پەڕەسێلکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پ‏‏‏ە‏‏‏ڕ‏‏‏ە‏‏‏سێلک‏‏‏ە‏‏‏
پ‏‏‏ە‏‏‏ڕ‏‏‏ە‏‏‏سێلکه ل‏‏‏ە‏‏‏ کاتی سازکردنی هێلان‏‏‏ە‏‏‏
دوو جوچکه پ‏‏‏ە‏‏‏ڕ‏‏‏ە‏‏‏سێلک‏‏‏ە‏‏‏ چاو‏‏‏ە‏‏‏ڕوانی خۆراک

پەڕەسێلکە، پلیزرگ یان تەیر، باڵندەیەکی مێرووخۆرە، زیاتر لە ٧٤ جۆری ناسراوە و لە زۆربەی ناوچەکاندا بەدی دەکرێت. ئەم باڵندانە باریک و بچووکن، ملیان قوڵە و باڵیان درێژ و نووک تیژە، کلکیان دوو لکە و دەنووکیان کورت و سەختە. لاقیان بچووک و بێ ھێزە، لە فڕیندا تیژباڵن. بە گەل دەژین و نێر و مێیان یەک ڕەنگە.، لە ژێر ڕەوەز و کەلێنی خانوو بەراندا بە قوڕ ھێلانە چێ دەکەن. لە ھەوادا مێش و مەگەز دەگرن.

ناوەکانی تر[دەستکاری]

پلیسرک، پلیسرگ، پڵۆزگرد، پلیسری، پولیسور، پلیسکر، پەڕەسللێرکە، پەڕەسلێنکە، پەڕەسوێلکە، پەڕەسیسە، حاجی حاجک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەنگ، دوومقەس، دوومقەسک، سیاپورسینگ، سیاپوسینگ، سیپریسک، ھەجەجک و....

جۆرەکان[دەستکاری]

جۆرە باوەکانی پەڕەسێلکە بریتین لە:

  • پەڕەسێلکە
  • پەڕەسێلکەی پاشەڵ سپی
  • پەرەسێلکەی پاشەڵ سوور
  • پەرەسێلکەی خیزەڵان
  • پەرەسێلکەی ڕەوەزان
  • پەرەسێلکەی کاڵی ڕەوەزان

وەرزی ھێلکەکردن[دەستکاری]

پەڕەسێلکەکان ماوەی ١٥ ڕۆژ لە سەرھێلکە کڕ دەکەون، ١٥ ڕۆژی دوای سەرھەڵێنانیش، خۆراکیان بۆ پەیدا دەکەن. لەگەڵ جوچکەکانیان ھێلانە بەجێ دەھێڵن.

ھێلانە[دەستکاری]

نێر و مێ پێکەوە ھێلانە ساز دەکەن. بۆ دروستکردنی ھێلانە لە قوڕ، پەڕ و پووش کەڵک وەردەگرن.

کۆچ[دەستکاری]

لەمێژەوە مرۆڤ لە کۆچی پەڕەسێلکەکان ڕاماوە و پێی خۆش بووە بزانێت چۆن ڕێ بەدی دەکەن. ھەرساڵە کۆمەڵێکی زۆر لەم باڵندانە باکوور بەرەو باشوور و باشوور بەرەو باکوور دەبڕن و لە شار و دێ و وڵاتی بێھەژمار تێدەپەڕن. دیارە ھۆکارە سروشتییەکان وەک پلەی گەرمی، کەشوھەوا، سەرما و گەرما دەوری سەرەکی دەگێڕن. پەرەسێلکەکان ساڵانە ١٧ ھەزار کیلۆمەتر ڕێگا دەبڕن و لە بەژەکێکەوە بۆ بەژەکێکی تر دەڕۆن و لەم بوارەدا ریکۆردیان شکاندووە، بە جۆرێک کە پێوانی ٤ھەزار کیلۆمەتر لە ٢٤ کاتژمێریان بە ناوی خۆیانەوە تۆمارکردووە؛ واتە ١٧٠ کم لە کاتژمێردا.

سەبارەت بە کۆچی باڵندەکان قسەی زۆر کراوە، لە ساڵی ١٩٠٦ زایینی زانای ئەڵمانی «شنایدەر» بەم ڕاستییەی زانی کە باڵندەکان لەڕووی ھەتاوەوە ڕێ پەیدا دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]