ڕاپەڕینی جەعفەر ئاغا
| ڕاپەڕینی جەعفەر ئاغا | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە سەربەخۆییخوازیی کوردان لە ئێران | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
| جەعفەر ئاغا | حاجعەلی ڕەزمارا | ||||||
ڕاپەڕینی جەعفەر ئاغا (بە فارسی: شورش جعفر سلطان) ئاماژەیە بۆ ڕاپەڕینێکی خێڵەکی کورد لە ئێرانی پەھلەوی کە لە ساڵی ١٩٣١ سەریھەڵدا، و یەکێک بوو لە ڕاپەڕینە خێڵەکی-نەتەوەیییە سەرەتایییەکانی کورد دژی دەسەڵاتی ناوەندیی ئێران لە قۆناغی سەرەتایی سەربەخۆییخوازیی کورد لە ئێراندا.
پشت ڕووداوەکان
[دەستکاری]جەعفەر سوڵتانی ھەورامان، ناوچەی نێوان مەریوان و باکووری ھەڵەبجەی کۆنترۆڵکرد و تا ساڵی ١٩٢٥ دەسەڵاتی لەوێ مایەوە. جەعفەر سوڵتان وەک سەرۆکی بنەماڵەی سوڵتانی شاھانە سەیر دەکرا، لە ساڵی ١٩٢٧ تا ١٩٣٤ کۆمەڵێک ڕاپەڕینی خێڵەکی کورد لە ناوچەی ھەورامان و مەریوان سەریانھەڵدا.[٣] لە ساڵی ١٩٢٦ ھێزەکانی ئێران کە شەڕی یاخیبووانیان دەکرد لە ناوچەکانی پشدەر، ھەورامان و مەریوان، ھەموو دیلەکانیان لە کردەوەیەکی دڕندەییدا لە سێدارەدا، پێدەچێت ئەمە یەکێک لەو ھۆکارانە بێت کە بووە ھۆی ئەوەی ٣١ سەرۆک عەشیرەتی کورد لە ناوچەکەدا داوای پاراستنی بەریتانیا بکەن.[٣]