چاپکردنی ئەندام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاپکردنی ئەندامەکانی جەستە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ڕووسییەوە دروست کراوە.

ئەندامی جەستەی چاپکراو ئامێرێکی دروستکاری نەخشە بۆ داڕێژراوە بە مەبەستی جێگرتنەوەی ئەندامەکانی جەستە، کە بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای چاپکردنی سێ-دووری بەرھەم ھاتون. بەکارھێنانی سەرەکی ئەندامە چاپکراوەکانی جەستە بریتییە لە چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ. لەم کاتەدا لێکۆڵینەوەکان گەیشتون بە بەرھەمھێنانی دڵ، گورچیلە و جگەری دەستکردو چەند ئەندامێکی تری سەرەکی جەستە. بۆ ئەو ئەندامانەی کە زیاتر ئاڵۆزن، وەکو دڵ، پێکھاتە بچووکەکانیش وەکو موولوولەکانی دڵ بوونەتە بابەتی لێکۆڵینەوە. بەشێک لە ئەندامەچاپکراوەکان نزیکدەبنەوە لە کردارە پێویستەکان بۆ بەکارھێنانی نۆرینگەیی و تاقیگەیی، و بە شێوەیەکی سەرەکی پێکھاتەی بەتاڵ لەخۆیان دەگرن وەکو ڕژێنەکان، و پێکھاتەی لولەیی وەکو لولەکانی میز.[١][٢]

چاپکەری سێ-دووری ڕێگە دەدات بە پێکھاتنی توێژاڵ-بە-توێژاڵی پێکھاتەی ئەندامێکی جەستەی دیاریکراو بە مەبەستی پێکھێنانی پەیکەرێکی خانەیی. ئەمە دەتوانرێت چاندنی تۆی خانەی لە دوا بێت، کە تێیدا خانەی خوازراو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەخرێنە ناوپێکھاتە پەیکەرییەکە. لەگەڵ ئەمەش دا، پڕۆسەی تێکەڵکردنی خانەکان بۆ ناو ئەو ماددەیەی کە دەتوانرێت چاپبکرێ، لە شوێنی ئەوەی دواتر چاندنی تۆیەکان ئەنجام بدرێت، لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.

چاپکەری inkjet printer ی گۆڕدراو (چاکسازکراو) بەکارھاتون بۆ بەرھەمھێنانی شانەی زیندەیی سێ-دووری. بەشی ناوەوەی چاپکەرەکە پڕ دەکرێت لە خانەی زیندووی لەکارخراو لەگەڵ ماددەیەکی لینجی زیرەک، کە دواتر بەکاردێت بۆ دابینکردنی پێکھاتەی پەیکەری. شێوازی ھاوبەشی ماددە لینجەکەو خانە زیندووەکان چاپدەکرێن بە بەکارھێنانی زاری چاپکردنی پێوانەیی، لەگەڵ یەکگرتنی خانەکان بە یەکەوە بۆ پێکھێنانی شانە لە کۆتاییدا. لە کاتی تەواو بوون، ماددە لینجەکە سارد دەکرێتەوە و جیا دەکرێتەوە، بەمەش تەنھا خانە زیندووەکان لە دوای خۆی جێدەھێڵێت.

سزای فرۆشتنی ئەندامی جەستە[دەستکاری]

ھەرێمی کوردستان[دەستکاری]

لە ھەرێمی کوردستان ھەرکەسێک بازرگانی بکات بە کڕین یا فرۆشتن بە ئەندامیێکی جەستەی خۆی یان کەسێکی تر، سزاکەی بریتییە لە بەندکردن بۆ ماوەی (٧)ساڵ زیاتر نەبێت، یان غرامە (١٠ تا ٢٠)ملیۆن دینار[٣] وەسزای تاوانبار قورستر دەبێت ئەگەربێت و کەسی بەرامبەر بەھۆی ئەمەوە بمرێت و سزاکەی بریتی دەبێت بە زیندانی کردن زیاتر نەبێت لە (١٠)ساڵ یان غرامە(٣٠ تا ٥٠)ملیۆن دینار

و بەپێیی ماددەی(٤)ی ھەمان یاسای سەرەوە سزای لەسەرنابێت ئەگەر بێت وکەسێک بەمەبەستی ڕزگارکردنی گیانی کەسێکی تر یان لە حالەتی زەرورەوە وەک کارێکی مرۆڤیاتی (بەبێ بەرامبەر) ئەم کارە بکات؛ و یاسا ڕێی پێداوە ھەرکەسێک بە ئارەزوو مەندانە وەسیەت بکات لە دوای مردنی ئەندامی جەستەی ببەخشرێت بەمەبەستی مرۆڤایەتی نەک بازرگانی، و میراتگران بۆیان نییە لەبەرامبەردا ھیچ قازانجێک وەربگرن[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Berthiaume, François; Maguire, Timothy J.; Yarmush, Martin L. (2011). "Tissue Engineering and Regenerative Medicine: History, Progress, and Challenges". Annual Review of Chemical and Biomolecular Engineering. 2: 403–30. doi:10.1146/annurev-chembioeng-061010-114257. PMID 22432625.
  2. ^ Cooper-White, Macrina. "How 3D Printing Could End The Deadly Shortage Of Donor Organs". Huffington Post. Retrieved 27 March 2015.
  3. ^ بەپێی ماددەی (۱۷)ی یاسای ژمارە (۱)ی ساڵی (۲٠۱۸)له هەرێمی كوردستان_عێراق بەخشینی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ