پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا
![]() | |
![]() ئیتاڵیا |
![]() ھەرێمی کوردستان |
---|
پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا و ھەرێمی کوردستان پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئیتاڵیا و ھەرێمی کوردستانە.[١] ئیتاڵیا کونسوڵخانەی گشتی لە ھەولێر ھەیە، ھەرێمی کوردستانیش نوێنەرایەتی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا ھەیە،[٢] پەیوەندییەکان بە «بەھێز» وەسف دەکرێن و ئیتاڵیا ئامادەیی سەربازی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە،[٣] نزیکەی ٨٠٠ سەربازی ئیتالیا لە ساڵی ٢٠١٨ لە کوردستان ئامادەییان ھەبووە.[٤]
مێژوو
[دەستکاری]چەندین کۆبوونەوەی ئاست بەرز لە نێوان ئیتاڵیا و ھەرێمی کوردستان ئەنجام دراون. لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی بێرلوسکۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای کرد لە ڕۆما،[٥] دووبارە لە ساڵی ٢٠٠٩، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٢ سەرۆک بارزانی لە ڕۆما لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا جیلیۆ تێرزی کۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکانیان کرد.[٦][٧] بارزانی لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ جارێکی دیکە سەردانی ئیتاڵیای کردەوە و لەگەڵ فێدێریکا مۆگێرینی وەزیری دەرەوە کۆبووەوە.[٨] دوای سێ مانگ، ماتیۆ ڕێنزی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکان سەردانی ھەولێری کرد.[٩] لە شوباتی ٢٠٢٠، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن جۆزێپی کۆنتی سەرۆکی ئیتاڵیا پێشوازی لێکرا بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە سەربازی و ئابوورییەکانی ناوچەکە.[١٠]
ئەو دوو لایەنە لە مانگی تەممووزی ٢٠١٧دا ڕێککەوتنێکی ژینگەیییان واژوو کرد، کە ئامانج لێی ھاوکاریکردنی حکوومەتی کوردستانە لە بواری تەکنەلۆژیای تایبەت بە گۆڕانی کەشوھەوا.[١١]
جیۆریجا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆتایییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ کەمپی سەربازگەی سینگارا کە سەربازانی ئیتاڵیا تێیدا دەمێننەوە.[١٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ While Kurdistan Region refers to the autonomous Kurdish region in Northern Iraq, Iraqi Kurdistan is a geographical term referring to the Kurdish area of Iraq
- ^ «Kurdistan Regional Government - Representation In Italy». Kurdistan Regional Government. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Decades-long Italian-Kurdish ties strengthened in defense minister's recent visit». Rudaw. ٩ی شوباتی ٢٠١٧. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Italian defense minister, Iraqi Kurds hold talks». Arab News. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Biography President Masoud Barzani» (PDF). European Parliament. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «President Barzani arrives in Germany to meet Chancellor Angela Merkel after Italy visit». Kurdistan Regional Government. ٤ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «President Barzani Meets Italian Foreign Minister in Rome». Kurdistan Regional Government. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Kurdish Flag Set Tone of Barzani's Meetings at Vatican, Rome». Rudaw. ٣١ی ئایاری ٢٠١٤. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iraq, visita lampo di Renzi a Baghdad ed Erbil. Parlamento decide per l'invio di armi ai curdi» (بە ئیتالی). Rai News. ٢٠ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Prime Minister Barzani meets Pope Francis at Vatican during Italy trip». www.nrttv.com. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو ]
- ^ «Italia e Kurdistan iracheno firmano un accordo sulla cooperazione ambientale» (بە ئیتالی). Ministero dell'Ambiente e della Tutela del Territorio e del Mare. ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «President Meloni visits Iraq». ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.