پێشکەوتووخوازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پێشکەوتووخوازی بریتییە لە لایەنگیری یان داکۆکی کردن لە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە لەڕێی چاکسازیەوە.[١] وەک فەلسەفە، پێشکەوتووخوازی دامەزراوە لەسەر بۆچونی پێشکەوتن و دوپاتی دەکاتەوە کە بەرەوپێشچوونی زانست، تەکنۆلۆژیا، پەرەسەندنی ئابووری و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان شادەماری پێشکەوتنی مرۆڤن.

واتاکانی پێشکەوتووخوازی گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە بە پیی کات و دیدگای جیاواز. پیشکەوتووخوازی زۆر بایەخدار بوو لە (چاخی ڕوناکبیری) لە ئەوروپادا، بە باوەڕی ئەوەی کە کۆمەڵگەکانی ئەورووپا پیشاندەری ئەوە بوون کە دەکرێت لە ناشارستانییەوە پێشبکەون بۆ بارێکی شارستانیی لەڕێی بەھێزکردنی زانیارییە تاقیکارییەکان وەک بناغەی کۆمەڵگە.[٢] کەسایەتییە ڕوناکبیرەکان باوەڕیان وابوو پێشکەوتن کارپێکردنێکی گەردوونی گشتی ھەیە بۆ ھەموو کۆمەڵگەکان و دەکرێت ئەم بیرۆکانە لە ئەوروپاوە بە دونیادا بڵاوببێتەوە.[٢]

چەمکی ھاوچەرخی سیاسی باو دەربارەی پێشکەوتووخوازی لە کلتوری ڕۆژئاواوە سەرچاوەی گرتووە لە گۆرانکاریەکی کۆمەڵایەتی فراون کە ھاتبووە کایەوە بەھۆی بەپیشەسازی بوونی جیھانی ڕۆژاوا لە کۆتایەکانی سەدەی نۆزدەھەم دا. پێشکەوتووخوازی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دا ڕوانینێکی ھەبوو کە پێشکەوتن خنکێنراوە بەو نایەکسانییە فراوانەی ئابووری لە نێوان دەوڵەمەند و ھەژارەکان دا بە ھۆکاری؛ بوونی کەمترین ڕێکخستنی سەرمایەداری؛ کۆمانیا زەبەلاحە قۆرخکەرەکان؛ ململانێی توند و زۆرجار توندوتیژ لە نێوان کرێکاران و سەرمایەداران دا، لەبەر ئەمانە و چەندەھا ھۆکاری تر بانگەشەی ئەوە دەکرا کە دەبێت ڕێوشوێنی پێویستی بگیرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.[٣] پێشکەوتووخوازی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم ھەروەھا پەیوەست بوو بە یوجینیا (زانستی باشترکردنی مرۆڤ لەڕێی دەستبەسەراگرتنی ڕێژەی لەدایکبوونی مرۆڤ) و جوڵانەوەی نەخواردنەوەی مەی.[٤][٥][٦] پێشکەوتووخوازی ھاوچەرخ پشتگیری سیاسیەتی گشتییە چونکە پێیان وایە دەبێتە ھۆی گۆڕانی ئەرێنی لە کۆمەڵگەدا.

پێشکەوتووخوازی لە فەلسەفە و سیاسەت دا[دەستکاری]

لە ڕوناکبیرییەوە بۆ شۆڕشی پیشەسازی[دەستکاری]

ئیمانوێل کانت پێشکەوتنی پێناسە کرد بە جوڵانەوەیەک دوور لە کرداری دڕندەیی بەرامبەر بە شارستانیەتی. فەیلەسوف و سیاستەزانی سەدەی ھەژدەیەم مارکی دی کۆندۆرسێ پێشبینی دەکرد کە پێشکەوتنی سیاسی دەبێتە ھۆی نەمانی کۆیلایەتی، زیادبوونی خوێندەواری، کەمبوونەوەی نایەکسانی لە نێوان ڕەگەزەکان دا، چاکسازی لە بەندینخانە توندەکان دا و نزمبوونەوەی ڕێژەی ھەژاری.[٧] "نوێخوازی" یان "نوێگەری" بنچینەی بیرۆکەی پێشکەوتن بوو کە بانگەوازی بۆ دەکرا لە لایەن لیبڕاڵە (ئازادیخوازە) کلاسیکەکانی سەدەی نۆزدەیەم و بیستەم بۆ خێرا نوێبوونەوە ئابووری و کۆمەڵایەتی بەمەبەستی لابردنی ئاستەنگە باوەکانی بەردەم بازاڕی ئازاد و جوڵەی ئازادی خەڵکی.[٨] جۆرج ویلھێلم فریدریک ھیگڵ یەکێک بوو لە فەیلەسوفە ئەڵمانیەکان کە کاریگەری ھەبوو لە بانگەوازی بیرۆکەی پێشکەوتنی فەلسەفەی ئەوروپی بەوەی باوەڕی ھەبوو بە مێژووی بیرۆکەی پێشکەوتن بە شێوازێکی ھێڵی نەک بە شێوازێکی بازنەیی. کاڕل مارکس پەیڕەوی مێژووی بیرۆکەی پێشکەوتن بە شێوازێکی ھێڵی ھیگڵی دەکرد لە نووسینەکانی دا ھەروەھا ھاندانی نۆێکردنەوەی ئابووری لەڕێی پیشەسازی و ڕەخنەگرتن لە شێوازی چینایەتی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگە سەرمایەدارە پیشەسازیەکان دا. لەگەڵ گەشەکردنی پیشەسازی دا، نیگەرانی کاریگەریەکانی پیشەسزای ڕادەی سەرنجەکانی مارکسی و ڕەخنەگرە توندڕەوەکانی تری تێپەڕاند و بووە ڕەوتی سەرەکی باسەکان.

لە کۆتایەکانی سەدەی نۆزدەھەم دا، ڕوانینێکی سیاسی سەریھەڵدا و ناسرا لە ڕۆژئاوادا کە پێشکەوتن خنکێنراوە بەو نایەکسانییە فراوانەی ئابووری لە نێوان دەوڵەمەند و ھەژارەکان دا بە ھۆکاری؛ بوونی کەمترین ڕێکخستنی سەرمایەداری؛ کۆمانیا زەبەلاحە قۆرخکەرەکان؛ ململانێی توند و زۆرجار توندوتیژ لە نێوان کرێکاران و سەرمایەداران دا، لەبەر ئەمانە و چەندەھا ھۆکاری تر بانگەشەی ئەوە دەکرا کە دەبێت ڕێوشوێنی پێویستی بگیرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.[٩] پێشکەوتووخوازی کاریگەری کردبووە سەر جۆرەھا جۆڵانەوەی سیاسی. بیرۆکەی فەیلەسوفی لیبڕاڵی (جۆن ستیوەرت میل) بە ھەژمارکردنی خەڵکی وەک "بوونەوەری پێشکەوتووخواز" کاریگەریەکی بەرچاوی ھەبوو لەسەر لیبڕاڵی (ئازادڕەوی) نوێ.[١٠]

سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانی بێنجامین دێسڕایلی پەرەیسەند بە پێشکەوتنی خۆپارێزراوانە لەژێر ناوی "یەک نەتەوە".[١١][١٢] لە فەڕەنسا، بۆشایی نێوان شۆرشگێڕە کۆمەڵایەتییەکان و خۆپارێزە کۆمەڵایەتییەکان پڕبۆوە بە ھەڵھاتنی خۆری توندڕەوەکان، کە پێیان وابوو پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی پێویستی بە مرۆڤایەتی و کۆمارێتییە.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، پێشکەوتووخوازی وەک جوڵانەوەیەکی کۆمەڵایەتی سەریھەڵدا لە ١٨٩٠ کان دا و گەشەی سەند بۆ جوڵانەوەیەکی سیاسی کە ناونرابوو بە (چاخی پێشکەوتن - Progressive Era). لە کاتێک دا دەستەواژەی "پێشکەوتووخوازانی ئەمریکی" ژمارەیەکی زۆر لە دەستەی فشارھێنەری سیاسی دەگرێتەوە بەڵام ھەندێک لە پێشکەوتووخوازانی ئەمریکا داروینیزمی کۆمەڵایەتیان ڕەت دەکردەوە بە باوەڕی ئەوەی کە ئەو کێشانەی (ھەژاری، توندوتیژی، چاوبرسێتی، ڕەگەزپەرستی و شەڕی چینایەتی) کۆمەڵگە دووچاری دەبێتەوە دەکرێت بە باشترین شێوە چارەسەربکرێت بە دابینکردنی پەروەردەی باش، ژینگەیەکی سەلامەت و شوێنکارێکی چوست. پێشکەوتووخوازەکان بە زۆری لە شارەکان دا دەژیان، پەروەردەی دەستی کۆلێژەکان بوون و باوەڕیان وابوو کە حکومەت دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ گۆڕانکاری.[١٣] سەرۆکی ئەمریکی سیودۆر ڕۆزڤێلت ئەندام لە پارتی کۆماری و دواتر لە پارتی پێشکەوتووخوازان درکاندنی کە ئەو "ھەمیشە باوەڕی وابووە کە پێشکەوتووخوازی ژیرانە و خۆپارێزی ژیرانە ھاوتەریب بە یەکدی دەرۆن".[١٤] سەرۆک وودرۆ ویلسن بەھەمان شێوە ئەندام بوو لە جوڵانەوەی پێشکەوتووخوازی ئەمریکی لە پارتی دیموکراتی دا.

پێگەی پێشکەوتووخوازی بە پێی کات پەرەیسەندووە. لە کۆتایەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم ئیمپڕالیزم (داگیرکاری لە رێی سیاسەتی دیپلۆماسی یان سەربازی) کێشیەک بوو جێی دەمەقاڵێ بوو بەتایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کاتێڵ ھەندێک لە پێشکەوتووخوازان پشتگیری ئیمپڕالیزمی (داگیرکاری) ئەمریکییان دەکرد و ھەندێکی تریان دژی دەوەستانەوە.[١٥]

لە وەڵامی جەنگی جیھانی یەکەم دا، سەرۆکی پێشکەوتووخواز وودرۆ ویلسن لە ڕاگەیەندراوی "Fourteen Points" ھەستا بە دانانی چەمکی چارەی خۆنووسینی نەتەوەیی و ڕەخنەگرتن لە پێشبرکێی ئمپڕالیستی و نادادپەروەری داگیرکەران؛ ئەم ڕوانینانەی سەرۆک لەلایەن دژە ئمپڕالیستەکانەوە پشتگیری دەکرا لەو ناوچانەی کە دژی فەرمانڕەوایی ئیمپڕالیستی بوون.[١٦] بەدرێژایی ماوەی پەسەندکردنی ئابووری کینیسیانیزم (لە ١٩٣٠ بۆ ١٩٧٠)، لە چەندەھا نەتەوەدا پەسەندکردنێکی بەرفراوان ھەبوو بۆ دەست تێوەردانی حکومەت لە ئابووری دا بە شێوەیەکی بەرچاو. لەگەڵ سەرھەڵدانی نیولیبڕاڵیزم و پرسیارەکانی چۆنیەتی سیاسەتی دەست تێوەردانی دەوڵەت لە ١٩٧٠کان و ١٩٨٠کان دا، جوڵانەوە چەپە پێشکەوتووخوازەکان ھەڵوێستیان وەرگرت بە دانانی "ڕێگەی سێیەم" کە جەختی دەکردەوە لەسەر بوونی شوێنگەیەکی بەھێز بۆ بازاڕی ئابووری.[١٧][١٨] سۆشەڵ دیموکرات ھەبووە کە داوایان کردووە جوڵانەوەی سۆشەڵ دیموکرات "ڕێگەی سێیەم" تێپەڕێنێت.[١٩] لە پارتی خۆپارێزەرانی بەڕیتانی، ئەندامی دیار ھەبووە کە ڕەخنەی لە نیولیبڕلیزم گرتووە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Definition of progressivism in English". oxforddictionaries.com. Oxford English Dictionary. لە ڕێکەوتی ٠٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  2. ^ ی ا Harold Mah. Enlightenment Phantasies: Cultural Identity in France and Germany, 1750–1914. Cornell University. (2003). p. 157.
  3. ^ Nugent, Walter (٢٠١٠). Progressivism: A Very Short Introduction. Oxford University Press. پەڕەکان ٢. ISBN 9780195311068. 
  4. ^ Leonard، Thomas (٢٠٠٥). "Retrospectives: Eugenics and Economics in the Progressive Era" (PDF). Journal of Economic Perspectives. ١٩ (٤): ٢٠٧–٢٢٤. doi:10.1257/089533005775196642. مؤرشف من الأصل في 20 August 2017. لە ڕێکەوتی ٢٠١٧-١٠-٢٢ ھێنراوە. 
  5. ^ Freeden، Michael (٢٠٠٥). Liberal Languages: Ideological Imaginations and Twentieth-Century Progressive Thought. Princeton: Princeton University Press. پەڕەکان ١٤٤–١٦٥. ISBN 978-0691116778. 
  6. ^ Roll-Hansen، Nils (١٩٨٩). "Geneticists and the Eugenics Movement in Scandinavia". The British Journal for the History of Science. ٢٢ (٣): ٣٣٥–٣٤٦. JSTOR 4026900. doi:10.1017/S0007087400026194. 
  7. ^ Nisbet, Robert (1980). History of the Idea of Progress. New York: Basic Books. ch 5
  8. ^ Joyce Appleby؛ Lynn Hunt و Margaret Jacob (١٩٩٥). Telling the Truth about History. پەڕە ٧٨. ISBN 9780393078916. 
  9. ^ Alan Ryan. The Making of Modern Liberalism. p. 25.
  10. ^ Nugent, Walter (٢٠١٠). Progressivism: A Very Short Introduction. Oxford University Press. پەڕە ٢. ISBN 9780195311068. 
  11. ^ Patrick Dunleavy, Paul Joseph Kelly, Michael Moran. British Political Science: Fifty Years of Political Studies. Oxford, England, UK; Malden, Massachusetts: Wiley-Blackwell, 2000. pp. 107–08.
  12. ^ Robert Blake. Disraeli. Second Edition. London, England, UK: Eyre & Spottiswoode (Publishers) Ltd, 1967. p. 524.
  13. ^ Charles Howard Hopkins, The Rise of the Social Gospel in American Protestantism, 1865–1915 (1940).
  14. ^ Faith Jaycox. The Progressive Era. New York, New York: Infobase Publishing, 2005. p. 85.
  15. ^ he Progressive Era (1890–1920), The Eleanor Roosevelt Papers Project (retrieved 31 September 2014).
  16. ^ Nugent, Walter (٢٠١٠). Progressivism: A Very Short Introduction. Oxford University Press. پەڕەکان ٣٣. ISBN 9780195311068. 
  17. ^ Jane Lewis, Rebecca Surender. Welfare State Change: Towards a Third Way?. Oxford University Press, 2004. pp. 3–4, 16.
  18. ^ After the Third Way: The Future of Social Democracy in Europe. I. B. Taurus, 2012. p. 47.
  19. ^ Hugh Bochel. The Conservative Party and Social Policy. The Policy Press, 2011. p. 108.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]