چاوپێکەوتنێک لەگەڵ HRH شازادەی وێڵز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
"An Interview with HRH The Princess of Wales"
ئەڵقەی پانۆراما
پێشکەشکراوە لەلایەنمارتن بەشیر
بەرھەمھێندراو لەلایەنملیک ڕۆبنسن
وێنەگرتنی سینەمایی لەلایەنتۆنی پوڵ
دەستکاریکردن لەلایەنستیڤ ھیوڵیت
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ (1995-11-20)
دایانا لە ساڵی ١٩٩٥، ئەو ساڵەی چاوپێکەوتنەکە ئەنجام درا

چاوپێکەوتنێک لەگەڵ HRH شازادەی وێڵز ئەڵقەیەکە لە زنجیرە دۆکیومێنتاری بی بی سی پانۆراما کە پەخشکرا لەسەر BBC1 لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥.[١] پڕۆگرامەکە کە ٣٠ خولەک بوو سەبارەت بە پەیوەندی نێوان شازادە دایانای وێڵز لەگەڵ شازادە چارڵز بوو بە ئامادەبوونی شازادە دایانا خۆی و مارتن بەشیر پێشکەشکاری پڕۆگرامەکە بوو، ئەم پڕۆگرامە بوو بەھۆی جیابوونەوەی نێوان شازادە دایانا و شازادە چارڵزی پاشای داھاتووی بەریتانیا.[٢][٣][٤] پڕۆگرامەکە ٢٣ ملیۆن تەماشاکاری ھەبوو لە بەریتانیا.[٥] لەو کاتەدا بی بی سی پڕۆگرامەکەی ناوزەند کرد بە یەکێک کە ھەر نەوەیەک جارێک چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی وەھا دووبارە دەبینێتەوە.[٦][٧]

چاوپێکەوتنەکە ڕێکخرا لە ژووری میوانداری شازادە دایانا لە کۆشکی کێنزینگتن لە ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥.[٢][٨][٩] کامێرا و ئامێرەکانی دیکەی تۆمارکردن کە ھێنرابوون بۆ چاوپێکەوتنەکە بە سیستمێکی کوالێتی زۆر باش کاریان دەکرد.[٩] جگە لە مارتن بەشیر، بەرھەمھێنەری پانۆراما مایک ڕۆبنسن و کامێرامانێک بەناوی تۆنی پوڵ ئامادەبوون.[٢]

بۆ دڵنیابوون لەوەی چاوپێکەوتنەکە بەنھێنی دەمێنێتەوە گواستنەوەی تۆماری چاوپێکەوتنەکە لەژێر چاودێری بەردەوام بوو و پاسەوان ئامادەبوون لەکاتی دەستکاری و مۆنتاژی چاوپێکەوتنەکە. ھەفتەی دوای چاوپێکەوتنەکە سەرۆکی بەشی دەستکاری بی بی سی ڕیچارد ئێر و سەرۆکی بەشی پڕۆگرامە ھەفتانەیییەکان تیم گاردم و دەستکاریکاری پانۆراما ستیڤ ھیوڵیت سەیری چاوپێکەوتنەکەیان کرد لە ھوتێلێک لە ئێستبۆرن.[٢]

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بی بی سی بەئەنقەست بە نائاگایی ھێڵدرانەوە سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکە لەلایەن بەڕێوبەرانی پانۆراما و بەڕێوبەری ئەوکاتەی بی بی سی جۆن بێرت. سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بی بی سی مارمەدوک ھەسی ھاوسەری خاتوو سوزان ھەسی بوو کە کەسێکی زۆر نزیکی شاژن ئیلیزابێس بوو، ھەربۆیە ترسان لەوەی ئەگەر مارمەدوک ھەسی چاوپێکەوتنەکەی ببینیایە پێش پەخشکردن شاژن داوای بکردایە چاوپێکەوتنەکە پیشان نەدرێت لە بی بی سی.[٩] جگە لە مارمەدوک، جیم مۆوریش بە بێ ئاگایی ھێڵدرایەوە کە ئەرکی ئاگاداری پەیوەندی نێوان بی بی سی و خێزانی شاھانە بوو.[٢]

دەیڤد پوتنامی دەرھێنەری فیلم ئامۆژگاری دایانای کردبوو کە چاوپێکەوتنەکە باش نابێت بۆی و دواتر گووتی ھەرگیز لە جۆن بێرت خۆش نابێ کە لێکەوتەی چاوپێکەوتنەکەی بۆ دایانا ڕوون نەکردووەتەوە و ئەوەی مارمەدوک ھەسی بەبێ ئاگایی ھێشتووە.[٩]

جۆن بێرتی بەرێوەبەری بی بی سی لە یاداشتەکانی نووسی: «چاوپێکەوتنەکەی دایانا کۆتایی بە متمانەی بی بی سی وەک دامەزراوەیەک ھێنا، بەڵام ڕێزەکەی نا، لای خێزانی شاھانە». بێرت پێشتر کاری کردبوو لەگەڵ سکرتێرانی تایبەتی شاژن ڕۆبێرت فێڵۆوز و ڕۆبن جانڤرین کاتێک داوای ئەوەیان دەکرد بی بی سی مۆڵەتی چوونە ناو خێزانی شاھانەی ھەبێت و نووسی کە پەشیمانە بەوەی «زیانی بەو کەسە باشانە گەیاندووە».[٩]

کۆشکی کینزیگتن، ئەو شوێنەی چاوپێکەوتنەکەی تێدا ئەنجام درا

دایکی شاژن ئیلیزابێس ڕێکەوتی نەشتەرگەرییەکی کە ھەیبوو بۆ کڵۆکی ھێنایە پێشەوە بۆ ھەمان ھەفتەی چاوپێکەوتنەکە بە ھیوای ئەوەی کە ئەگەر بمرێت لەکاتی نەشتەرگەرییەکە چاوپێکەوتنەکەی دایانا بینەری کەم بێتەوە.

ناوەڕۆک[دەستکاری]

دایانا لە چاوپێکەوتنەکە باسی لە چاوەڕوانییەکانی خۆی لە ھاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ چارڵز کرد لەگەڵ ئەوەی «چۆن بەبێ ھیوایی دەیویست بەردەوامی بە ھاوسەرگیرییەکە بدات» دوای ئەوەی جیابوونەوەی دایک و باوکی خۆی بەچاوانی خۆی بینی. ئامادەیی ھەمیشەیی میدیاکان و سەرنجیان لەسەر دایانا وای لە دایانا کرد کە بیر لە خۆی بکاتەوە وەک «بەرھەمێکی باش کە پارەیەکی باشت بۆ پەیدابکات (بۆ میدیاکان)». کاریگەری یەکەم گەشتی دایانا بۆ ئوسترالیا و نیوزلەندا لە ساڵی ١٩٨٢ ئەوە بوو کە گەڕایەوە وەک «کەسێکی جیاواز، ھەستم بە ئەرکی خۆم کرد، لەگەڵ ئەو ڕۆڵەی ئێستا کەوتووەتە سەرشانم». دایانا بێزار بوو بەوەی کە زیاتر لە ھاوسەرەکەی سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشا. دایانا دوای دووگیانبوونی بە ولیام پشوویەکی وەرگرت بەڵام دواتر تووشی بێزاری دوای دووگیانی بوو و دواتر ئەم بێزارییەی بەوە لێکدرایەوە کە لە ڕووی دەروونییەوە دۆخی جێگیر نییە. دایانا ھەوڵی دا زیانی جەستەیی بە خۆی بگەیەنێت و ھەوڵی خۆکوشتنی دا و شێوازی خواردنی تێکچوو دوای ئەوەی پەیوەندی چارڵز لەگەڵ کامیلا پارکەر بەردەوام بوو. دایانا گووتی «ئێمە لەم ھاوسەرگیرییە ٣ کەس بووین» کە ئاماژە بوو بەوەی بەردەوام کامیلا پارکەر بەردەوام بەشێک بووە لە خێزانەکەیان. دایانا ھەرگیز ئەندرو مۆرتنی نەبینی بەڵام ڕێگەی بە ھاوڕێیانی دا کە زانیاری بە ئەندرو بدەن کە لە کۆتاییدا بەپشت بەستن بەم زانیارییانە ئەندرو کتێبی (Diana: Her True Story - دایانا: چیرۆکە ڕاستییەکەی) بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٩٢ کە بوو بەھۆی ئەوەی دایانا و چارڵز لەو ساڵە بەدواوە چی دیکە پێکەوە نەژین، ئەگەرچی ھێشتا لەرووی یاسایییەوە ھەر ژن و مێرد بوون. دایانا لە چاوپێکەوتنەکە گووتی من جیاواز کاردەکەم وەک لە خێزانی شاھانە. دایانا ھەردوو کوڕەکەی، ولیام و ھاری، دەبرد و تێکەڵی خەڵکی دەکردن، نەخۆشانی ئایدزی پێ پیشان دەدان، خواردنی ئاسایی پێدەدان و پێچەوانەی یاساکانی خێزانی شاھانە دەجوڵایەوە ھەربۆیە خێزانی شاھانە کێشەیان لەگەڵی ھەبوو. لە چاوپێکەوتنەکە دایانا گووتی:

من ئەمەوێ ببم بە شاژنێک لە دڵی خەڵکیدا بەڵام خۆم وا نابینم ببم بە شاژنی ئەم وڵاتە. پێم وانییە زۆر کەس منیان بووێت ببم بە شاژن. لە ڕاستیدا کە دەڵێم زۆر کەس مەبەستم ئەو بنەماڵەیە کە ھاوسەرگیریم لەگەڵیان کرد چونکە پێیان وایە من ھیچ شانسێکی بوون بە شاژنم نییە. ھۆکار ئەوەیە من جیاواز کار دەکەم، چونکە من کار بە کتێبەکان ناکەم بەڵکو لە دڵمەوە سەرکردایەتی دەکەم نەک لە مێشکەوە سەرەڕای ئەوەی ئەوە کێشەی بۆ دروست کردووم لە کارکردنم و ھەستی پێ دەکەم. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا کەسێک دەبێت تێکەڵی خەڵکی بێت، خۆشیانی بووێت و پێیان پیشان بدات.

دایانا لە چاوپێکەوتنەکە ھەروەھا گووتی «خێزانی شاھانە وەک مەترسییەک سەیری من دەکەن» بەڵام ئەوەشی گووت «ھەموو ژنێکی ڕێچکەشکێن لە مێژوودا بە ھەمان ڕێگادا تێپەریون و پێم وایە ئەو ڕێچکە شکێنییە بووە بەھۆی ئەو ترسەی ئەوان».[٣][١٠]

ئەم چاوپێکەوتنە لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە و دوای مانگێک لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ کۆشکی شاھانە ڕایگەیاند شاژن بە فەرمی نامەی بۆ چارڵز و دایانا ناردووە کە بەشێوەی فەرمی و یاسایی لێک جیاببنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Princess Diana Interview". BBC. Retrieved 23 November 2020.
  2. ^ ئ ا ب پ ت "50 Facts about Panorama". BBC News Online. October 29, 2003. Retrieved October 29, 2014.
  3. ^ ئ ا "Transcript of the BBC1 Panorama interview with the Princess of Wales". Great Interviews of the 20th century. The Guardian. Retrieved 3 October 2010.
  4. ^ "Neophyte reporter makes journalistic coup". Manila Standard. 18 November 1995. Retrieved 3 October 2010.
  5. ^ "Princess Diana's brother demands BBC inquiry over Panorama interview". BBC News. 4 November 2020. Retrieved 7 November 2020.
  6. ^ Davies, Caroline (3 November 2020). "Why is Princess Diana's Panorama interview back in the news?". The Guardian. Retrieved 7 November 2020.
  7. ^ Kwai, Isabella (11 November 2020). "BBC Orders Inquiry Into Diana Interview After Claim Princess Was Misled". The New York Times. Retrieved 12 November 2020.
  8. ^ Paul Burrell (2007). The Way We Were: Remembering Diana. HarperCollins. p. 33. ISBN 978-0-00-725263-3.
  9. ^ ئ ا ب پ ت Tina Brown (2011). The Diana Chronicles. Arrow. pp. 350–. ISBN 978-0-09-956835-3.
  10. ^ "'I was there': Princess Diana on Panorama, 1995". BBC Radio 5 Live. Retrieved 23 November 2020.