چیای ئێڤەرست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٢٧°٥٩′١٧″N ٨٦°٥٥′٣١″E / ٢٧.٩٨٨٠٦°N ٨٦.٩٢٥٢٨°E / 27.98806; 86.92528

وێنیێکی چیای ئێڤرست

چیای ئیڤرست لە زنجیرە چیای ھیمالایا لەسەر سنووری تەببەت و نیپاڵ. بەبەرزترین چیای جیھان دادەنرێت، لوتکە بەرزەکەی کە بەبەفر داپۆشراوە، بە ٩کم لەسەر ئاستی رووی دەریا مەزەندەکراوە. لەڕاپۆرتی تایبەتی نێردراوی بەریتانیدا، کە لەسەرەتاکانی سەدەی نۆزدەدا ڕووپێوی ئەو چیایەیان کردووە، بەرزییەکەی بە(٨٨٤٨)م تۆمارکراوە. بەڵام خەمڵاندنی ناڕەسمی واباوە سکە بەرزی چیایەکە (٨٨٨٢)مەترە. ئەم چیایە بەناوی جورج ئیڤرست (١٧٩٠-١٨٦٦)ز، ناونراوە. کە بەڕێوەبەری گشتی ڕووپێوان بووە لە ھندستان. خەڵکی تبت ئەو کێوە بە (شومولونجما) و خەڵکی نیپاڵ یش بە (ساچارماپا) ناوی دەبەن. ئەم چیایە لە ڕووی جیۆلوجیەوە چیایەکی نوێیەو زۆر بەتەمەن نیە، لە چینەکانی بەردی جیڕی پێکدێت. کە ئێستاش بەردەوام بە ھۆی جوڵانی ژێرەوەی بارستەی زەوی بە ھێواشی بەرەوسەرو پاڵدەنرێ. تەنیشتەکانی بەفر دایپۆشیوە، ھەرچەندە لوتکەکانی و لێوارەکانی، بەھۆی توندی ئەو بایەی کە لەسەری ھەڵدەکات بەفری لێ نامێنێتەوە. بارودۆخی کەشوھەوای دەوروبەری چیایەکە بە ھیچ شێوەیەک بەکەڵکی ژیانی رووەکی و ئاژەڵی نایەت. لەوکاتەوەی بەریتانیەکان لە پەنجاکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە بۆ یەکەمجار ئەم چیایەیان بینیوە، زۆرلە چیانەوەردان (شاخەوانان) ھەوڵیانداوە بۆی سەرکەون. بەڵام ھەرەسھێنانەبەفریەکان و درزە قوڵەکان و گێژەڵوکە توندەکان، سەرباری زۆر لێژی چیایەکە و کەمی ئۆکسجین لە ھەوادا. وایکردوە کەسەرکەوتن کارێکی زۆر سەخت بێت. یەکەمین ھەوڵەکانی سەرکەوتنی چیایەکە لەبیستەکانی سەدەی بیستەم ئەنجامدراوە. لەو ماوەیەدا (١٠)دە ھەوڵی سەرکەوتن دراوە. لەزۆربەیاندا چیانەوەردانی بەریتانی و سویسری بەیارمەتی کەسێک لە ھۆزی شیربا وەک رێنیشاندەرو کۆڵھەڵگر، ئەنجامیانداوە ھەندێک لەو ھەوڵانەی کە لە ماوەی ١٩٢١ تاکو ١٩٥٢ ئەنجامدران، توانیوویانە سەرکەوتن وە دەست بێنن، بەڵام باردۆخی کەشوھەوا چیانەوەردانی لەھەڵگەڕان خستووە. لە کۆتاییدا بە شێویەکی کەم تا کورت توانراوە لووتکەکە ببەزێنن. بەھۆی زیاد بوونی زانیاری چیانەوەردان و چاکتر بوونی کەلو پەلەکانیان کە لەو ماوەیەدا پەرەی پێدراوە. کەلوپەلەکان بریتی بوون لە:- پێڵاو و جلوبەرگی چاک چنراوو گۆسکەی ئۆکسجین ھەڵگیراو و ئامێری بەتەل کێش سوک. سەرکەون ئیدموند ھیلاری نیوزلەندی، بەھاورێیەتی رێنیشاندەرەکەی تەنزینگ نورگای، کە یەکێک بووە لە ھۆزی شیربای نیپالی بۆیەکەمجار لە مێژوودا، توانیان بۆ سەرچیای ئیڤرست سەرکەون، ھەردووکیان لە نێردراوانی چیانەوەردانی بریتانی بوون کە جون ھنت سەرۆکایەتی دەکرد. ئەونێردراوە لە ١٠ی ئایاری ١٩٥٣ز کاتماندویان لە نیپاڵ جێھێشت لەڕووی خۆرئاواوە بە چیاکە گەیشتن، کە تاکو ئەوکاتە بەکەڵکی پێھەڵـگەڕان دەھات. چیانەوەردان لەکاتی بەرەوپێشچونیان زنجیرەیەک سەربازگەیان لەرێگەکەیاندا دامەزراند لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی کەسەکان لەھەر سەربازگەیەکدا. دوا سەربازگەش خێوەتێکی بچوک بووە ھێلاری و تنزینگ لە بەرزی ٨٥٠٤مەتر دایانمەزراند. دواتر ھەردوکیان لە ٢٩ حوزەیرانی ١٩٥٣ز گەیشتنەلووتکە. لەساڵی ١٩٥٦ز نێردراوێکی سویسری دووجار لە چیای ئیڤرست سەرکەتن. ھەرئەم نێردراوەش یەکەم دەستەبوو گەیشتە لوتکەی لھوتس، کە لە جیھاندا بەپلەی چوارەم دی لەبەرزیدا. لەساڵی ١٩٦٣ نێردراوێکی ئەمرێکی چیانەوەردان کە نورمان. ج. دیھرنفورس سەرکرایەتی دەکرد، لە ١ی حوزەیران دووئەندامیان بەناوی توماس ھورنباین و ولیەم. ف. ئینسولد توانیان لە ڕووکارە سەختەکانی خۆرئاواوە سەرکەن، یەکەم کەس بوون توانیان ئەم ئەرکە لەم ڕووەوە ئەنجام بدەن. لە ٢٢ی حوزەیرانی گەیشتنە لوتکەی چیایەکە. دوگال ھاستون و دوگ سکون توانیان لە چیاکە سەرکەون و لەڕووکاری خۆر ئاوای باشوور بگەنە لووتکە. یەکەم کەسبوون توانیان ئەم ئەرکە ئەنجام بدەن. کە لە نێردراوی بەریتانی بوون. لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨٠ز دووکەس لە ئەندامی نێردراوی چیانەوەردانی ژاپۆنی سەرکەوتن ئەوانیش تاکاش ئۆزاکی و تسونیو شیگیھیرو بوون، کە توانیان لە ڕووکاری باکورەوە سەرکەون. یەکەم کەسبوون توانیان ئەم ئەرکە ئەنجام بدەن، بۆ یەکەمجار لە ٥ی حوزەیرانی ١٩٨٨ز، دوو نێردراوی چیانەووەردان لە دوو ڕووکارەوە گەیشتن ئەندامەکان لە دوو ژاپۆنی و دووچینی و دوو نیپالی پێکاھاتبوون و تیپی ھەڵگەڕانی یەکەم لە سێ کەس پێکھاتبوون، لە نیپاڵەوە لە ڕووکاری باشورەوە دەستیان بە ھەڵگەران کرد. پێ ھەڵـگەڕانی دووەم کە لە ھەشت کەس پێکھاتبوو، لە ڕووکاری باکوور لە تبتەوە دەستیان بە ھەڵگەران کرد ئەندامانی ھۆزی شیربا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بونەوەرێک ھەیە پێی دەگوترێ (یتی) یان پیاوی سەھۆڵی ترسناک لە ناوچەی دەوروبەری چیای ئیڤرست نیشتەجێە، کەچی چیانەوەردان ئەم بونەوەرەیان نەبینیوە. لە ژێر وێنەی کۆتایی یەکێک لە نێردراوان: لەھەرقۆناغێکدا سەربازگەیەک دادەمەزرێنن ئەم وێنەیە سەربازگەی نێردراوی بەریتانیە لەساڵی ١٩٨٧ز. کەھەوڵیاندا لەرووکاری باکوری خۆرھھڵاتەوە سەرکەون. کەکەس پێشتر نەیتوانیوە لەوێوە سەرکەوێت. کەچی بەفرەکڕێوە شکستی بە نێردراوەکە ھێناو ھەوڵەکە سەری نەگرت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

مەکۆکانی کوردژین