چاپخانە کوردییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری گیوی موکریانی لە ھەولێر لە شوێنی چاپخانەکەی

چاپخانە کوردییەکان دیارە چاپخانە تا گەیشتۆتە ئەم ڕۆژە زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ خەباتی ویستووە، پێنج سەدەیە ئەم ئامێرە پڕ ھەستیارە توانیویەتی گەلانی دونیا لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، لە سادەترین ئاستی ئامێری چاپەوە تا نوێترین و گەورەترین چاپخانە ئەمڕۆ بە ھەزاران چاپخانە لە جیھاندا ھەن، مەبەستیان خزمەتکردنە بە مرۆڤایەتی، چاپخانە ڕۆڵێکی مەزن و دیاری بینیوە لە نەخشەسازی و ڕێکخەری ھەموو بەرھەمە چاپکراوەکان.[١]

یەکەم چاپخانە کە ھاتە لە عێراق[دەستکاری]

لەرووی چاپگەریەوە ووڵاتی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی عەرەبی پلەیەکی پێشکەوتووی ھەیە، سەرچاوە مێژووییەکان نووسیویانە، یەکەم چاپخانە کەھاتۆتە عێراق ناوی (چاپخانەی خانەی ئاشتی) بووەو لە ساڵی (١٨٣٠) لەلایەن والی ئەوکاتی عوسمانیەکان (مەدحەت پاشا) ھێندراوەو بەڕێوەبەرەکەشی (سەعید تەریحی) بووەو لە ساڵی (١٨٦٩) بەو چاپخانەیە ڕۆژنامەی (زەورا) وەک کۆنترین و یەکەم ڕۆژنامەی عێراق چاپکراوەو دواتر ئەرکەکەی سپێردراوە بەشاعیری کوردو عەرەبی نووس (جەمیل سدقی زەھاوی)، ئەمە جگە لەبەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەکە.[٢]

یەکەمین چاپخانە لە کوردستان[دەستکاری]

یەکەمین چاپخانە لە شاری ھەولێر لە ساڵی (١٩٢٥) دانرا، دانانی ئەو چاپخانەیە لەلایەن دانەر و ڕووناکبیری کورد (حوسێن حوزنی موکریانی) دوای ئەوەی لە ساڵی (١٩١٥) موکریانی چاپخانەیەک لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکڕێ و دواتر پیتەکانی (پ-چ-گ-ڤ) لەسەر چاپخانەکەدا دادەنێ، تاوەکو زمانی کوردی بە ڕێنووسی تەواوە کار بکات، لەسەرەتادا لە ساڵی (١٩٢٥) چاپخانەکەی ھێنایە ڕەواندوز لەوێ گۆڤارێکی چاپ و دەرکرد بە ناوی (زاری کرمانجی) بۆ ماوەی ساڵێک، دواتر چاپخانەکەی ھێنایە ژێر دیواری قەڵای ھەولێر، کە ئێستا دەکەوێتە نزیک پارێزگای ئێستای ھەولێر، ئەو شوێنە دوای ئەوەی دەکرێ بە چاپخانە و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوە لەو چاپخانەیە چاپ دەکرا، بوو بە مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری و فیکری، زۆربەی نووسەرانی گشت شارەکانی کوردستان سەردانی ئەو شوێنەیان دەکرد، تەنانەت لەبەردەم دەرگای چاپخانەکە، کتێبخانەیەک ھەبوو، لەوێوە کتێب و بڵاوکراوەکان دەبینران و بڵاو دەکرانەوە، دوای کۆچی دوایی حوسێن حوزنی موکریان لە ساڵی (١٩٤٧) کە بە نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد، دواتر لەلایەن (گیوی موکریانی) برای، سەرپەرشتی چاپخانەکەی کرد، ئێستا لە شوێنی ئەو چاپخانەیە کە نەماوە، پەیکەرێکی (گیوی موکریانی) لە ژێر دیواری قەڵای ھەولێر و لە شوێنی چاپخانە کۆنەکە دانراوە.[٣]

چاپخانە کوردییەکانی کوردستان تا ساڵی ١٩٩١[دەستکاری]

چاپخانەکانی شاری کەرکووک

  • چاپخانەی شارەوانی لە ساڵی ١٩٢٦ دامەزراوە.
  • چاپخانەی عەسری لە ساڵی دامەزراوە.
  • چاپخانەی شیمال لە ساڵی ١٩٦٥ دامەزراوە.
  • چاپخانەی تتویج کەرکووک لە ساڵی ١٩٥٣ دامەزراوە.
  • چاپخانەی نەینەوا لە ساڵی ١٩٥٣ دامەزراوە.
  • چاپخانەی ھیلال لە ساڵی ١٩٦٧ دامەزراوە.
  • چاپخانەی جمھوری لە ساڵی ١٩٦٧ دامەزراوە.
  • چاپخانەی تیجارە لە ساڵی ١٩٧١ دامەزراوە.
  • چاپخانەی حیکمە.

چاپخانەکانی شاری سلێمانی

  • چاپخانەی ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە.
  • چاپخانەی کامەرانی لە ساڵی ١٩٥٩ دامەزراوە.
  • چاپخانەی کاکەی فەلاح لە ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە.
  • چاپخانەی ژین لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە.
  • چاپخانەی سەرکەوتن لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە.
  • چاپخانەی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٧٥ دامەزراوە.

چاپخانەکانی شاری ھەولێر

  • چاپخانەی سەڵاح حەددین لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە.
  • چاپخانەی پەروەردە لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە.
  • چاپخانەی شارەوانی ھەولێر لە ساڵی ١٩٧٤ دامەزراوە.
  • چاپخانەی ڕۆشنبیری لە ساڵی ١٩٨٤ دامەزراوە.
  • چاپخانەی ئاسۆ لە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە.
  • چاپخانەی زانکۆی سەڵاح حەددین لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزراوە.

چاپخانەکانی شاری دھۆک

  • چاپخانەی دھۆک لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "مێژووی چاپخانە کوردییەکان" (PDF). Archived from the original (PDF) on 15ی Aprilی 2020. Retrieved 15ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "یەکەم چاپخانە ھاتە عێراق". ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. Archived from the original on 15ی Aprilی 2020. Retrieved 15ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "یەکەمین چاپخانە لە کوردستان". ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢. Archived from the original on 15ی Aprilی 2020. Retrieved 15ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help) ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.