ڕۆبن ھوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆبن هوودەوە ڕەوانە کراوە)
پەیکەری ڕۆبن ھوود لەشاری نۆتنگھام

ڕۆبن ھوود پاڵەوانێکی دەرچوو لە یاسایە لە فۆلکلۆری ئینگلیزیدا، بەپێی ئەفسانەکان ئەو کەسێکی لێھاتوو بووە لە ھونەری تیرھاویشتن و شمشمێربازیدا. ئەو ھەمیشە جلێکی سەوز دەپۆشێت و دروشمیشی بریتییە لە «دزین لە دەوڵەمەند و دانیان بە ھەژاران» ە بە ھاوبەشی لەگەڵ گروپێک لە پیاوانی خۆی بەناوی (مێری مان). ڕۆبن ھوود لە سەدەکانی ناویندا زۆر بەناوبانگ بووە تاکو ئێستاشی لەگەڵدابێت کە بۆ وانەکانی زانکۆ و فیلم و زنجیرەکانی تەلەڤیزیۆن چیرۆکەکانی سوودی لێوەردەگیرێت.