردن | ٧١١ ز شانشینی ڤیزیگۆتی |
ڕۆدریک (بە عەرەبی: لذريق) پاشای ڤیزیگۆتەکان لە ئیسپانیا لە نێوان ساڵانی ٧١٠ تاکو ٧١١. ئەو بە کۆتا پاشای گۆتەکان ناسراوبوو. دوا گۆت بوو کە لە تۆلێدۆ، ئیسپانیا فەرمانڕەوایی کرد.
ھەڵبژاردنی ڕۆدریک وەک پاشا مشتومڕی لەسەر بوو و ئەو تەنھا بەشێک لە ئیسپانیای حوکمڕانی دەکرد و نەیارێکی بە ناوی ئاچیلا فەرمانڕەوایی بەشەکەی تری دەکرد. ڕووبەڕووی یاخیبوونی باسکەکان و لەشکرکێشی ئومەوییەکان بووەوە. لە جەنگی وادی لەکە شکستی ھێنا و کوژرا. پێدەچێت ئیگیلۆنا بێوەژنەکەی ھاوسەرگیری لەگەڵ عەبدولعەزیز کوڕی موسا کردبێت کە یەکەم حاکمی موسڵمان بوو لە ئیسپانیا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Williams, Betsy (2012-04-12). "Qusayr 'Amra". The Metropolitan Museum of Art.
- ^ Drayson, "Ways of Seeing".
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |