چوار مامۆستاکەی ئیمپراتۆریەتیی مینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چوار مامۆستاکەی مینگ 明四家 -مینگ سیجیا.

چوار مامۆستاکەی ئیمپراتۆریەتیی مینگ (بە چینی: 明四家خوێندنەوە :مینگ سی جیا) گرووپێکی دێرینی چینییە لە مێژووی ھونەری چینی کۆکراوەی پێنج ھونەرمەندی ناسراو لە ئیمپراتۆریەتیی مینگ، گرووپەکە پێکھاتبوون لە شێن ژۆو، وێن ژێنگمینگ، ھەردوو ھونەرمەندەکەی قوتابخانەی وو: تانگ ین و چیو ینگ. شێن و وێن شێوازە ھونەرییەکانیان وێنەدانەوەی قوتابخانەی وو بوو. لە کاتێکیشدا تانگ و چیو شێوازەکانیان لە شێوازە ھونەرییەکانی سوژۆو دەچوو. جگە لە چیو، ئەوانی تر توانیان ستایلی وێنەکێشان و خۆشنووسی و شیعر پەرە پێبدەن.

ناوەکانی تر[دەستکاری]

چەن ناوێکی تر ھەبوو کە ئاماژە بوو بۆ ئەم کۆمەڵەیە:

  • چوار مامۆستا مەزنەکەی مینگ (بە چینی: 明四大家; خوێندنەوە: مینگ سی داجیا)
  • چوار مامۆستاکەی سوژۆو: کە ھەر چوار ھونەرمەندەکە لە سوژۆو دەوروبەرەکەی ھاتبوون.[١]
  • چوار مامۆستاکەی وو (بە چینی سادەکراو:吴门四家، چینی دێرین:吴門四傢، خوێندنەوە: وومەن سیجیا، ھەموویان لە ناوچەی وو ھاتوون، کە چواردەوری شاری سوژۆو داوە.[٢]
وێنەی شێن ژۆو کە یەکێکە لە چوار مامۆستاکە.
بەفر لەسەر چیا لەلایەن (تانگ ین)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rawson, p. 340
  2. ^ "Wumen Painting School and Four Master Painters of Suzhou". Chinadaily.com.cn. Archived from the original on 1 October 2009. Retrieved 31 May 2010. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.