ڕووباری جێھلۆم
ڕواڵەت
پۆتانەکان: 31°12′N 72°08′E / 31.200°N 72.133°E
ڕووباری جێهلۆم ( به پەنجابی و شا مەلیکی : دریاۓ جهلم، گورمکهی: ਜੇਹਲਮ) یەکێکه له لکەکانی ڕووباری ئیندۆس که به هیند و پاکستان دا تێدەپەڕێت.[١]
جێهلۆم گەورەترین و ڕۆژاوایی ترینیانه لەو پێنج ڕووبارەی پەنجاب پێک دێنن. درێژایی ئەو ڕووباره نزیک به ٧٧٢ کیلۆمەتره.[١]
بەشی هەره گەورەی پەنجاب له ڕیگای پێنج ڕووباری بیاس، ڕووباری جێهلۆم، ڕووباری چێناب، ڕووباری ڕاوی، ڕووباری ساتلۆج ئاودەدرێن.[٢]
سێ ڕووباری گرینگی سند، پەنجاب و جێهلۆم ڕۆڵێکی گرینگیان هەیه له کشت و کاڵی پاکستان دا، سەرچاوەی هەرسێی ئەو ڕووبارانه له جاموو و کەشمیری هیندستانه.
سەرچاوه
[دەستکاری]- ^ ئ ا Pakistan Water Gateway ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ دانشنامهٔ جهان اسلام ١٠ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووباری جێھلۆم تێدایە. |