ڕاپۆرتی موولەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کۆپییەکی ئامادەکراوی ڕاپۆرتەکە کە لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ەوە بڵاوکرایەوە و بەردەستە بۆ خەڵک و میدیاکان.

ڕاپۆرتی موڵەر یان بە ناوە ڕەسمیەکەی ڕاپۆرتێک لەبارەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ی ئەمەریکا، ڕاپۆڕتێکی ڕەسمیە کە تێیدا لێکۆڵینەوەنەکانی داواکاری تایبەت ڕۆبەڕت میولەر لەخۆ دەگرێت لەبارەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، تۆمەتی ھاریکاریکردنی کەمپینی پاڵاوتنی دۆناڵد تڕەمپ لەلایەن ڕوووسیاوە، و شاردنەوەی بەڵگە لە حکومەت. ڕاپۆرتەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩دا ڕادەستی وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیەم باڕ کرا، و لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩دا وەشانێکی ئامادەکراوی لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمەریکا لێ بڵاوکڕایەوە بۆ ڕای گشتی.

بەرگی یەکەمی ڕاپۆرتەکە زانیاری لەبارەی پەیوەندی تڕەمپ و ڕووسیەکان لە خۆدەگرێت و ئاماژە بە دەستێوەردانیان دەکات لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا.[١][٢]

بەرگی دووەمی ڕاپۆرتەکەش ھەوڵەکانی تڕەمپ بۆ شاردنەوەی بەڵگەی جۆراوجۆر لەڕێگەی دەستوورەوە لەخۆ دەگرێت.[٣]

ڕاپۆرتەکە ڕادەستی وەزارەتی دادی ئەمەریکی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە. ڕۆبەرت میولەر ھەر زوو داوایکرد کە کۆنگرێسی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەکە ئەنجام بدات، بەوپێیەی وەزارەتی داد بۆ سەرۆک کاردەکات، بەڵام تڕەمپ لەڕێگەی مافە دەستووریەکانی سەرۆکایەتیەوە ڕێگری لەم داواکاریە کرد. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە وەزیری داد ویلەم باڕ، میولەری دڵنیا کردبەوە کە تڕەمپ مافە دەستووریەکانی بۆ ئەم مەبەستە بەکارناھێنێت.[٤]

بەھۆی درووستبوونی گومان و ئاڵۆزی لەبارەی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەکە، میولەر لە ٢١ی مایۆی ٢٠١٩دا دەستی لەپۆستی داواکاری تایبەت کێشایەوە و لە بەیاننامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاماژەی بەوەدابوو کە بەڵگەی پێویست تۆمار نەکرابوو بۆ تۆمەتبارکردنی تڕەمپ.[٥]ھەروەھا میولەر داواکار بوو کە "دەستووری ئەمەریکی گۆڕانکاری تێدابکرێت تاکو بواری زیاتر بە کۆنگرێس بدرێت لە لێکۆڵینەوە دەربارەی تاوانەکانی سەرۆک".[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Inskeep, Steve; Detrow, Scott; Johnson, Carrie; Davis, Susan; Greene, David (April 18, 2019). "Redacted Mueller Report Released; Congress, Trump React". NPR. Retrieved April 22, 2019.
  2. ^ Mueller Report, vol. I, p. 1: "The Russian government interfered in the 2016 presidential election in sweeping and systematic fashion."
  3. ^ Barrett, Devlin; Zapotosky, Matt (April 17, 2019). "Mueller report lays out obstruction evidence against the president". The Washington Post. Retrieved April 20, 2019.
  4. ^ Montoya-Galvez, Camilo. "Barr defends Trump, saying he faced an "unprecedented situation" during Mueller probe". CBS News. Retrieved May 29, 2019.
  5. ^ https://www.nbcnews.com/politics/justice-department/he-said-he-said-are-mueller-barr-same-page-about-n1012026
  6. ^ "Robert Mueller statement: Read the full transcript of Robert Mueller's statement at press conference today". CBS News.