چارەنووسباوەڕی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چارەنووسباوەڕی یان فاتالیزم ڕێبازێکی فەلسەفییە کە جەخت لەسەر ملکەچکردنی ھەموو ڕووداوەکان یان کردارەکان دەکاتەوە بۆ چارەنووس.

فاتالیزم بە گشتی ئاماژەیە بۆ ھەریەکێک لەم بیرۆکانەی خوارەوە:

  1. بینینی ئەوەی کە ئێمە بێدەسەڵاتین لە ئەنجامدانی ھیچ شتێکی تر جگە لەوەی کە بەڕاستی دەیکەین. مەبەستەکە ئەوەیە کە مرۆڤ ھیچ ھێزێکی نییە کاریگەری لەسەر داھاتوو، یان واقیع، یان کارەکانی خۆی ھەبێت.[١] ئەم باوەڕە زۆر لە چارەنووسێتی دەچێت.
  2. ھەڵوێستی کشانەوەیە لە بەرامبەر ھەندێک ڕووداو یان بەسەرھات کە پێدەچێت لە داھاتوودا شتێکی مسۆگەر بێت. فریدریش نیچە لە پەرتووکی «شەیدا و سێبەری»دا ئەم بیرۆکەیەی بە «فاتالیزمی تورکی» ناوبردووە.[٢]
  3. پەسەندکردن گونجاوە، لەبری بەرەنگاربوونەوە لە دژی مسۆگەرێتی. ئەم باوەڕەش زۆر لە دۆڕانێتی دەچێت.
پەرتووکی «شەیدا و سێبەری» لە نووسینی فریدریش نیچە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Fatalism". The Philosophical Review. Duke University Press. 71 (1). January 1962. JSTOR 2183681.
  2. ^ Friedrich Nietzsche, The Wanderer and His Shadow, 1880, Türkenfatalismus