چۆمى تیری
ڕواڵەت
ناوى کۆنى رووبارى کەرخەیەو لە سەردەمی کۆندا بە چۆمى تیری ناودەبرا و ئەو بەشانەى دەگرتەوە کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی دیجلە و ڕۆژئاوای ئەهواز . لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ئەم ناوە گۆڕدرا بۆ حەوێزە و دواتر بۆ بەنی تەرەف کە ناوی گەورەترین هۆزى ئەم ناوچەیە بوون. ئەم شوێنە ئێستا ناوی دەشتى میشانە و ناوەندەکەی سۆسەنگەردە و، حەوێزەش یەکێکە لە بەشەکانی. جوگرافیاناسى ناودار یاقوت حەمەوی لە بارەى چۆمى تیرى دەنووسێت:ئەردەشیری کوڕی ئەسفەندیار چەمەکەی هەڵکەندووە و بەخشیویە بە کەسێک لە کوڕانى گۆدەرزى وەزیرى بە ناوی تبرا، . ئێستا پاشماوەی شاری تیری لە ناوچەی حەمیدییە هەڵکەوتووە . ناوى رووبارەکە دەشێ لە بەر تەوژمى بە هێزى ئاوەکەوە لە بەهاران ناونرابێت چەمى تیرى.

ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |