پەرەسەندنی ئاست نزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پەرەسەندنی ئاست نزم (بە ئینگلیزی: Microevolution) بریتییە لە گۆڕانی جیاوازییە ئەلیلییەکان کە لە کۆمەڵەیەک دا ڕوودەدات بە پێی تێپەڕینی کات.[١] ئەم دیاردەی گۆرانە دەگەرێتەوە بۆ چوار ڕێکاری جیاواز و ئەوانیش ئەمانەن: بازدان، ھەڵبژاردەیی (سروشتی یان دەستکرد)، بۆماوە گواستنەوە و لادانی بۆماوەیی. ئەم گۆرانکارییانە ڕوودەدەن لە کاتێکی ڕێژەیی کەم دا (کاتێکی کەم بەپێی پەرەسەندن) بە بەراورد بەو گۆرانکارییانەی لە دیاردەی پەرەسەندنی ئاست بەرزدا ڕوودەدەن کە خاوەنی گۆرانکارییەکانی زیاترن لە کۆمەڵەکان دا.

بۆماوەزانی (جێنێتیک)ی کۆمەڵەکان لقێکی زانستی زیندەزانییە کە ھەڵدەستێت بە دابینکردنی بنیادێکی بیرکارییانە (ماتماتیکی) لە لێکۆڵینەوەی ڕێکاری پەرەسەندنی ئاست نزم دا. بۆماوەزانی ژینگەیی کار دەکات لەسەر چاودێری کردن و ھەڵسەنگاندنی پەرەسەندنی ئاست نزم لە سروشتی کێوی دا. بارە چاودێریکراوەکانی پەرەسەندن بە نموونەی پەرەسەندنی ئاست نزم دادەنرێت وەک ئەو خێزانە بەکتریایەی خاوەنی بەرگری دژە زیندەیین (ئەنتیبایۆتیک).

ڕوودانی پەرەسەندنی ئاست نزم دوای تێپەڕینی کاتێکی دیاریکراو دەبێتە ھۆی دروستبوونی جۆرەکان یان سەرھەڵدانی پێکھاتی نوێ کە ھەندێک جاریش بە دەستەواژەی پەرەسەندنی ئاست بەرز (Macroevolution) دەناسرێت. بەشێوەیەکی سەرەکی ھەردوو دیاردەی پەرەسەندنی ئاست بەرز و پەرەسەندنی ئاست نزم پێناسەی ڕێکارە ھاوشێوەکان دەکەن بەڵام لە دوو مەودای کاتی جیاوازدا.[٢][٣]

جیاوازی لەگەڵ پەرەسەندنی ئاست بەرزدا[دەستکاری]

بەشێوەیەکی سەرەکی ھەردوو کردەی پەرەسەندنی ئاست بەرز و پەرەسەندنی ئاست نزم پێناسەی ھەمان ڕێکاری ھاوشێوە دەکەن بەڵام جیاوازن لە یەکدی لە مەودای کاتی گۆرانی پەرەسەندنەکە.[٤] پەرەسەندنی ئاست نزم بەندە بە گۆڕانکارییە بچووکەکانی پەرەسەندن (گۆرانکاری لە ئەلیلییەکان دا) لە جۆرەکان یان کۆمەڵەیەک دا.[٦] لە کاتێک دا پەرەسەندنی ئاست بەرز بەندە بە پەرەسەندن لەسەر کۆمەڵە ھەڵبژێردراوێکی جیینەکان دا[٥] و لێکۆڵینەوەکانی سەر پەرەسەندنی ئاست نزم جەخت دەکاتەوە لەو گۆرانکارییانەی ڕوودەدەن لەسەر ئاستی جۆرەکان یان ئاستێکی بەرزتر لە جۆرەکان.[٦]

بازدان[دەستکاری]

بازدان بریتییە لەو گۆرانکارییانەی ڕوودەدەن لە زنجیرەی ڕیزبەندی ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین (DNA)ی جینۆمی خانەیەک و بەھۆی تیشکدانەوە، ڤایرۆس، ماددە کیمیاییە جیین گۆرانپێکەرەکان و ھەروەھا ئەو ھەڵانەی ڕوودەدەن لە کاتی کردەی دابەشکاری خانەیی یان لەبەرگرتنەوەی (DNA).[٧][٨][٩] زۆرجار ھەڵە ڕوودەدات بە تایبەتی لە کاتی کرداری لەبەرگرتنەوەی (DNA) لە پۆلیمەرکردنی تاڵی دووەم. دەکرێت زیندەوەرەکە خۆشێ ببێتە ھۆی ڕوودانی ئەم ھەڵانە بەھۆی ڕێکارە خانەییەکانی وەک بازدانی فرەیی (Hypermutation). بازدانەکان دەتوانن کاریگەری بکەنە سەر فینۆتایپەکانی زیندەوەرێک بەتایبەتی ئەگەر لەسەر زنجیرە ھێمای پرۆتینی بۆماوەیەک ڕووبدات. بەشێوەیەکی ئاسایی ڕێژەی ھەڵەکان زۆر کەمن (یەک ھەڵە لە ھەر ١٠–١٠٠ میلیۆن دانەدا) بەھۆی ھەبوونی توانای پێداچوونە لە (DNA)دا.

(بەبێ بوونی توانای پێداچوونەوەی ڕێژەی و ژمارەی ھەڵەکان چەندەھا ھەزار جار زیاتر دەبێت چونکە چەندین ڤایرۆس کە خۆیان خاوەنی توانای پێداچوونەوەی ھەڵەکان نیین پشت دەبەستن بە (DNA) و (RNA) و لەبەر ئەم ھۆکارەش دووچاری ژمارەیەکی زیاتری بازدان دەبنەوە) تیشکدانەوە سەرووبنەوشەییەکان (UV) دەبنە ھۆی زیادبوونی کرداری بازدانەکان لەڕێی زیان گەیاندن بە پێکھاتە و بنیادی (DNA)ەوە.[١٠] بەھەمان شێوە زیانە کیمیاییەکانی (DNA) بەشێوەیەکی سروشتیش ڕوودەدەن و خانەکان ڕێکارەکانی چاکسازی (DNA) بەکاردەھێنن بۆ چاککردنەوە و ڕێککردنەوەی ناھاوتایی و شکاوییەکانی (DNA) ھەرچەندە ھەندێک جار کردەی چاککردنەوەکە شکست دەھێنێت لە گێرانەوەی (DNA)ەکە بۆ زنجیرە ڕیزبەندییە ڕەسەنەکەی.

بازدان دەتوانێت ببێتە ھۆکاری چەندین جۆری جیاوازی گۆرانکاری لە زنجیرەی ڕیزبەندی (DNA) دا و ئەم گۆرانکارییانە دەکرێت بێ کاریگەریی بێت یان ببنەھۆی گۆرانی بەرھەمی جیینێک یان ببنە ڕێگر لەبەردەم کارکردنی جینێک بەشێوەیەکی دروست. لێکۆڵینەوەکان لەسەر مێشی جۆری (Drosophila Melanogaster) پێشنیاردەکەن ئەگەر بازدانێک ببێتە ھۆی گۆرانی پرۆتینێکی بەرھەمھاتووی بۆماوەیەک ئەوا ئەگەرێکی زۆر ھەیە بازدانەکە زیانبەخش بێت و ڕێژەی %٧٠ ئەم بازدانانە کاریگەری زیانبەخش و وێرانکەریان ھەیە. لەبەر کاریگەرییە خراپەکانی بازدان ھەیەتی لەسەر خانەکان، زیندەوەرەکان ھەستاون بە پەرەسەندن و گەشەپێکردنی ڕێکارەکانی خۆپاراستن وەک چاکسازی (DNA) بۆ لابردن و نەھێشتنی بازدانەکان. ئەو ڤایرۆسانەی (RNA) بەکاردەھێنن وەک پێکھاتەی بۆماوەیی خاوەنی خێراییەکی بازدانی زۆرن،[١١] کە دەکرێت سوودبەخش بێت چونکە ئەم ڤایرۆسانە بە بەردەوامی و خێرای پەرەدەسێنن و لە ئەنجام دا دەتوانن زاڵ بن بەسەر وەڵامدانەوە بەرگرییەکانی وەک کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ.[١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Microevolution: What is microevolution?
  2. ^ edited by Scott، Eugenie C.؛ Branch, Glenn (2006). Not in our classrooms: why intelligent design is wrong for our schools (وەشانی 1st). Boston: Beacon Press. پەڕە 47. ISBN 978-0-8070-3278-7. 
  3. ^ SA 80, http://www.scientificamerican.com/article/15-answers-to-creationist/
  4. ^ Reznick DN، Ricklefs RE (February 2009). "Darwin's bridge between microevolution and macroevolution". Nature. 457 (7231): 837–42. Bibcode:2009Natur.457..837R. PMID 19212402. doi:10.1038/nature07894. 
  5. ^ Matzke, Nicholas J. and Paul R. Gross. 2006. Analyzing Critical Analysis: The Fallback Antievolutionist Strategy. In Eugenie Scott and Glenn Branch, Not in Our Classrooms: Why Intelligent Design is Wrong for Our Schools, Beacon Press, Boston ISBN 0807032786[پەڕە پێویستە]
  6. ^ Dobzhansky, Theodosius Grigorievich (1937). Genetics and the origin of species. New York: Columbia Univ. Press. پەڕە 12. LCCN 37033383. 
  7. ^ Bertram J (2000). "The molecular biology of cancer". Mol. Aspects Med. 21 (6): 167–223. PMID 11173079. doi:10.1016/S0098-2997(00)00007-8. 
  8. ^ Aminetzach YT, Macpherson JM, Petrov DA؛ MacPherson؛ Petrov (2005). "Pesticide resistance via transposition-mediated adaptive gene truncation in Drosophila". Science. 309 (5735): 764–7. Bibcode:2005Sci...309..764A. PMID 16051794. doi:10.1126/science.1112699. 
  9. ^ Burrus V, Waldor M؛ Waldor (2004). "Shaping bacterial genomes with integrative and conjugative elements". Res. Microbiol. 155 (5): 376–86. PMID 15207870. doi:10.1016/j.resmic.2004.01.012. 
  10. ^ Griffiths، Anthony J. F.؛ Miller، Jeffrey H.؛ Suzuki، David T.؛ Lewontin، Richard C.؛ Gelbart، William M., دەستکاریکەران (2000). "Spontaneous mutations". An Introduction to Genetic Analysis (وەشانی 7th). New York: W. H. Freeman. ISBN 978-0-7167-3520-5. 
  11. ^ Drake JW, Holland JJ؛ Holland (1999). "Mutation rates among RNA viruses". Proc. Natl. Acad. Sci. U.S.A. 96 (24): 13910–3. Bibcode:1999PNAS...9613910D. PMC 24164Freely accessible. PMID 10570172. doi:10.1073/pnas.96.24.13910. 
  12. ^ Holland J, Spindler K, Horodyski F, Grabau E, Nichol S, VandePol S؛ Spindler؛ Horodyski؛ Grabau؛ Nichol؛ Vandepol (1982). "Rapid evolution of RNA genomes". Science. 215 (4540): 1577–85. Bibcode:1982Sci...215.1577H. PMID 7041255. doi:10.1126/science.7041255.