بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەڵکی پەنجابی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەنجابییەکی بەساڵاچوو

پەنجابی یەکێکە لە خێزان و عەشیرەتەکانی ھیندوو ئاری کە لە ھەرێم یان ناوچەی پەنجابن کە ھەڵکەوتەی شوێنێکی مێژوویین لە ڕۆژھەڵاتی پاکستان و باکووری ھیندستان. لە ڕووی ئاینەوە پەنجابییەکان باوەڕیان بە ھیندوویزم، ئیسلام، ئایینی مەسیحییەت و سیکیزم ھەیە.

دانیشتووان

[دەستکاری]

پەنجابییەکان بەچەند وڵاتێک دابەشبوون کە وا خەملێنراوە ژمارەیان نزیکەی ١٢٠ میلیۆن کەسە ئەوانیش لەو وڵاتانە دابەشبوونە بەزۆری ھیندستان نزیکەی ٣٢ میلیۆن و پاکستان ٧٦ میلیۆن و بەریتانیای گەورە نزیکەی ٢ میلیۆن و ئیمارات نزیکەی ٧٢٠ ھەزار و کەنەدا ٥٠٠ ھەزار و ئەمریکا نزیکەی ٣٥٠ ھەزار کەس دەبن

پلەوڵاتژمارەی دانیشتووان
١ پاکستان١٠٠٬١٠٩٬٦٠٠
٢ ھیندستان٢٧٬١٠٢٬٤٧٧
٣ شانشینی یەکگرتوو٢٬٣٠٠٬٠٠٠
٤ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٧٢٠٬٠٠٠
٥ کەنەدا٥٠٠٬٠٠٠
٦ ویلایەتە یەکگرتووەکان٣٥٠٬٠٠٠
٧ مالیزیا١٢٠٬٠٠٠
٨ ئوسترالیا٧٢٬٠٠٠
٩ ئیتاڵیا٧٠٬٠٠٠