ڕووباری کەرخە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
رووبارى کەرخە
بەنداوى کەرخە

کەرخە کە لە کۆندا بە چۆمى تیرى ناسرابوو، دەکەوێتە باکووری پارێزگای خوزستان لە ئێران درێژیەکەى نزیکەی ٩٠٠ کیلۆمەترە، لە چیاکانى هەرێمى کوردنشینى بەختیارى و لوڕستان (زاگرۆس)ەوە سەرچاوە دەگرێت و دەرژێتە نێو زۆنگاوى حەویزە نێوان ئەهواز و عێراق و بە شارەکانی شوش و حەمیدیە و سۆسەنگەرد تێپەڕ دەبێت و دەگاتە هەوێزە ، بەنداوی کەرخە کە گەورەترین بەنداوی ئێرانە و نزیکەى 5.9 ملیار مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە و توانای بەرهەمهێنانی 520 مێگاوات کارەباى هەیە.

کۆئاوى کەرخە، لە تێکەڵ بوونى ئاوى سێمیرە و زاڵ لە نزیک ئاوایی ئەندیمشک پێکدێت د