وتووێژ:کێوی ئێڤەرست

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێڤەرست یان ئێڤێرێست؟ بە ڕای من ئێڤێرێست دروسته‌.--merkhas وتووێژ١٣:٤٠, ١٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)

بە کورمانجی دەڵێن ئەڤەرەست کە لاسایێکە لە زمانی تورکان. بەڵام لە ویکی ئینگلیزیدا دەربڕینەکەی /ˈɛvərɨst, ˈɛvrɨst/ ھاتووە کە دەبێتە «ئێڤەرست، ئێڤرست» (نزیکترین پیت بە شوای انگلیسی (ə)، پیتی «ئە»یە). لە وتارەکەشدا ھاتووە کە ئەم دەربڕینە ھەڵەیە و دروستەکەی /ˈiːvrɨst/ـە کە ئەویش دەبێتە «ئیڤرست».--:)چالاکلێدوان ٢١:٠٧, ١٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوە[دەستکاری]

بەڕێز Aram ئەم وتارە ناوەڕۆکەکەی کەمە وە ناوی وتارەکە هەڵەیە لەگەڵ ناڕێکی وەرگێران.زانیاریەکانی ناوی بەسوود نین بۆ کاتی ئێستا وێرای دەست خۆشیم بۆ درووستکەری ئەم وتارە بەڵام پێشنیاری سڕینەوەی بۆ دەکەم،بۆچوونی هاوڕێیانیش گرنگە.فەرهاد (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @فەرهاد: دەزانم لەڕووی ناوەڕۆکەوە ئەوەی ئێوە (چیای ئیڤرست) دەوڵەمەندترە، بەڵام ئەمەیان زووتر دروست کراوە و تکایە ناوەڕۆکەکانی ئەوەی کە خۆت دروستت کرد، بھێنە نێو ئەم وتارە. تکایەکی برایانەشم ھەیە کە وتارێک کە پێشتر ھەیە، بەو وەرگێڕی ناوەڕۆکە لەژێر ناوێکی تر وتارێکی تر دروست نەکەن. ئاوا وتاری دووبارەمان زۆر دەبێت! بەکورتی، گەر وتارەکە پێشتر دروست کرابوو، ئەوا ھەر لەسەر ناوە کۆنەکە وتارەکە دروست بکەنەوە. نازانم لێم تێ دەگەیت یان نا. تکایە خۆشتان وتارەکە تێکەڵ بکەن چونکە خۆتان وتارەکەتان نووسیوە و نامەوێت بچێتە ژێر ناوی من لەکاتێکدا من ئیشەکەم نەکردووە. لەگەڵ سپاسی بێپایانی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز Aramکێشە نیە خۆم دەیکەم،بەڵام بابەتەکە ناوی وتارەکەیە کە هەردەبێت بگوازرێتەوە.ناوی وتارەکۆنەکە هەڵەیە،سەرنجی هاوڕێیانیش گرنگە.فەرهاد (لێدوان) ‏١٨:٤٠، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @فەرهاد: ئەوەی خۆت بە پێویستی دەزانیت، بیکە و بۆ ناوەکەش کە دەمێنێتەوە، بانگم بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٨، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]