پەیامی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیامی کوردستان دوو حەوتە نامەیەکی گشتی بوو کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە ساڵی ١٣٨٤ لە مەهاباد بە بەڕێوبەرایەتی ئەردەشیر سەدرەدینی و سەرنووسەرایەتی سولەیمان مەنگوری و دەستەی نووسەرانی شەفیع بەهرامیان، عەزیز مەولەوی، دوکتۆر سەلاحەددین خەدیو، سەلاحەددین چەڵەبیانی، ناسر باباخانی، ئەحمەد ئەحمەدیان و محەممەد مەلازادە لە چاپ دەدرا. ئەو ڕۆژنامەیە لە پارێزگاکانی کوردنشینی ئێران کە بریتین لە ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و کرماشان بڵاو دەبۆوە. دوای بڵاو بوونەوەی ٤٧ ژمارە ئیزنی پێنەدرا و ڕاگیرترا. هۆی ڕاگیرانی بڵاو بوونەوەی ئەو ڕۆژنامەیە، بەڵگەهێنانەوە بە تێبینی مادەی ١١ی یاسای ڕۆژنامەوانی ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپێدیای فارسی