پەیی داڵانەیی
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
پەیی داڵانەیی بریتییە لە یەکێک لە دوو لقەکەی پەیی ژمارە ھەشتی کاسەی سەر (پەیی بیستن لقەکەی ترێتی). لە مرۆڤدا پەیی داڵانەیی هەستەپەیە و بەرپرسیارە لە گواستنەوەی زانیاری دەربارەی شوێنی سەر لە بۆشاییدا. ئەم زانیاریانە دەگوازرێنەوە لە لەلایەن موەخانەکان کە دەکەونە ناو مەشکاڵە و کیسۆڵە ھەروەھا ھەرسێ جۆگەی کەوانەیی بۆ پەیەگرێی داڵانەیی. زانیاری لە سێ جۆگەی کەوانەیی ھەست دەکات بە گۆڕانکاری لە ھێزی کێشکردنی زەوی وجوڵەی سەر. ھاتنی زانیاری لە سێ جۆگەی کەوانەی دەبێتە ھۆی جوڵەی تۆپەی چاو بە پێچەوانەی جوڵەی سەر. ھەردووکیان گرنگن بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگی جەستە و بینینی وێنەیەکی ڕون لە کاتی جووڵەدا.
ئەکسۆنی پەیی داڵانەیی لەگەڵ داڵانەییەناوک لێل دەدەن کە دەکەوێتە پرد و موخەوە لە تەنیشت دیواری سکۆڵەی چوارەم.
پەیی داڵانەیی لە کۆمەڵێک پەیەخانەی دوو بەستی پێکدێت کە دەکەونە پەیەگرێی داڵانەیی، لە بەشی سەرەوەی دەرچەی دەرەوەی کەناڵی ناوەوەی بیستن.
بنیادی ڕیشاڵەکان دابەش دەکرێن بۆ سێ کۆمەڵە (ھەندێ سەرچاوە دوو دانە ھەژمار دەکات):
- پەیی داڵانەییی سەرەوە: ئەم پەیە سەرچاوە وەردەگرن لەو خانە ھەستیارانەی کە دەکەونە سێ شوێنەوە کە ئەوانیش
- ئێسکەگوپی جۆگەی نیمچە بازنەی سەرەوە
- ئێسکەگوپی جۆگەی نیمچە بازنەی تۆڕنە (دەرەکی)
- مەشکاڵە
- ڕیشاڵەکانی پەیی داڵانەییی خوارەوە سەرچاوە دەگرن لەو خانە ھەستیارانەی کە دەکەونە کیسۆڵەوە.
- لقی پشتەوە سەرچاوە دەگرێ لەو خانە ھەستیارانەی دەکەونە ئێسکەگوپی نیمچە بازنەی پشتەوە
کار
[دەستکاری]کاری سەرەکی پەیی داڵانەیی بریتیە لە گواستنەوەی زانیاری داڵانەییی (پەیوەندی بە ھاوسەنگیەوە ھەیە) کە پەیوەندی ھەیە بە شوێنی سەر بە گوێرەی شوێنی جەستە. پەیی داڵانەیی لە کاتی جوڵەدا بەھۆی شوێنی سەر بە بەراورد لەگەڵ جەستەدا بە شێوەیەکی بەردەوام چوارچێوەی پەراوێزی جوڵەکان نوێ دەکاتەوە، بۆ نموونە:کاتێک ڕێک وەستاویت و ڕووت کردووەتە پێشەوە، و دەتەوێت سەر بە لای ڕاستدا بجوڵێنیت لەو کاتەدا پێویست دەکات بەرەو لای چەپ خۆت بکشێنیتەوە بۆ دابین کردنی ھاوسەنگی.
تێکچوون
[دەستکاری]بە ھۆی فرمانی گواستنەوەی ھاوتا، پەیی داڵانەیی ھاوسەنگی پەستانی خوێن ڕادەگرێت لە کاتی جووڵەدا، ھێشتنەوەی ھاوسەنگی، بیرکەوتنەوە و ڕێدۆزی بۆشایی. باوترین ڕێگە بۆ تێکچوونی پەیی داڵانەیی بریتیە لە بەرەنگاربونەوەی لەگەڵ ئەو دژە بەکتریایانەی کە ژەھرن بۆ پەیی ژمارە ھەشت. ئاسایی یانە ئەو کەسانەی کە پەییان زەرەری پێگەیشتووە دەناڵێنن بە دەست گێژبوونێکی تیژ لەگەڵیدا دڵتێکھاتن/ ڕشانەوە، ئەستەنگی لە ڕێک وەستانی جەستە ھەروەھا چاوبزۆکی بە شێوەیەکی ئاسۆییانە.
شایستە کاری
[دەستکاری]جەستە دەتوانێت بە شیوەیەکی خێرا کار بکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمتواناییە پەیی داڵانەیی و ئەمەش دەردەکەوێت لە ماوەی ٧ بۆ ١٠ ڕۆژ لە ڕۆژی تێکچونەوە. بەشێکی کەمی نەخۆشەکانی توشبووی تێکچوونی پەیی داڵانەیی دووبارە نیشانەکانی تێدا دەردەکەوێتەوە. ئەم نەخۆشانەش گێژبوونەکەیان جێگەی خۆی ناگرێتەوە لە ئەنجامدا دووچاری گێژبوونی درێژخایەن دەبن. بە ھۆی بەکارھێنانی دەرمانی(betahistine) دەتوانیت نیشانەکانی گێژبوون کەم بکرێتەوە ھەروەھا نەخۆش دەتوانێت ھاوسەنگی بگەڕێنێتەوە لە ڕێگەی چارەسەری سروشتی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Vestibular nerve»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.